ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی لقی سۆران کە پێکهاتبوو لە کارگێڕانی لق سەردانی ناحیەی سیدەکانیان کردو لەگەل بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەی سیدەکانی یەکێتی زانایان کۆبونەوە. دواتر سەردانی ( مامۆستا ملابارزان جلال برادۆستی)یان کرد.
هەرئەمڕۆ بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان زانایانی ئاینی و دامودەزگاکانی حزبی و حکومی لەناحیەی سیدەکان شاندی لقەکەمان سەردانی دامودەزگاکانی ئەوسنورەیان کرد کەپێکهاتبون لەم بەڕێزانەی خوارەوە .
۱- لیژنەی ناوچەی سیدەکانی ( پ . د . ک )
۲- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان
۳-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سیدەکان
٤-شارەوانی سیدەکان
لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان