ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 12/12/2010 شاندێكی باڵای حیزبی دیموكراتی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل سه‌رۆكی زانایانی حیزبی دیموكڕات‌و، كه‌مال كه‌ریمی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی دیموكرات‌و، عومه‌ر باڵه‌كی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب‌و، عومه‌ر شاداب به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سێ، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به گه‌رمیه‌وه پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا به‌رێز كه‌مال كه‌ریمی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌م پێشوازیه‌و، دواتر به ناوی خۆی‌و شاندی میوان پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی كۆچی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، پاشان هه‌ر له میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، باسی له بارودۆخی سیاسی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه كرد.
دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، دووباره به گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرده‌وه‌و، دوپاتی كرده‌وه: كه یه‌كێتی زانایان به‌و په‌ڕی رێز‌و ته‌قدیره‌وه سه‌یری خه‌باتی گشت پارت‌و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات‌و، خۆشحاڵین به بوونی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.
|