لە نامەیەكیدا، كە ئاراستەی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان قەشە دێرك سوپاسی سەرۆكو ئەندامانی یەكێتی زانایان دەكات.
قەشە دێرك ستۆن لە كەنیسەی جالیەی (Maranatha) لە باشووری ئەفەریقا، دوای سەردانیكردنی شاندێكیان بۆ كوردستانو، هاتنیان بۆ مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان، نامەیەكی ئاراستەی بەڕێز مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان كردووە، كە تێیدا سوپاسی سەرۆكی یەكێتی زانایانو، ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزیو، زانایانی كوردستان دەكات لە بەرامبەر ئەو پێشوازیەی گەرمەی لە كوردستان لێیان كرا.
لە نامەكەدا هاتووە:
بە دەرفەتی دەزانم سوپاسێكی گەرمتان بكەم لە بەرامبەر ئەو رێزو سۆزەی بەرامبەر ئێمەتان نواند لە كاتی دوا سەردانمان بۆ هەرێمی كوردستان.
سوپاستان دەكەین، كە كاتی خۆتان بە ئێمە بەخشیو لە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان هاوكات لەگەڵ چەند ئەندامێكی یەكێتیەكەتانو زانای ئایینی لەگەڵمان كۆبوونەوە.
هەروەها سوپاستان دەكەین، كە هاوڕێمان بوون بۆ سەردانیكردنی گۆڕی رێبەرانی كورد (مەلا مستەفای بارزانیو ئیدریس بارزانی).
ئەو سەردانە مایەی شەرەفمەندی بوو بۆ ئێمە تا بتوانین چەپكە گوڵی وەفاداری لەسەر گۆڕی ئەو سەركردە مەزنانە دابنینَین، كە بەراستی جێی سەرسامیو گەورەیین.
سوپاس بۆ هاوڕێیەتیو راستگۆییتانو، ئومێدەوارین ئەو دۆستایەتییە لەگەڵ جەنابتان هەر بەردەوام بێت، بە پشتیوانی خوا هەر بەردەوامیش دەبێت.
شایانی باسە لە ئەیلولی ئەمساڵ شاندێكی كەنیسەكانی باشووری ئەفەریقا سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو، هەر لە سەردانەكەدا، سەۆدانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانیان كرد.
|