شێخ ئه‌حمه‌د غامیدی به‌رپرسی گشتی ده‌زگای (الامر بالمعروف و النهى عن المنكر) له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ڕه‌بیه سه‌باره‌ت به هه‌ندێ پرسی تایبه‌ت به ده‌زگاكه له‌گه‌ڵیان سازیداوه، رایگه‌یاند: كه هیچ ده‌قێك له قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر نه‌هاتووه ئافره‌تان له لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ قه‌ده‌غه بكات‌و، ئه‌وانه‌یش كه رێگری ده‌كه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یانه نه‌وه‌ك تێكه‌ڵاوی نێوان ژنان‌و پیاوان، یان به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌رچوونێكی نا شه‌رعی‌و دوور له یاساكانی شه‌رع رووبدات، ئه‌گینا هیچ شتێكی دیكه رێگر نیه.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا غامیدی گوتی: مافی ئافره‌ت خۆیه‌تی كه ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، به‌ڵام به زه‌وابت‌و مه‌رجی شه‌رعی‌و، ناكرێ له ژێر باری عاده‌ت‌و كلتوری هۆزگه‌رایی مافی ئافره‌ت پێشێڵ بكرێ‌و، دواتر بخرێته ئه‌ستۆی ئیسلامه‌وه.
|