دانامه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 5/12/2010 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی سنوره‌كه‌و به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و، ڕێكخراوه‌كانی سنوره‌كه‌و كه‌سایه‌تی‌و پیاوماقوڵانی سنوره‌كه، به‌شداری كرد له ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه له عه‌شیره‌ته‌كانی ڕۆغزایی‌و سمایلی، له مزگه‌وتی ته‌قوا له قه‌زای كه‌لار.
شایانی باسه به‌رپرسی لق له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئاشتی‌و ئاشته‌وایی له ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌و زه‌روره‌تی ته‌بایی‌و به یه‌كه‌وه ژیان له نێو كۆمه‌ڵگادا.
|