ڕۆژی چوارشەمە ۱۸ - ٥ - ۲۰۲۲ لە هۆلی لقی سۆران یەکێتی بەئامادەبونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی ،.
دانیشتی هەفتانەی مامۆستایانی ئاینی بەڕێوەچو بەناونیشانی ( دەربرینەکانی ابراهیم الحیدری لە پەرتووکی الملهمات الربانية في اسرار ذوقية وجدانية ) لەلایەن بەڕێز ( مامۆستا ملا کرێکار بادلی ) پێشکەش کرا لەم دانیشتنەدا بەتێرو تەسەلی باسی لەخزمەت و دەربڕین بیروباوەڕی زانای ناودار ابراهیم حیدری کرد و دانەیەکی لەریسالەکەی پێشکەشی کتێبخانەی لقەکەمان کرد.
پاشان مامۆستایانی بەڕێز بەپرسیارو سەرنجەکانیان دانیشتنەکەیان دەولەمەندتر کرد، هیوان تەمەن درێژی و سەرکەوتنیان بۆ مامۆستا کرێکار خواست. |