مه‌لا سه‌ید صه‌دیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 2/12/2010 به بانگهێشتی فه‌رمی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كانی كوردستان، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه‌پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق، به‌شداری كرد له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له شاری هه‌ولێر، له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان، به بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز شێخ نیاز دێگه‌یی، وێڕای پیرۆزبایێكی گه‌رم له گشت خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، وه‌كو یادگارییه‌ك له‌سه‌ر ده‌فته‌ری یادگاریه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراو، به ناوی خۆی‌و لقی هه‌ولیًَری یه‌كێتی زانایان‌و، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گشت خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌ركه‌وت نانه‌كه‌لی سه‌رۆكی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانی كوردستان، زۆر سوپاسی ئاماده‌بوون‌و، هه‌ڵوێستیانی كرد‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد: كه هه‌موو كاتێك مامۆستایانی ئاینی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی‌و گرنك بوونه بۆ تێگه‌یاندنی خه‌ڵكان به‌رامبه‌ر ڕێز‌و قه‌دری خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان.
|