یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک و ئاشتەواییەک دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2022 : 23:25:09
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨—٩—٢٠٢٢ وەفدێكی لقی ڕانیە ی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ملا عبدللە دەروەكۆتری بەشداری لە دوو مەڕاسیمی گرنگ دەكات .


یەكەمیان پێشنیوەڕۆكەی بە وتارێك بەناوی لقی ڕانیە و ئەوقافی ڕاپەڕینەوە بەشداربوین  لە ئاھەنگی كردنەوەی مزگەوتی گوندی قوڕەگۆ.


دووەمیان دوای نوێژی عەسر  لەگوندی قادراوا لە پشدەر لەمەڕاسیمێكی شایستەدا بە بەشداری بەرفراوانی زانایان و كەسایەتیەكان و نوێنەرانی حكومەت و لایەنە سیاسیەكان بەشداری ئاشتەوایی نێوان ھەردوو بنەماڵەی  مام حاجی عبداللە برایمەشین و كاك حاجی خاڵند كرد و بەڕێز مامۆستا ملا عبداللە بەرپرسی لق بەناوی ھەردوو لقی زانایانی ڕانیە و قەڵادزێ و ئەوقافی ڕاپەڕین و بنەماڵەی كاك حاجی خاڵندە وە وتارێكی  پێشكەش كرد.


شایەنی باسە چەند مانگێك بەر لە ئێستا لەكێشەیەكی كۆمەڵایەتیدا كە لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا ڕویدا كەسێك كوژرا و یەكێكیش بەسەختی بریندار بوو، بەڵام بەھەوڵی دڵسۆزان لەزانایان و ڕیشسپیانی ھەردوو تیرەی «شارۆشیان» و «مەندەمەران» لە عەشیرەتی ئاكۆ ، توانرا كێشەكە لەوەندە بوەستێنرێ و دواجار ئەلحەمدللە ئاشتەوایی لەنێوان ھەردوو بنەماڵە بەپایان گەیشت.


سوپاس بۆ ھەموو دڵسۆزان، سوپاس بۆ بەشداری بەرفراوانی چین وتوێژە جیاوازەكان دەستخۆشی بۆ دام و دەزگاكانی حكومەت لەناوچەكە كە ھاوكار و ئاسانكار بوون.


سوپاس بۆ گەنجەكان كە گوێڕایەڵی براگەورە و ڕیشسپیان بوون.