ئەمرۆ 24ی12ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری شاری کۆیە مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع پێشنوێژ‌و وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی مەلای گەورەی کۆیە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا و کەسایەتی ئایینپەروەرو نیشتمانپەروەر (مامۆستا مەلا عوسمان شەفیع)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای ناوبراو کەسێکی دڵسۆز‌و سادەو کۆمەڵایەتی و دیندار بوو، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووەو ئەندامی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی کۆیەی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
24ی12ی2023