مه‌لا سید صد ی‌ق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌رله به‌یانی رۆژی 9/11/2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و شاندێكی یاوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی زیاتر توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی نێوان لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، دام‌و ده‌زگا ئیداری‌و سیاسیه‌كان، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێری كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز حسێن كه‌لاری، قائیمقامی قه‌زای ناوبراو، پێشوازی لێكرا.
له دانیشتنێكدا وێڕای شیكردنه‌وه‌ی دوایین پێشهات‌و كۆڕانكاریه‌كان، باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، ده‌زگا ئیداریه‌كانی سنووری قه‌زاكه كرا به‌گشتی‌و، ئاگاداربوون له ڕه‌وشی مامۆستایانی ئاینی‌و مزگه‌وته‌كانی سنووره‌كه.
هه‌ر له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، ئاماژه به بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرا، له چاره‌سه‌ر كردنی هه‌رگرفتێكی په‌یوه‌ست به ئاین‌و كۆمه‌ڵگاوه، زیاتر توند‌و تۆڵ كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه حسێن كه‌لاری قائیمقامی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، دوای ده‌رٍبرٍینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردان‌و، به‌سه‌ر كردنه‌وه‌كه‌ی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌ڵێنیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان بكات‌و، له هه‌ر گیروگرفتێكدا زانایان ئاگادار بكرێنه‌وه‌و، به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتی زانایان، له سنووره‌كه هیچ بڕیارێكی له باره‌وه نه‌درێت.
|