مه‌لا سه‌ید صه‌دیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 4/12/2010 له ژێرچاودێری‌و ئاماده‌بوونی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، به سه‌رپه‌رشتی ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر، خولێكی به‌هێزكردنی كاری ڕێكخراوه‌یی بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنووری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی كرده‌وه، به مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون‌و شاره‌زابوونیان له ڕاپه‌ڕاندنی كاره ڕێكخراوه‌ییه‌كان‌و، به‌كارهێنانی شێواز‌و چۆنیه‌تی سه‌رده‌میانه‌و پێشكه‌وتووانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری گشت به‌شه‌كانی ناوچه‌كان.
له ده‌سپێكی خوله‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق، له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به پێویستی‌و گرنگی ئه‌م خوله كرد‌و، گوتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله مانای كزی‌و لاوازی‌و نه‌زانینی به‌رپرسی ناوچه‌كان نیه له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، به‌ڵكو وه‌كو توانا سازیێكه بۆ زیاتر شاره‌زابوونیان له شێوازی سه‌رده‌میانه‌و، پێشكه‌وتووانه، بۆیه له به‌رنامه‌ی لقه‌كه‌مانه، خولێكی كومپیوته‌ریش، بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسی ناوچه‌كان بكه‌ینه‌وه، دوای ته‌واوبوونی ئه‌م خوله.
پاشان به‌رنامه‌و پڕۆگرامی خوله‌كه، وه‌كو ئاسایی خۆی ده‌ستی پێكرد‌و، یه‌كه‌م وانه‌ی خوله‌كه له لایه‌ن مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی وترایه‌وه.
شایه‌نی باسه: ئه‌م خوله 21 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، پاشان له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی خوله‌كه، به‌سه‌ر به‌شداربووانی خوله‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
|