مه‌لا رسول سیتكانی، ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران
له به‌رواری 9/12/2010 به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌وقافی سۆران به هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به ئاماده بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید سمینارێكی بۆ دكتور عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستونی ڕێكخست، سه‌باره‌ت به تێڕوانینی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه تێیدا سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، به‌رپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ له سۆران‌و، ته‌واوی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ئاماده بوون، سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سعید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و كارگێڕی لقی سۆرانی زانایان كرایه‌وه‌و، له وته‌یێكی كورتدا تیشكی خسته سه‌ر گرینگی دان‌و بایه‌خی ئیسلامی له پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داواشی له وتاربێژان كرد كه ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له وتاره‌كانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه بكه‌نه‌وه.
دواتر به‌رێز دكتور عه‌ره‌فات له سمیناره‌كه‌دا، هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی شی كرده‌وه كه پیرۆزی مرۆڤ له ئیسلامدا ده‌سه‌لمێنن‌و، ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ی خستنه ڕوو كه له به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤدا هاتوون، له به‌شێكی دیكه‌ی سمیناره‌كه‌دا كۆرگێڕ ئاماژه‌ی به چه‌ند نموونه‌یێكی به‌سه‌رهات‌و ڕووداوی له ژیانی پێغه‌مبه‌رو یاوه‌رانی كرد، كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه بوون: ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه پارێزگاری له مرۆڤ و ماف‌و ئازادیه‌كانی بكات‌و، هیچ كاتێك ئایینی ئیسلام نه‌بووه‌ته هۆكاری پێشێل كردنی سه‌روه‌ریه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی داوه ژیانی به‌خته‌وه‌ر به سیسته‌می یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌و ئازادی بیر‌و ڕا بۆ مرۆڤه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. پاشان سمیناره‌كه به‌چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج له‌لایه‌ن ئاماده بووانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا.
|