سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/12/2022/ لێپرسراوی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەشداریکرد لە مەراسیمی کردنەوەی هەردوو{ کتێبخانەی لەتیف حامد} و هۆڵی (کریم بەگ فتاح بەگی هەمەوەند) لە ناو بەڕێوبەرایەتی ناحیەی شۆڕش، کە بەڕێز کاک سەروەر بەڕێوبەری ناحیە خاوەنی بیرۆکەکە بوو،، هەرلەدرێژەی مەراسیمی کردنەوەی ئەم هۆڵ و کتێبخانەیەدا خەڵاتی تایبەتی ڕێز لینان بەخشرا بە بەڕێوبەری فەرمانگەکانی سنورەکە و چەند کەسایەتییەک کە هاوکاری کتێبخانەی ناوبراویان کردبوو.
ئێمەش وێڕای پێشکەشکردنی وتەیەکی کورت لەسەر ئەو کارە جوانە، شەرەفی ئەوەمان پێ بەخشرا خەڵات بکرێین و خەڵاتی ڕێز لێنانیش بە چەند کەسێک ببەخشین.
بێ گومان کردنەوەی ئەم هۆ ڵ و کتێبخانەیە بۆ ناحیەی شۆڕش بایەخ و گرنگی خۆی دەبێت بۆ خزمەت کردنی خەڵکی سنورەکە.