ئەمرۆ 16ی2ی2023 شاندێکی دەزگای چرای روناکی بەسەرپەرشتی بەرێز دکتۆر شێخ ئەحمەد بالیسانی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کردو لەلایەن بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلان جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە گەرمیەوە پێشوازی کران.
لە دانیشتێکدا باس لەچەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە رەوشی ئایینی دۆخی زانایان و فەتوا کراو، تەئکیدی لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرایەوەو رۆڵی زانایان لە چارەسەرکردنی کێشەو گەیاندنی پەیامی ئیسلام بەرز نرخێندرا.