دوای ئه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا رایگه‌یاند: له وڵاته‌كه‌یدا ژیانی فره‌یی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئێستاش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست گرفتی لاوازی مه‌سیحییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
(ئه‌نجێلا مێركل) راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی وتارێك له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی ، پارتی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی رایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بایه‌خ بده‌ن به‌بنه‌ماكانی ئایینی مه‌سیحییه‌ت، ئه‌وه‌شی ووت: كه وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێزی ئیسلامه‌وه ناناڵێنێت، به‌ڵكو به‌ده‌ست بێهێزی مه‌سیحییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
مێركل گووتیشی: ئێستا له‌ئه‌ڵمانیا گفتوگۆكان به ئاراسته‌ی ئیسلام و كۆچی موسڵمانه‌كاندا ده‌خولێته‌وه.
ئه‌مه‌و پێده‌چێت لێدوانه‌كه‌ی مێركل ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌پارته‌كه‌ی مێركل ده‌یه‌وێت ڕێگری بكات له‌تێكه‌ڵی موسڵمانه‌كان به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمان بوون له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆته دیارده‌یه‌كی زه‌ق و ساڵانه به هه‌زاران كه‌س له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته موسڵمان ده‌بن.
له كوردی‌و |