دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 8/12/2010 به ئاماده‌بونی زۆرێك له‌به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و پیاوماقوڵان‌و كه‌سایه‌تی سنوره‌كه، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له شاری كفری، به‌شداری كرد له ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه له عه‌شره‌ته‌كانی گێژ‌و هۆمه‌رملی‌و، تیایدا به‌رپرسی لق له ووته‌یه‌كدا باسی له ئاشتی‌و ئاشته‌وایی‌و گرنگی له ڕوانگه‌ی ئاینه‌وه كرد‌و ده‌سخۆشی له هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشتیانه‌و برایانه كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا.
هه‌ر سه‌ر له به‌یانی هه‌مان ڕۆژ به‌رپرسی لق، به یاوه‌ری چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی به‌شدارییان كرد له مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی (ئاریاس نه‌به‌رد محمد) برازای عه‌دنان محمد قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له گۆڕستانی شه‌هیدان له كه‌لاری كۆن. له قه‌زای كه‌لار.