ئا محەمەد بەرزنجی . سوید
هەر وەك زانای پایەبەزری كورد شیخ سەعیدی نەورەسی هەمیشە دەیفەرمو ئیسلام لە ئەوروپاوە لە دایك دەبیت ,وا وتە بەنرخەكەی زانای ئیسلام هاتە دی كە رۆژ بە رۆژ كەسانی پسپۆرو ئەكادیمی و ئەندازیاری لە ولاتە ئەوروپیەكان باوەش بۆ ئاینی ئیسلام دەكەنەوە ئەگەر چی ناحەزانی ئەم ئیسلامە هەمیشە لە هەولی ناشیرینكردنی ئەم ئاینەن. هەر لە دریژەی كارە بانگخوازیەكانی بانگخوازی كورد مامۆستا ئەحمەد موفتی لە ولاتی سوید كە هەمیشە وەك سەفیریكی دلسۆزی ئەم ئاینە لە هەولی گەیاندنی پەیامە بەرزەكەی قورئانی پیرۆزە بۆ ئەم كۆمەلگایە بە شیوەیەكی دروست و میانرەوانە , وا ئەمرۆش 1-12-2010 پسپۆرو ئەندازیاریكی بیناسازی سویدی تەمەن 36 سال بەناوی ئەندریاس بیتەرسۆن موسولمان بوونی خۆی راگەیاند, لەسەر دەستی مامۆستای بانگخواز لە شاری یۆتۆبۆری , ئەندریاس بیتەرسۆن ئەوەندە سۆزو خۆشەویستی كەعبەی پیرۆزی لە دلدا بوو , هەر ئەمرۆ ئاواتی ئەوەی دەخواست بە زووترین كات زیارەتی مالی خودای گەورە بكات . لە كۆتاییدا هیوای تەمەن دریژی بۆ مامۆستا ئەحمەد موفتی دەخوازین و داواكارین لە یەزدانی مەزن ئەم گەنجە سویدەش بخاتە بەر رەحمی وسۆزی خۆی و ئاواتی بینینی كەعبەی پیرۆزی بیتە دی ..