دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 8/12/2010 ، له خۆپیشاندانێكدا كه ڕێگخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان ڕێكیخستبوو، له قه‌زای كه‌لار رێپێوانێكی هێمنانه بۆ به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی كه‌لار به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و ڕاگواستن‌و ده‌ركردنی كوردانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كرێت سازكرا، خۆپیشانده‌ران داوایان كرد كه چیتر ڕێگه‌نه‌درێت به‌ناڕه‌وا زوڵم له كوردانی ئه‌و ناوچانه بكرێت‌و، وه‌كو چۆن له ڕابردودا قوربانی ده‌ستی ڕژێم بوون، له ئێستاشدا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بكرێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان هه‌بوو له خۆپیشاندانه‌كه‌و، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان، بۆ زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن لێدوانی دا‌و گوتی: " به پێی په‌یام و به‌رنامه‌ی ئیسلام، هیچ كه‌سێك بۆی نی یه سته‌م له هیچ كه‌سێكی دی بكات‌و، ماڵ‌و حاڵی داگیربكات‌و ده‌ربه‌ده‌ری بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕۆژانه ئه‌بینین‌و ئه‌بیستین، كه كوردانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له ماڵ‌و حاڵی خۆیان ده‌رده‌كرێن‌و، ئاواره ده‌كرێنه‌وه، بۆیه ئێمه وه‌كو زانایانی ئاینی ئه‌و جۆره كارانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و، داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌ین سنورێك بۆ ئه‌و جۆره كارانه دابنێن "
شایانی باسه: خۆپیشانده‌ران یاداشتێكیان دایه قائیمقامی كه‌لارو، لای خۆشیه‌وه قائیمقامی كه‌لار به‌ڵێنی به خۆپیشانده‌ران دا، یاداشته‌كه‌یان بگه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
|