یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
م/ عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2011 : 13:42:47
قه‌باره‌ی فۆنت
دڵسۆزی مه‌لای كوردو پێكه‌نین و بێڕێزیه‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان
زانایانی ئاینی ئه‌وتوێژه‌دیاروكاریگه‌ره‌ی ناوكۆمه‌ڵگای كورده‌ وارین كه‌له‌هه‌موبواره‌كانداسه‌نگ وقورسایی وپێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوه‌ نه‌وه‌ك ته‌نها له‌ ئه‌مرۆدا به‌ڵكوبه‌درێژایی مێژوی چه‌ندین سه‌ده‌ی پێشوتریش له‌ ناوگه‌لی كوردا خاوه‌نی جێگه‌وپێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان بون له‌هه‌موبواره‌كاندا پێشه‌نگ بون .ئه‌گه‌رته‌ماشای بواره‌كانی ڕێزمانی كوردی و هونه‌روڕه‌وان بێژی بكه‌ین ئه‌وا به‌رهه‌می مه‌لای كورده‌ نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆلێی به‌هره‌مه‌ند بون چونكه‌ ئه‌گه‌ر[مه‌وله‌وی .و مه‌حوی مه‌ولاناخالید و.شێخ مه‌عروفی نۆدێی ..و نالی.و سالم .وبیسارانی .و قانع .وحاجی قادری كۆیی .و مامۆستای موده‌ڕیس .وپیره‌ میرد .و وه‌فایی .وبیخود .هتد ]ئه‌مانه‌و هاو وێنه‌كانیان ئه‌گه‌رله‌ناوكاروانی ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی كوردیدا لاببه‌یت ئیتر چی ئه‌مێنێته‌وه‌ كه‌له‌ڕاستیدا هه‌موئه‌مانه‌ مه‌لاو پیاوی ئاینی سه‌رده‌می خۆیان بون ئه‌گه‌ر ڕابه‌رایه‌تی كردنی شۆڕشه‌كانی كورد [شێخ سه‌عیدی پیران .و شێخی نه‌هری. وشێخ محمودی حه‌فیدمه‌لیكی كوردو قازی محمدی شه‌هید .وشێخ عبدالسلامی بارزان .و مه‌لا مسته‌فا بارزانی .]كه‌ ئه‌مانه‌هه‌مویان مه‌لاو پیاوی ئاینی بون لێی جیابكرێته‌وه‌ ئیتر چی ئه‌مێنێته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ئێستاشدا له‌هه‌ربوارێك كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بوبێت به‌ بواره‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ په‌نا بۆمزگه‌وت ومه‌لای كورد براوه‌ هه‌تا ڕۆڵی دڵسۆزانه‌ی خۆی ببینێ و هانی جه‌ماوه‌ربدات له‌ بواره‌ گشتیه‌كان دا هیچ كه‌سیش ناتوانێت نكولی له‌ وڕاستیانه‌ بكات وده‌ورو كاریگه‌ری مامۆستای ئاینی له‌ناوجه‌ماوه‌ردابشارێته‌وه‌ و هه‌روه‌ك وتراوه‌ [مانگ دیاره‌ هه‌وجه‌ی به‌ ئه‌نگوست نیه‌ ] ئه‌گه‌رچی لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك جارئه‌بینرێت ئه‌وخزمه‌ت ودڵسۆزیانه‌ی مه‌لای كورد له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وكه‌سانه‌ی خۆیان له‌ئاستی ڕاستیه‌كان وێڵ ئه‌كه‌ن به‌بێڕێز ته‌ماشا ئه‌كرێت وئه‌یانه‌وێت په‌رده‌پۆشی بكه‌ن .بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی وه‌ڵامی ئه‌وكه‌سانه‌ به‌م شیوه‌یه‌ بدرێته‌ وه‌ ئیتر كه‌یفی خۆیانه‌ پێیان خوشه‌ یان ناخۆش.پێیان بوترێت
ته‌ئلیف و نوسین وێژه‌ تاهونه‌ر ....................به‌رهه‌می مه‌لان ته‌واو سه‌رانسه‌ر
ئه‌وانه‌ی له‌ناوكورده‌ واریه‌ ........................ناوێكیان هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆدیاریه‌
جێگه‌ی شانازی وبه‌رزی میلله‌تن ................... ده‌س نێژی مه‌لاو حوجره‌ی مزگه‌وتن
ئیتر به‌ری خۆری ڕه‌نج وكۆششی مه‌لای كورد به‌بێژنگی ناحه‌زان ناگیرێت و ئه‌م ڕاستیانه‌ مێژو تۆماری كردوه‌و به‌كه‌س ناشاردرێته‌وه‌ .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت [ فبشر عباد الذين يستمعون القول فيتبعون أحسنه أولئك الذين هداهم الله وأولئك هم أولو الألباب ]ثێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش درودی خوای له‌سه‌ربێت [ من راى منكم منكرا فليغيره بيده فإن لم يستطع فبلسانه فإن لم يستطع فبقلبه وذلك أضعف الإيمان" متفق عليه ] پێشه‌وا عمری كوڕی خه‌تابیش ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌فه‌رموێت [ رحم الله امرئ أهدى إلي عيوبي ] كوردگوته‌نیش ئه‌ڵێت [دۆست ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مگرێنیت دوژمن ئه‌وه‌یه‌ پێم ئه‌كه‌نێنێت ]هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ منی هێنایه‌ ناو ئه‌م باسه‌وه‌ ئه‌و پێكه‌نینه‌ گاڵته‌ جاڕیه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ سه‌رده‌میانه‌ ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ساڵێك پێش ئێسته‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان كردبو كه‌ دڵنیام ئیستاشی له‌سه‌ربێت ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ وپێكه‌نینه‌ ناره‌وایه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌ له‌ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ تێنه‌ گه‌یشتون ناشزانن گرنگی ئه‌وه‌ بۆئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ چیدایه‌ .بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌وانه‌ داوای مه‌ده‌نیه‌ت ئه‌كه‌ن بۆبه‌رهه‌ڵستی كردنی شه‌ریعه‌ت كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ و دژی ده‌ستوری عیراق وهه‌رێمی كوردستانیشه‌ .
چونكه‌ ئه‌وپرۆژه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك خاڵی به‌هێزی له‌خۆگرتبو كه‌په‌رله‌مان وحوكومه‌ت وڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ژنان داوای ئه‌كه‌ن هه‌میشه‌جه‌ختی لێ ئه‌كه‌نه‌وه‌وداوای ئه‌كه‌ن كه‌ئه‌وپرۆژه‌یه‌هه‌نگاوێكی به‌هێزبوبۆ بنبڕكردنی ئه‌ودیاردانه‌ هه‌موانیش ئه‌وه‌ده‌زانن كه‌ته‌نهازانایانی ئاینی ئه‌توانن ئه‌و دیاردانه‌ نه‌هێلن وله‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بنبڕی بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وشتانه‌ هه‌رگیزبه‌ دادگاچاره‌سه‌رناكرێت وپه‌یوه‌ندی دارن به‌ بواری خێزان وبواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌دیارترین شتیش له‌وشتانه‌ ئه‌مانه‌ن .
1_ گه‌وره‌ به‌بچوك یان بن پشك كردن به‌ ئافره‌ت
2_ به‌شودانی ئافره‌تان به‌زۆر
3_دیارده‌ی ژن به‌ژن كردن
4_ ئافره‌ت له‌بری خوێندا دان
5_ هه‌مه‌ ئاهه‌نگی كردنی دادگاكان
6_ نه‌هێشتنی ماره‌ بڕینی وه‌ ك ئه‌وان ئه‌ڵێن له‌لاكۆڵان
7_ خه‌ته‌نه‌ كردنی ئافره‌تان
8_ دیاری كردنی لیژنه‌یه‌ك له‌ كه‌سانی شاره‌زاوپسپۆڕ به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگی كه‌سانی بواری یاسا له‌ هه‌رشاروشارۆچكه‌یكدا
ده‌پرسین ئایا په‌رله‌مان بۆخۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ناكات كه‌ئه‌ م شتانه‌ نه‌بیت .ئایاجگه‌له‌ زانایانی ئاینی كێی ترئه‌توانیت ڕیشه‌كێشی ئه‌ودیاردانه‌ بكات.بێگومان به‌وحاڵه‌ته‌ ی په‌رله‌مان سه‌لماندی كه‌خۆی ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆزیادبونی ئه‌ودیاردانه‌ ئه‌وبانگه‌شانه‌یشی ئه‌یكات خۆڵ كردنه‌ چاوی ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تانه‌وهیچی تر.
ئه‌گه‌رپه‌رله‌مان به‌وكاره‌ی بیه‌وێت زانایانی ئاینی له‌كاره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كان وپرۆسه‌كانی هاوسه‌رگیری دوربخاته‌وه‌ ئه‌وه‌بێگومان هیچ كات له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئه‌وه‌سه‌رناگرێت چونكه‌ خه‌ڵكی كوردستان وه ها ڕاهاتون هه‌تا زانایه‌كی ئاینی پرۆسه‌ی ماره‌بڕینه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌دات ناچنه‌ به‌رده‌م دادگا ئه‌مه‌ لای به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات داره‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی یاساناسه‌كان خۆیشیان وایه‌ .كه‌واته‌ ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مان ئه‌وپه‌ڕی بێوه‌فایی به‌رامبه‌رئه‌وزانایانه‌ی كه‌پاڵ پشتیان له‌ وپه‌رله‌مانه‌ وهێشتنه‌وه‌ی كورسی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان كرد.بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی كه‌ئه‌وه‌بلێم ئه‌گه‌رهاندانی زانایانی ئاینی نه‌بێت ئه‌واخه‌ڵكی وه‌كوپێویست گرنگی به‌پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌ئه‌داووه‌كوپێویست نه‌ده‌چون بۆپرۆسه‌كانی ده‌نگدان .ئه‌گه‌رغه‌مخۆری ودلسۆزی مامۆستای ئایینی كورد نه‌بیت بۆئه‌م ئه‌زمونه‌ی گه‌لی كورد ئه‌وا هه‌رزو عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌كه‌وێته‌ له‌رزه‌و ئه‌كه‌وێته‌ به‌رهێرشی نه‌یارانی .ئه‌گه‌ركاریگه‌ری وپێگه‌ی زانایانی ئایینی نه‌بێت له‌ هه‌مو هه‌ڵمه‌ته‌كانی وشیاركردنه‌وه‌دا له‌بواره‌كانی ژینگه‌و ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌و مافه‌كانی ژنان بواره‌كانی هاتوچۆو چه‌ندینی ترهانا بۆزانایانی ئاینی نابرێت .ئه‌مه‌ش فه‌زلی خوایه‌ و ئێمه‌یش منه‌ت به‌سه‌ركه‌سدا ناكه‌ین وبه‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانمان زانیوه‌ وكه‌مته‌رخه‌میشمان نه‌كردوه‌ .ئه‌گه‌رهاوكاری زانایانی ئایینی نه‌بێت ئه‌وا زۆرێك له‌ بڕیارویاساكانی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان ئه‌بنه‌ مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز و هیچ كارێكی پێ ناكرێت.
بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ده‌ڵێم ئه‌وپێكه‌نینه‌ی په‌رله‌مان هیچ واتایه‌كی نه‌بو به‌ڵكوسوكایه‌تی بوبه‌ وپرۆژه‌ ی مه‌لای شه‌رعی كه‌ یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شی كردبو.ده‌پرسین په‌رله‌مان ئه‌و پێكه‌نینه‌ ناوی چی لێ ئه‌نێت له‌كاتیكدا كیشه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوداوه‌كانی 17/2/2011 وهیرشه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆسه‌رخاكی هه‌ریمی كوردستان و كێشه‌ كانی حوكومه‌تی ناوه‌ندئه‌مانه‌ وای كردبو بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌ سه‌رلێوانیان تۆراند بو ئه‌پرسم خێربو له‌وكاته‌دا هه‌مویان شاگه‌شكه‌ بوبون له‌خۆشیا هاتبونه‌ پێكه‌نین كه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وپێكه‌نینه‌ واتای بیوه‌فایی بوبه‌رامبه‌رئه‌وجه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ی كه‌له‌سه‌رقسه‌وهاندانی مه‌لای كورد له‌ مزگه‌وته‌كان ده‌نگیان به‌وان داوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆئه‌وپه‌ڕی بێ منه‌تی خۆیان پیشان دۆسته‌كانیان دا وپێیان وتن هیچ منه‌تمان پێتان نیه‌ وئازایی ولێهاتویی خۆمان ئێمه‌ی بردوه‌ته‌ ئه‌و جێگایه‌ بۆیه‌ حه‌ق وایه‌ ئیترهه‌م مه‌لای كورد و هه‌م ئه‌وانه‌ش كه‌گوێ بیستی مه‌لای كوردبون به‌خۆیاندا بچه‌نه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌خۆم ده‌ڵێم پاشان به‌ هاوبیره‌كانم كه‌بائیتر ئێمه‌یش چاوێك به‌ڕابردومانا بخشێنینه‌وه‌وگۆڕانكاری به‌سه‌ربۆچونه‌كانماندا بێنین هه‌تا هێنده‌ بێ منه‌ت نه‌بن لێمان كوردگوته‌نیش ڕۆژان ڕۆژی له‌دوایه‌و هه‌میشه‌ هه‌روه‌رزی به‌هارنیه‌ به‌ڵكووه‌رزی سه‌رماوبه‌سته‌ڵه‌كی زستانیش هه‌ردێت وكاتێكی تردێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌هانا بۆمامۆستایانی ئایینی ببرێت ئه‌وكات ئێمه‌یش ئه‌ مڕۆمان له‌بیربێت كه‌چۆن ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێمه‌ هانی جه‌ماوه‌رمان بۆدا ده‌نگیان پێ بده‌ن ئه‌مڕۆسوكایه‌تی پێكردین و.هه‌ستی توێژیكی دیاری كۆمه‌ ڵگای كوردی برینداركرد ..بۆیه‌ ده‌بێت یه‌ كێتی زانایان بۆخۆیشی ئه‌وه‌بزانیت ئه‌وپێكه‌نینه‌ به‌پرۆژه‌كه‌یان گاڵته‌ كردنه‌ به‌ زیاتر له‌ |[6000]شه‌ش هه‌زارمه‌لای میزه‌رسپی كه‌ خۆیان له‌ناوچوارچێوه‌ی ئه‌وڕێكخراوه‌دا دیوه‌ته‌وه‌.ئه‌وڕێكخراوه‌به‌داكۆكی كاری مافه‌كانیان ئه‌زانن .كه‌به‌م هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مان هه‌ستیان برینداركراوه‌.ده‌بێت داواله‌په‌رله‌مان بكرێت ئه‌وپێكه‌نینه‌ ڕون بكاته‌وه‌و پۆزش بۆزانایانی ئاینی بێنێته‌وه‌؟.
له‌كۆتایدا هیوادارم هه‌م زانایانی ئاینی به‌دواداچونی خۆی بكات وده‌سه‌ڵات چیترده‌ست به‌ده‌میدا نه‌نیت وبێده‌نگی بكات هه‌م په‌رله‌مانیش ڕاستی شته‌كان وه‌كوخۆی باس بكات ودان به‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی خۆیدا بنێت پۆزش بۆزانایانی ئایینی بێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش خۆبچوك كردنه‌وه‌ نیه‌ به‌ ڵكوئه‌وه‌ گه‌وره‌ییه‌ .
كۆتاقسه‌م ئه‌م فه‌رموده‌جوانه‌ی پێشه‌واعمری كوڕی خه‌تابه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت [ لا خير فى قوم ليسوا ناصحين ولا خير فى قوم لا يحبون الناصحين]‏.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا