یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
رادیۆی ژیان به‌ فه‌رمی كرایه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/12/2010 : 08:37:33
قه‌باره‌ی فۆنت
دوێنی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8/12/2010 به‌رامبه‌ر به‌ 2ی موحه‌ڕه‌می 1432ی كۆچی، كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌دا له‌ نێو باره‌گای رادێۆی ژیان، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری‌و، به‌ڕێز عوسمان موفتی نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی‌و، دكتۆر قادر راگری كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان‌و، ژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، رادیۆی ژیانی ده‌نگی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی به‌ فه‌رمی كرایه‌وه‌.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌، دوای پێشه‌كه‌شكردنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز، وته‌ی به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا شێخ ئاوات به‌رێوه‌به‌ری رادیۆ پێشكه‌شكرا، دواتر له‌ لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌ك پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كراو، تیایدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی راگه‌یاندنی ئاینی‌و، هه‌وڵ‌و كۆششی یه‌كێتی زانایان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م بواره‌، كه‌ خۆی بینیوه‌ته‌وه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و سایت‌و، ئێستایش رادیۆ، ئومێدیش ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا، به‌ هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك بتوانین ته‌له‌فزیۆنێكی سه‌ربه‌خۆشمان هه‌بێت.

دواتر له‌ وته‌یه‌كدا به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری، هه‌وڵ‌و كۆشش‌و ماندوبوونی یه‌كێتی زانایانی به‌رز نرخاند‌و، كردنه‌وه‌ی رادیۆی ژیانیشی به‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان‌و نوێ‌‌و تازه‌گه‌ری هه‌ژمارد‌و، هه‌موو پیشتیوانیه‌كی خۆیشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ ده‌زگاو رادیۆی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی.

پاشان به‌رێز عوسمان موفتی وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستپێشخه‌ریو هه‌وڵی ماندوونه‌ناسانه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و، رادیۆی ژیانی وه‌ك رادیۆو زمانحاڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێناسه‌كرد.

دواتر به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری رۆشنبیری‌و نوێنه‌ری وه‌زیری ئه‌وقاف‌و، میوانانی به‌ڕێز به‌ره‌و ژووری كۆنتڕۆڵ‌و په‌خشی رادیۆ به‌ڕێكه‌وتن‌و، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵندگۆی رادیۆی ژیان، وته‌یه‌كی كورتیان پێشكه‌ش كرد‌و، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێركرد‌و، پاشان كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ هات.
ئێستا هاوڵاتیانی هەولێر‌و دەور‌و بەری دەتوانن لەسەر (94.50) (FM) رادیۆی ژیان دەنگی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان گوێبیست ببن.