مه‌لا ره‌سول سیتكانی، ڕاگه‌یاندنی لق:
به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی حاجیان، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و، مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا خدر خه‌لیفانی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید‌و، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و, مه‌لامه‌لحه‌م گه‌ردی‌و، مه‌لا خالد ئالانی‌و، مه‌لا ره‌سول سیتكانی، كارگێرانی لق سه‌ر له به‌یانی رۆژی 2/12/2010 پێنج شه‌ممه، سه‌ردانی ئه‌و مامۆستا ئاینی‌و كه‌سایه‌تی‌و پۆڵێك له هاووڵاتیانیان كرد، كه له ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌ڕابوونه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لق بیرۆزبایی ئه‌وزیاره‌ته پیرۆزه‌یان لێكردن‌و، هیوایان خواست خوای گه‌وره نزا‌و پاڕانه‌وه‌كانیانی قه‌بول كردبێت‌و، له‌گه‌ل خۆیان خێر‌و به‌ره‌كه‌تیان هێنابێته‌وه، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه حاجیان وێڕای راِزیبوونیان له سه‌رپه‌رشتیاران‌و موڕشیده‌كانیان له‌و مه‌وسیمه ئیمانیه، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی‌و رۆلی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به‌رز نرخاند بۆ ئه‌و جۆره سه‌ردانانه.
|