به‌هۆی ده‌ست درێژی سێكسیه‌وه باوكێك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی كاری سێكسی ده‌كات‌و، ئه‌و كچه له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه گیرۆده‌ی ئه‌و حاڵه‌ته هاتووه‌و ماوه‌ی 30 ساڵه ئه‌و باوك‌و كچه له‌گه‌ڵ یه‌ك راده‌بوێرن‌و، تا ئێستاش 10 منداڵیان له یه‌كتر هه‌یه.
به پێی ماڵپه‌ری (شك‌و ماك‌و) ئه‌و تاوانه گه‌وره له شاری ( سانتا فی) وڵاتی ئه‌رجه‌نتین روویداوه.
دادوه‌ری یاسایی له باره‌ی ئه‌و تاوانه‌وه به رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاندووه: به پێی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی (سانتا فی) ئه‌و باوكه ئه‌و كاره‌ی له گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، كه ئه‌و كات كچكه ته‌مه‌نی 13 ساڵان بووه، به‌ڵام ناچاری كردووه‌و زۆر به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه، كه ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش ماوه‌ی 30 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه‌و تا ئێستا 10 منداڵیان لێ كه‌وتۆته‌وه، كه ئێستا ته‌مه‌نی كچه‌كه 43 ساڵه‌و باوكه‌كه‌ش 62 ساڵ.
ئه‌و دادوه‌ره حاڵه‌تی ئه‌و شێوه‌ی به كاریسه‌یه‌كی گه‌وره له‌قه‌له‌م داوه‌و، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ش بووه، كوڕه گه‌وره‌كه‌یان دوای ئاشكرا بوونی ئه‌و تاوانه خۆی كوشتووه.
دادوه‌ره‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: كه پشكنینی (DNA) پزیشكی ده‌ریخستووه، كه ئه‌و 10 منداڵه له‌و باوك‌و كچه‌ن، كه كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌مه‌ش به دووه‌م حاڵه‌تی تاوانی گه‌وره‌ی جیهانی له دوای حاڵه‌تێكی هاوشێوه له وڵاتی نه‌مسا له ساڵی 2008 روویدا داده‌ندرێت.
|