مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق:
شه‌وی سێشه‌ممه 7/12/2010ز به‌رامبه‌ر 1محرم 1432ك به ئاماده بوونی به‌رپرسی لق مه‌لا خالد مه‌له‌كی‌و كارگێرانی لق، ئه‌وقافی سۆران ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و نوێنه‌رانی دام‌و ده‌زگا حیزبی‌و حكومیه‌كان‌و به‌شێك له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی سازكرد، كه‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك‌و هۆنراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌و یاده ده‌ستی پێكرد.
دواتر وتاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئهوقافو لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌ڕێز( مه‌لاویسی مه‌لاسعید) به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران پێشكه‌شكرا، كه تیایدا وێرای پیرۆزبایی كردن له‌ئاماده‌بوان به‌و یاده‌وه له‌ووته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی سه‌ری ساڵی كۆچی‌و به‌رهه‌مه‌كانی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ردا(درودی خوای له‌سه‌ر)،كه بوه مایه‌ی به‌رجه‌سته‌بوونی عهدالهتویهكسانی وئازادی بۆمرۆڤه‌كان. ههروههادووپاتی ڕێزلێنانی ئه‌وجۆره یادانه‌ی كرده‌وه‌و رۆلی حكومه‌تی هه‌رێمیشی بهرزنرخاندلهگرنگیدانی بهبۆنهئاینیهكان وئهوجۆرهرووداوه مێژوویانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌مێژووی موسولمانان وئاینی ئسلامی پیرۆز.
پاشان بابه‌تێك لهسهركۆچكردنی پێغه‌مبه‌رو وانه‌كانی ئهوكۆچه له لایه‌ن مامۆستا (مهلامحمودگهلالی) پێشكه‌ش كرا، كه تیایدا تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه گرنگه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌و به وه‌رچه‌رخانێكی نوێی له‌مێژووی ئیسلام‌و موسولمانان وه‌سف كرد‌و یه‌كه‌یه‌كه‌ی وانه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شی كرده‌وه.
شایه‌نی باسه ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ندین قه‌سیده‌و سرودی ئاینی كۆتای پێهات.
|