یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەکدا چەند خاڵێکی گرنگ تاووتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2022 : 19:02:32
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ / ١٢ / ٢٠٢٢ لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆتا کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ساڵی ۲۰۲۲ی ڕێکخست، بەسەرپەرشتی بەڕێز لێپرسراوی لق مامۆستا شێح وەهاب بەرزنجی و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و بەرپرسی لیژنەی فەتواو ئەندامانی لیژنەو کارگێڕی ناوچەکانی سپی حەسار و بەردەقارەمان و شۆڕشی یەکێتی زانایان.


سەرەتای کۆبونەوەکە بەخوێندنەوەی قورئان و پاڕانەوە دەستی پێکردوو لەناوەڕۆکیشدا ئەم چەن خاڵە تاووتوێکران و جەختیان لەسەرکرایەوه:


سەرەتا لێپرسراوی لق تیشکی خستەسەر دۆخی ئێستای یەکێتی زانایان و هەوڵ و هەنگاوەکانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم لقەکان، لەپێناو داکۆکیکردن لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانایانی ئایینی و بنەما سەرەکی و ڕەسەنەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی و ڕەدکردنەوەی هەموو دەنگۆو هەوڵێکی نامۆ بە کلتورو ئایینی خەڵکی کوردستان.


هەروەها تەئکیدی کردەوە لە پشتیوانی لقی چەمچەماڵ و زانایانی سنورەکە بۆ لقەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید کە سکاڵایان تۆمارکردووە لەدژی هەوڵە لەرزۆک و نەزۆکەکان کەلەماوەی ڕابردوودا خەڵکی موسڵمانی هەرێمیان بێزارکردبوو.


لەدرێژەی وتەکەیدا باسی لە هۆکارەکانی دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی زانایان کردوو سەرجەم نوسراوەکانی مەکتەبی تەنفیزی خوێندەوە بۆ ئامادەبووان و جەختی کردەوە لە کاراترکردنی گروپەکانی لقی چەمچەماڵ لە ماسنجەر و واتس ئەپ بەمەبەستی یەکدەنگی و لێک نزیکبوونی زانایانی سنورەکە.


دواتر هەریەک لە سەرۆکی لێژنەی فەتوای شەرعی و بەرپرسی ناوچەکان و ئامادەبووانی کۆبونەوەکە وتەیان پێشکەش کردوو ئاماژەیان بەکەم و کورتی و گلەیی زانایان و خەڵکی سنورەکە کرد و بۆ هەموو پێویستی و کەم و کورتی و بابەتە نامۆکان لەسنوری لقی چەمچەماڵ و هەرێمی کوردستان بڕیادرا گلەیی و گازندەی زانایان بگەیەنرێتە مەکتەبی تەنفیزی وئیدارەی چەمچەماڵ و ئەوقاف