مه‌لارسول سیتكانی، ڕاگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 5/12/2010 یه‌ك شه‌ممه، به مه‌به‌ستی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان‌و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوون له‌به‌رپرس‌و كارگێرانی لق، به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی گشتی سۆرانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر به گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، له دیدارێكدا شاندی لقه‌كه‌مان‌و ئه‌وقافی سۆران ده‌ستخۆشی‌و ستایشی خۆیان بۆ پۆلیسی گشتی سۆران ده‌ربری، كه به‌رده‌وام له خه‌می هاووڵاتیان دایه‌و، ئه‌من‌و ئاسایشی هه‌ر چوار قه‌زاكانی سۆران‌و چۆمان‌و مێرگه‌سوورو ره‌واندزی به هیممه‌ت‌و ماندووبونی كارمه‌ندانی پۆڵیس پاراستوه‌و، بونه‌ته هۆكاری دابین كردنی ئارامی وخۆش گوزه‌رانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر سوپاسی ڕۆلی زانایانی كرد له‌مه‌ڕ هاوكاری‌و پشتگیری كردنی دام‌و ده‌زگاكانی ئاسایش له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، ئومێدی خواست به هه‌موولایه‌ك بتوانین باشترین ژیان له رێگه‌ی ئاسایش‌و ئارامی بۆ هاووڵاتیانمان دابین بكه‌ین‌و، سوپاسی شانده‌كه‌شی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه.
|