یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
شاندێكی پلاتفۆرمی ئافره‌تان سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/12/2010 : 11:49:10
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12/12/2010 شاندێكی پلاتفۆڕمی ئافره‌تان، كه‌ پێك هاتبوو له‌ به‌ڕێزان: نێرگز عه‌بدولڕه‌زاق له‌ سه‌نته‌ری خاتوو زین‌و، هێرۆ ساڵح له‌ یه‌كگرتووی خوشكان‌و، ڕه‌ئه‌م عادل له‌ تواناسازی ئافره‌تان‌و، ره‌مزیه‌ عه‌بدولوه‌هاب به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاریه‌كانی جه‌نده‌ر‌و، له‌نجه‌ عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ده‌زگای وارڤین‌و، هودا زه‌نگه‌نه‌ به‌رپرسی رێكخراوی ئاسك‌و، سۆزان فه‌قێ‌ به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی ژنان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كردو، به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاِڵه‌یی له‌ به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان پێشوازیان لێكرا.

سه‌ره‌تا شاندی میوان سوپاسی ئه‌م پێشوازیه‌یان كرد‌و، دواتر باسیان له‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد، كه‌ لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕی پزیشكی ئاماده‌ی كردووه‌و، باس له‌ زیانه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان ده‌كات، كه‌ ده‌كرێ‌ به‌ هۆی ده‌رچوونی راپۆرتێكی له‌م شێوه‌یه‌، یه‌كێتی زانایان فه‌توای نوێ‌‌و تایبه‌تیان ده‌ربكه‌ن‌و، لایه‌نی ئاینی سه‌باره‌ت به‌ به‌خه‌ته‌نه‌و راپۆرته‌كه‌یش بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان روون بكه‌نه‌وه‌.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌رێز جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، پشتگیری ته‌واوی بۆ ئافره‌تان دوپات كرده‌وه‌و، به‌لێنی دا كه‌ داواكه‌یان بخاته‌ به‌رده‌م زانایانی لێژنه‌ی فه‌توا، تا به‌ فه‌توای تایبه‌ت تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به‌ باسی خه‌ته‌نه‌‌و، پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌.