یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ناوچه‌ی مه‌خموری زانایان سه‌ردانی قائیمقامی قه‌زای مه‌خمور ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/12/2010 : 12:15:30
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌كان:
له‌ دوای دروستبوونی كێشه‌و هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ نێوان قائیمقامی قه‌زای مه‌خمورو، مامۆستایێكی ئاینی ناو قه‌زای مه‌خمور، له‌ سه‌ر له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن‌و، حاڵی نه‌بوون له‌یه‌كتر، سه‌ر له‌به‌یانی 2/12/2010 مامۆستا سه‌ید موسی به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌خموری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كارگێڕو ئه‌ندامانی ناوچه‌، سه‌ردانی بارزان سید كاكه‌ قائیمقامی قه‌زای مه‌خموریان كرد، بۆ كۆتایی هێنان‌و بنبڕكردنی كێشه‌ی نێوان مامۆستای ئاماژه‌پێكراو و قائیمقام.

سه‌ره‌تا به‌رپرسی ناوچه‌، ئاماژه‌ی به‌ مێژووی كۆنی په‌یوه‌ندی ئیجابی نێوان مامۆستایانی ئاینی‌و، سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومی كرد‌و، گوتیشی: كه‌ هه‌موو كاتێك حكومه‌ت به‌ شێوازی ڕێزو قه‌دره‌وه‌، سه‌یری مامۆستایانی ئاینی كردووه‌‌و، مامۆستایانی ئاینیش هه‌موو كاتێك هاوكاربوونه‌ بۆ حكومه‌ت بۆ سه‌ركه‌تنی پڕۆسه‌ی ئیداری‌و حكومی، به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ سه‌ر هه‌ڵدان‌و په‌یدابوونی ئه‌م كێشه‌یه‌ بۆ له‌ یه‌كتر حاڵی نه‌بوون ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ بارزان سه‌ید كاكه‌، وێڕای به‌ خێرهاتنێكی گه‌رمی شاندی میوان، ته‌ئكیدی له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان‌و، به‌ڕێزیان كرده‌وه‌‌و، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێًوه‌ كێشه‌كه‌ی بۆ له‌یه‌كتر حاڵی نه‌بوون گه‌ڕانده‌وه‌و، ئاماژه‌شی به‌ ڕێز‌و قه‌دری مامۆستایانی ئاینی كرد، له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه‌، به‌ڵێنیشیدا كه‌ بۆ هه‌ر جۆره‌ كارێكی تایبه‌ت به‌ مامۆستایانی ئاینی له‌ سنووره‌كه‌، وه‌كو قائیمقام په‌یوه‌ندی به‌ ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین.