فه‌رمانگه‌ی په‌ڕله‌مانی له دیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆماری عێڕاق، له سوپاسنامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كردووه، ستایشی ماندو‌وبوون‌و كۆششی یه‌كێتی زانایان ده‌كات‌و، هه‌وڵه‌كانیان بۆ كارئاسانی‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رز ده‌نرخێنێ.
ده‌قی سوپاسنامه‌كه:
به‌ڕێزه‌وه هه‌وڵ‌و كۆششتان به‌رز ده‌نرخێنین‌و، هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لقی هه‌ولێر، مایه‌ی سوپاس‌و رێزه، هیوادارین سه‌ركه‌وتووبن له خزمه‌تكردنی گه‌ل به هه‌موو چین‌و توێژه‌كانیه‌وه).