یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
م/ عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2010 : 16:25:37
قه‌باره‌ی فۆنت
خیانه‌تی هاوسه‌رگیری هۆكارو سزا له‌ ئیسلامدا ؟؟؟؟
هاوسه‌رگیری له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدائه‌وپرۆسه‌هه‌ستیاروگرنگ وچاره‌نوسسازه‌یه‌كه‌به‌پێی گرێبه‌ستێك ژیانی دوڕه‌گه‌زی جیاوازپێكه‌وه‌گرێ ده‌دات به‌پێی ئه‌وسیسته‌م وڕێنماییانه‌ی كه‌ئاینی ئیسلام دیاری كردوه‌.ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كێك له‌سوننه‌ته‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمارده‌كرێت .واته‌ئه‌ودوڕه‌گه‌زه‌ته‌واوكه‌ری یه‌كترن وبه‌بێ یه‌ك ناتوانن ژیانێكی تۆكمه‌وته‌واوبه‌سه‌ربه‌رن.به‌ڵگه‌بۆئه‌مه‌ش هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبونی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ كاتێك په‌روه‌ردگارباوكه‌گه‌وره‌مان حه‌زره‌تی[ئاده‌م]سه‌لامی خوای لێبێت ,دروست كردبۆئه‌وه‌ی ژیانێكی تۆكمه‌وبه‌بێ كه‌موكورتی به‌سه‌رببات له‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر حه‌زره‌تی [حوا‌و]بۆدروست كردوبونه‌ سه‌رچاوه‌ی دروست بونی مرۆڤایه‌تی.بۆیه‌ئه‌م پرۆسه‌یه‌له‌ئیسلامداهێنده‌پڕبایه‌خ وبه‌نرخه‌كه‌ته‌نانه‌ت خوای میهره‌بان ئه‌ودوڕه‌گه‌زه‌به‌پۆشاك بۆیه‌كترناوده‌بات به‌وواتایه‌ی كه‌هه‌ردولاته‌واوكه‌ری ژیانی یه‌كترن و به‌وێنه‌ی پۆشاكی مرۆڤ كه‌موكورتیه‌كانی یه‌كترده‌بێت دابپۆشن وه‌ ك ده‌فه‌رموێت [هن لباس لكم وانتم لباس لهن ]بۆیه‌هه‌ركاتێك مرۆڤه‌كان به‌رگ وپۆشاك بون بۆیه‌كترئه‌واته‌واوكه‌ری ژیانی یه‌كترن وهه‌ردولاده‌توانن ژیانێكی خۆش وپڕله‌ئاسوده‌گی بۆیه‌كتربه‌دی بهێنن وسودوچێژله‌نازونیعمه‌ته‌كانی خوای میهره‌بان ببه‌ن له‌سه‌رگۆی زه‌ویداهه‌رله‌م دونیایه‌داژیانێكی پڕله‌كامه‌رانی به‌سه‌رببه‌ن وبۆدواڕۆژیش به‌هه‌شتی به‌رینی خوایی بۆخۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن .به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌گه‌رهه‌ركام له‌م دوڕه‌گه‌زه‌كه‌هاوبه‌شی ژیانی یه‌كترن هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوده‌ست پێشخه‌ربون له‌دڕاندنی ئه‌و پۆشاكه ‌ئه‌وا هه‌ر له ‌دونیادا بۆ خۆی ژیانێكی ئاژه‌ڵی ودۆزه‌خی بۆخۆی دروست كردوه ‌ئه‌گه‌رچی به‌شێوازێكی ڕوكه‌شی به‌شێك له‌ ئاره‌زوه‌ شه‌یتانیه‌كانی به‌دی بێت به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ودونیاش دۆزه‌خی خوایی به‌ده‌ستی خۆی بۆخۆی تاوداوه‌ چونكه‌ هه‌م پۆشاكێكی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بوه‌ بۆهاوسه‌ره‌كه‌ی وله‌ هه‌مان كاتیشدا سنوره‌قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كانی خوای میهره‌بانی به‌زاندوه‌و شوێن ئاره‌زواتی شه‌یتانی كه‌وتوه‌.

بۆیه ‌كاتێك له ‌ناو هاوسه‌ره‌كاندا دیارده‌ی خیانه‌تكردن له‌یه‌كتری سه‌رهه‌ڵ ده‌دات كه‌خیانه‌ت زۆر لایه‌نی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌بواری سیسكسیدا ئه‌وا ده‌توانین هۆكاره‌كانی بۆ چه‌ند شتێك بگێڕینه‌وه ‌كه ‌به‌داخه‌وه ‌كه‌سانێك كه‌م تا زۆر به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌ نه‌گریسه‌وه ‌ده‌ناڵێنن هۆكاره‌كانیشی خۆی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه ‌زۆرینه‌یان بواری ئاینیه‌ به‌شێكیشیان كۆمه‌ڵایه‌تی وداب و نه‌ریته‌كانی سه‌رده‌مه.

یه‌كه‌م/ پابه‌ندنه‌بون به‌بنه‌ماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ‌له‌م ڕۆداو پێشتریش به‌سه‌رجه‌م ئاینه ‌ئاسمانیه‌كانی تر چونكه ‌له ‌ڕاستیدا ئاینه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ بنیاتنان و ڕێكخستنی شیرازه‌ی خێزانه‌كانه ‌هه‌تا به‌های مرۆڤایه‌تی ده‌ربكه‌وێت له ‌باقی ئاژه‌لِ و گیانداره‌كانی تر جیای بكاته‌وه‌.

دووهه‌م/ نه‌بونی سۆزو خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا چونكه‌ به‌ڕاستی یه‌كێك له ‌هۆكاره‌كانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و به‌خته‌وه‌ری خێزان به‌خشینی سۆزو خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره‌كانه‌ به ‌یه‌كتر هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت [‏ومن آياته أن خلق لكم من أنفسكم أزواجاً لتسكنوا إليها، وجعل بينكم مودة ورحمة إن في ذلك لَايات لقوم يتفكرون‏.‏]

سێهه‌م/ هه‌ست نه‌كردن به‌ لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر به ‌یه‌كتر به‌و واتایه‌ی كه ‌ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌ری ژیانیه‌تی لای ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌و ده‌بێت به‌جوانترین شێوه ‌پارێزگاری له‌و ئه‌مانه‌ته ‌بكات وخیانه‌تی لێ نه‌كات هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت [يا أيها الذين آمنوا لا تخونوا الله والرسول وتخونوا أماناتكم وأنتم تعلمون .واعلموا أنما أموالكم وأولادكم فتنة , وأن الله عنده أجر عظيم]

چوارهه‌م / داڕمان و نه‌بونی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش ئاینی پبرۆزی ئیسلام به‌خاڵی سه‌ره‌كی داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن پیاو بێت یان ئافره‌ت چونكه‌ هه‌ردولا ته‌واوكه‌ری ژیانی یه‌كترن هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌فه‌رموێت [إذا أتاكم من ترضون دينه وأمانته فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الَارض وفساد كبير].

پێنجه‌م / جیاوازی ته‌مه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كات و سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئێستادا كه‌ دونیای پێشكه‌وتن و مۆدێرن و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ناكرێت زیاد له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر جیاوازی ته‌مه‌ن له ‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا هه‌بێت كه‌ ئه‌مه‌یان زیاتر تایبه‌ته‌ به ‌دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاوه.‌

شه‌شه‌م / هاوتا نه‌بونی هاوسه‌ره‌كان له‌بواری ئاینی و بنه‌ماڵه‌یی و خاوه‌ن پیشه‌یی و ئاستی خوێنده‌واری و كه‌ ئه‌مه‌یان هه‌م ئاینی و هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌.

سه‌باره‌ت به‌سزای ئه‌وكه‌سانه‌ش كه‌ به‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ هه‌ڵده‌ستن ئاینی پیرۆزی ئیسلام سزای توندی داناوه‌ بۆئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌گه‌رپێش چونه‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بو ئه‌وا خه‌لیفه‌یان حاكم داری (حد)لێده‌دات كه‌بریتیه‌له‌ 100دار به‌پێی ئایه‌تی [الزانية و الزاني فاجلدوا كل واحد منهما مائة جلدة و لا تأخذكم بهما رأفة في دين الله إن كنتم تؤمنون بالله و اليوم الَاخر و ليشهد عذابهما طائفة من المؤمنين " .]

ئه‌گه‌رپاش چونه‌ ناوپرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بوو ئه‌واسزاكه‌ توندتره‌ و هێنده‌ خیانه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌ یه‌و په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه‌ كه‌ته‌ نها كوشتن و ڕه‌جم كردن ده‌توانێت ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ بسڕێته‌وه‌ كه ‌ئه‌مه‌یشیان به‌فه‌رموده‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وكۆده‌نگی هاوه‌ڵان چه‌سپاوه‌ كه‌دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌سه‌ربه‌خۆو به‌قسه‌ی كه‌سێك ئه‌م تاوانه‌ ئیسپات نابێت به‌ڵكو ئیسلام چه‌ندمه‌رجیكی تری ده‌سنیشان كردوه‌ كه‌بریتین له‌مانه‌:

یه‌كه‌م/ كه‌سی زیناكاربۆخۆی دان بنێت به‌تاوه‌نه‌كه‌داو په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ ئه‌ مه‌ش دورله‌ هه‌موترساندنێك بێت.

دوهه‌م/ شاهیدی دان له‌سه‌ر تاوانه‌كه ‌به‌م مه‌رجانه:‌
اُچوارشاهید/ب هه‌موشاهیده‌كان ده‌بێت پیاوبن/ ج ده‌بیت ئه‌وكه‌سانه‌ش عادل بن وتۆمه‌تبارنه‌بن به‌كاری نابه‌ جێ/د به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی زیناكردنه‌كه‌ ڕون بكه‌نه‌وه‌ كه‌خۆیان دیویانه‌كه‌واته‌ناكرێت هه‌ركه‌س قسه‌یه‌كی كردبه‌بیانوی شه‌ره‌ف په‌نا بۆ كوشتنی هاوسه‌ره‌كان ببرێت كه‌ له‌مه‌یاندا زیاتر ژنان ده‌بنه‌ قوربانی كه‌به‌داخه‌وه‌ هیچ كات ئاینی ئیسلام ئه‌وڕێگایه‌ی دانه‌ناوه‌ به‌ڵكو ده‌ مارگیری كه‌سه‌كان خۆیانه‌ و یاساش لێره‌داوه‌كوپێویست نیه‌ له‌به‌رام به‌رئه‌نجام دانی ئه‌وتاوانه‌ دا چونكه‌ بۆ ئیسپات بونی تاوانێكی وه‌ها گه‌وره‌ ئه‌وا له‌مێژوی ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا ڕوداوی زیندوی له‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا كردوه‌ . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدادوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌ كه ‌به‌پێی بنه‌ماكانی ئیسلام سه‌لمێندرا ئه‌وا كوشتن تاكه‌ ڕێگا چاره‌یه‌.

پێش نوێژی مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری صدیق/ سلیمانی