به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی( مفكره الإسلام) له شاری (بیرجامۆی) باكووری ئیتاڵیا قه‌شه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ست درێژیه سكسیه‌كانی له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵا‌وبوونه‌وه خۆی كوشتووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی ئاژانسی( ئاكی) ئیتاڵیش ده‌ركه‌وتووه, كه ئه‌و قه‌شه‌یه ته‌مه‌نی(51) ساڵه‌و سه‌رپه‌رشتیاری كه‌نیسه‌یه‌ك بووه‌و, تا ئێستا چه‌ند تاوانی ده‌ست درێژی سێكسی له‌گه‌ڵ گه‌نجی ته‌مه‌ن جیاواز ئه‌نجام داوه، به‌ڵام دواتر تا‌وانه‌كانی ئه‌و قه‌شه‌یه به‌هۆی كامێرای نهێنیه‌وه ئاشكرا بوونه.
ئه‌مه‌ش وایكردووه، كه ده‌نگۆی ده‌ستدرێژیه سێكسیه‌كان‌و تاوانه به‌دڕه‌وشتیه‌كانی قه‌شه‌كه، ڕاسته‌وخۆ بۆ كه‌ناڵه لۆكاڵیه‌كانی ئه‌و وڵاته بگوازرێته‌وه، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تایه‌به‌تیش له سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و جۆره ره‌فتاركردنه‌ی قه‌شه‌كان به‌ڕێوه چووه.
یه‌ك له قوربانیه‌كانی ئه‌و تاوانانه‌ش گه‌نجێك بوو، كه ده‌ستدرێژی كرا بووه سه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به‌شداری كردبوو، كه له‌لای خۆیه‌وه زۆر به توندی ره‌خنه‌ی له قه‌شه گرت‌و ئیدانه‌ی كاره‌كانی كرد, دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌و قه‌شه‌یه‌و بڵاو بوونه‌وه‌ی له میدیاكان قه‌شه‌كه به‌رگه‌ی ئه‌و ئابڕوو چوونه‌ی نه‌گرتووه، تا دوا جار به خۆ خستنه ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ر كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا‌و خۆی كوشت.
|