مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی: "ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌داوه خۆێنی مرۆڤ به‌ناهه ق بڕژێت با هه‌ر كه‌سێك بێت، له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام خوێنی مرۆڤی غه‌یری موسڵمانیش پارێزراوه و به‌ڵگه‌شمان زۆره خه‌ڵكێكی غه‌یره موسڵمان له‌شاری مه‌دینه ژیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حاڵه‌تی كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئایینی به‌و شێوازه‌ی ئێستا رووی نه‌داوه، خه‌ڵكانێك ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت به‌ناوی ئیسلام ئه‌و جۆره كردارانه بكه‌ن و دووبه‌ره‌كی له به‌ینی موسڵمان و ئایینه‌كانی تر دروست بكه‌ن و زیان به‌پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان بگه‌ێنن، ئێمه هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، گروپه تیرۆرستییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌نانه‌وه‌ی پشێوی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عێراق كه زۆر جار مرۆڤ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كوژرا"ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن مرۆڤ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئایینی بكوژن ئه‌وه‌شیان كرده‌وه‌ی تیرۆرستیه كه ده‌یكه‌ن".
|