یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
م/ عه‌تا محه‌مه‌د پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/12/2011 : 12:01:24
قه‌باره‌ی فۆنت
با مزگه‌وته‌كان نه‌بنه‌ چه‌قی ململانێ‌و بانگه‌شه‌ سیاسیه‌كان
مزگه‌وت ئه‌وشوێنه‌ پیرۆزه‌یه‌ كه‌ ڕه‌مزی ئاوه‌دانی‌و موسوڵمانی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌تیایدا بێت، مزگه‌وت شوێنی برایه‌تی و یه‌كسانیه‌ جیاوازی له‌نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندا ناكات. مه‌ڵبه‌ندی ئاشته‌وایی و چاكسازی سه‌رجه‌م كیشه‌ و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌. شوێنی هوشیاری و خۆپارێزیه‌ له‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانی وه‌ك: ئیره‌ی.. درۆكردن ..وهه‌ڵچون ..وتوندوتیژی.. پێشێل كردنی مافی هه‌ژارو ..چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تی تر .

مزگه‌وت هێنده‌ له‌ئیسلامدا پێگه‌ی گرنگی هه‌یه‌ یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌. په‌رستشه‌كانیش له‌ئیسلامدا كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت ئه‌وه‌ی ناو مزگه‌وت چه‌ندین به‌رامبه‌ر پاداشتی زیاتره‌. ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێك دروست ده‌كات یاخود به‌شداری له‌ دروست كردنی ده‌كات به‌وه‌ پێناسه‌كراوه‌ باوه‌ڕداره‌ به‌خوداو ڕۆژی دوایی وله‌ڕیزی بێ باوه‌ڕان جیای ده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموی [ إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآَتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ] یان هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئاماژه‌ی پێداوه‌ پاداشتی ئه‌وكه‌سانه‌ كۆشكێكی به‌هه‌شته‌ ئه‌گه‌رچی مزگه‌وته‌كه‌ هێنده‌ بچوك بێت وه‌كوهێلانه‌ باڵنده‌یه‌ك بێت هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموێت [من بنى لله مسجدا ولو كمفحص قطاة أو أصغر بنى الله له بيتا في الجنة] ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ گرنگی پێدراوه‌ مانه‌وه‌ی ئاسایی به‌مه‌رجێك نیه‌تی به‌ندایه‌تی كردن بێت بۆی به‌ چاكه‌ كردن هه‌ژمار ئه‌كرێت .

هه‌ر له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مزگه‌وته‌ كه‌هه‌ندێك كاری تر كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ئاسایی ده‌كرێت به‌ڵام نابێت له‌مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت وه‌ك كڕین وفرۆشتن وقسه‌ كردنی دور له‌بازنه‌ی عیباده‌ت كردن وبه‌كارهێنانی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی وپاراستنی حه‌ره‌می مزگه‌وت له‌منداڵێك پاكوخاوێنی نه‌پارێزێت به‌هه‌مان شێوه‌ پاراستنی له‌ كه‌سانێك عه‌قڵ وهۆشی خۆیان له‌ده‌ست دابێت كه‌واته‌ جگه‌له‌ به‌ندایه‌تی كردن بۆخوا هیچ شتێكی ترله‌ مزگه‌وتدا ڕه‌وا نیه‌ چونكه‌ خوای میهره‌بان ئه‌فه‌رموێت [وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا] هه‌روه‌ها له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا هاتوه‌ كه‌ مزگه‌وت پیرۆزترین و باشترین شوێنی سه‌رزه‌ویه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ بازاره‌كاندا كه‌به‌ خراپترین شوێن ناوزه‌د كراوه‌ هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموێت [إن رجلا قال : يا رسول الله أي البلدان أحب إلى الله ، وأي البلدان أبغض إلى الله قال : لا أدري ، حتى أسأل جبريل ، فأتاه جبريل ، فأخبره : أن أحسن البقاع إلى الله المساجد ، وأبغض البقاع إلى الله الأسواق] ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌مان پیشان ئه‌دات كه‌مزگه‌وت شوێنی خواپه‌رستی وفێربونی ئاكارو ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌كانه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بازاڕه‌كان شوێنی درۆكردن فێڵَََ كردنه‌ بۆیه‌ مزگه‌وت ئه‌وه‌نده‌ ڕێز لێگیراوه‌ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌كرێته‌ حه‌ره‌می مزگه‌وت له‌ دوای تێكدانی بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌كی تر ڕه‌وا نیه‌ و ناكرێت .

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه‌ چاوێك به‌مێژوی مزگه‌وت دا بگێرینه‌وه‌ ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وڕاستیه‌ ئه‌سه‌لمێنین كه‌مزگه‌وت سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌دانیه‌ وبه‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی زانست و زانیاریه‌ و هیچ شوێن ودامه‌زراوه‌یه‌ك نیه‌ له‌مێژوی چوارده‌سه‌ده‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له‌ پێشی مزگه‌وته‌وه‌ بێت له‌بواره‌كانی بره‌ودان به‌نیشتیمان په‌روه‌ری وگه‌شه‌ دان به‌بواره‌كانی ئاكارو ڕه‌وشته‌ به‌رزوجوانه‌كان ئه‌وه‌یش له‌پێناو سه‌ربه‌رزی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌كه‌ وه‌كو ڕۆژی ڕون وایه‌و به‌كه‌س ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ مزگه‌وت هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رخستنی هه‌موو گه‌لانی موسڵمانه‌و به‌تایبه‌ت چینی ژێر ده‌سته‌و ماف خوراو چونكه‌ ته‌نها ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كه‌ خه‌مخۆرو داكۆكی كاری مافی ماف خوراوان بیت.

له‌ مێژوی گه‌لی كوردیشدا مزگه‌وت خزمه‌تێكی كه‌م وێنه‌ی به‌ گه‌لی كورد كردوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وكات وسه‌رده‌مانه‌ی شۆڕش له‌ده‌ره‌وه‌ بوو ته‌نها شوێن كه‌ ده‌بویه‌ لانه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گونده‌كاندا ته‌نها مزگه‌وت بوو هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی فێری وره‌به‌رزی ئه‌كرا كه‌خۆڕاگر بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌نگانه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی كه‌توشی ئه‌بێت هه‌روه‌ك وتراوه‌ ته‌نگانه‌ش ماوه‌ی كورته‌و ته‌واو ئه‌بێت وله‌دوای هه‌موو ناخۆشیه‌ك خۆشی دێت له‌ئێستاشدا هه‌ر مزگه‌وته‌ ئه‌وڕۆڵه‌ كاریگه‌ره‌ ئه‌بینێت كه‌هانی جه‌ماوه‌ر بدات بۆبه‌شداری كردنیان له‌پرۆسه‌چاره‌نوس سازه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی گه‌لی كوردا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ فراوان و بێوێنه‌یه‌دا كه‌مترین خزمه‌ت به‌ مزگه‌وت و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی دارن پێوه‌ی كراوه‌ .وخراونه‌ته‌ كه‌نارو كه‌س خۆی به‌ خاوه‌نیان نازانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌بونیان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا نه‌بێت یاخود زیاده‌ن وبارن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه‌ وه‌ختێكیش پێویستیه‌كیان ئه‌بێت هانا بۆمزگه‌وت ومامۆستایانی ئاینی ئه‌به‌ن كه‌ده‌ورو ڕۆڵی خۆیان بخه‌نه‌ كار.

به‌داخه‌وه‌ له‌سه‌رده‌مێكی وه‌كو ئیستادا له‌كوردستان خه‌ریكه‌ وای لێبێت مزگه‌وت ئه‌و خزمه‌ته‌ پیرۆزه‌ی فه‌رامۆش بكرێت‌و به‌ ویستی كه‌سانێكی ترله‌ ده‌ستی بدات وبكرێته‌ شوێنی بانگه‌شه‌ی سیاسیه‌كان وبه‌ناوی ڕه‌وت ودامه‌زراوه‌ سیاسی ولایه‌نه‌كانه‌وه‌ پۆلێن بكرێت . ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ك خزمه‌ت به‌مزگه‌وت وپه‌یامی خوایی ناكات به‌ڵكو ئه‌بێته‌ هۆی ناشیرین كردن و له‌كه‌داركردنی ئه‌و په‌یامه‌ پاك و جوانه‌و ئه‌وكاتیش مزگه‌وت له‌بری ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ هه‌موان بكات بچوك ده‌كریته‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی كه‌سانێكی تردا بێگومان ئه‌وكاتیش هه‌رگیز دڵسۆزانی ڕسته‌قینه‌ی په‌یامی مزگه‌وت خۆیان به‌ئاسوده‌ وبه‌خته‌وه‌رنازانن، چونكه‌ ئه‌وكات له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ كاراكردنی په‌یامه‌كه‌ی جوان بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌لادان له‌په‌یامه‌ ڕاسته‌كه‌ی ناشیرین ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ته‌نها كه‌س و لایه‌نێك لێی به‌ رپرس نیه‌ به‌ڵكو هه‌م لایه‌نه‌كان به‌ڕاست و چه‌پ ئیسلامی وعیلمانی پاشان حكومه‌ت و لایه‌نی په‌ یوه‌ندی دارو به‌ هه‌مان شێوه‌ش مامۆستاو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی مزگه‌وت به‌ رپرسیارن له‌و به‌ خزمه‌تكردنی سیاسیانه‌ی مزگه‌وته‌كان..

هه‌ر بۆیه‌ش پێم وایه‌ ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وسه‌رجه‌م كه‌س ولایه‌نه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌و شوێنی گونجاو بگرنه‌ به‌ر دور له‌ئاراسته‌كردنی سیاسی ئه‌ویش ته‌نها له‌پێناو كاراكردن و گێڕانه‌وه‌ی ده‌ورو ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی مزگه‌وت ئیتر به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كام گروپ ولایه‌ن ئه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ چونكه‌ پێگه‌ی ماڵی خوا له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ له‌پێشترو پیرۆز تره‌ . بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ندخاڵێك بخه‌مه‌ به‌ردیدی هه‌موان كه‌بڕوام وایه‌ ئه‌و خاڵانه‌ ئه‌نجام بدرێت خزمه‌ت به‌ مزگه‌وت ئه‌كات وله‌به‌سیاسی كردن وخستنه‌خزمه‌تی سیاسیه‌كان ئه‌یپارێزێت.

ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕاوبۆچونی خۆمه‌و هه‌ركه‌سیش باشتری به‌لاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ مایه‌ی ده‌ستخۆشی وپێزانینه‌ وته‌نها خوای گه‌وره‌ش هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی نیه‌ . ڕه‌نگه‌ ئه‌م قسانه‌ش به‌لای هه‌ندێك كه‌س و گروپی سیاسیه‌وه‌ قورس بێت یاخود پێی وابێت كه‌ ئه‌وه‌ ڕێگری كردنه‌ له‌ئازادی، مزگه‌وت به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مزگه‌وت له‌ئیسلامدا بۆ به‌ندایه‌تی وپه‌رستشی خوای میهره‌بانه‌ نه‌وه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی وپۆلین كردنی مزگه‌وت بۆ گروپه‌ سیاسیه‌كان بۆ نمونه‌ ئه‌وترێت ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ مزگه‌وتی یه‌كگرتوه‌...یان كۆمه‌ڵ ...یان پارتی ...یان یه‌كێتی ....یان بزوتنه‌وه‌....یان هه‌رلایه‌نێكی ترئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستای مزگه‌وت بۆ خۆی وه‌ك هه‌ر تاكێك له‌كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌واداری ئه‌وه‌لایه‌نه‌ بێت یان كاریگه‌ری جه‌ماوه‌ری ئه‌وحیزب ولایه‌نه‌ له‌و شوێنه‌دا بونی هه‌بێت، چونكه‌ مزگه‌وت له‌سه‌رتاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بنیات نه‌نراوه‌ به‌ڵكو بۆخواپه‌رستی مرۆڤه‌كانه‌ به‌گشتی به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌كام نه‌ته‌وه‌و زمانه‌ یان هه‌واداری كام حیزب و ڕه‌وتی سیاسیه‌ ته‌نها ئیسلام بون ئه‌یكاته‌ تاكێك له‌و شوێنه‌ نه‌وه‌ك هه‌واداری بۆ گروپێك .

بۆیه‌ له‌ چه‌ند خاڵێك دا هه‌ندێك به‌رچاو ڕونی ئه‌ده‌مه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان و سه‌رجه‌م پێش نوێژو وتارخوێنان به‌و هیوایه‌ی هه‌مومان به‌سینگێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ری بگرین به‌ جۆرێك له‌سانسۆر یان شتی تری نه‌زانین ...
.
یه‌كه‌م: پاراستنی مزگه‌وته‌كان له‌ناوهێنانی به‌ناوی هیچ گروپ و لایه‌نێكی سیاسیه‌وه‌ مه‌به‌ستیش ته‌نها ناونانی حیزب و لایه‌نه‌كانه‌ ئه‌گه‌رنا ئاساییه‌ بۆ زیندو ڕاگرتنی هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی له‌مێژوی گه‌لی كوردا مزگه‌وت به‌ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌وه‌ ناو بنریت هه‌روه‌ك ئێستا ئه‌وه‌بونی هه‌یه‌ وكارێكی پیرۆزیشه‌.

دووهه‌م: خۆ به‌دوورگرتنی پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وت له‌به‌كارهێنانی میحراب ودوانگه‌ی مزگه‌وت بۆهه‌رلایه‌ن و فیكرێكی دیاری كراو جگه‌ له‌ڕێبازی گشتی موسوڵمان كه‌ ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ وجه‌ماعه‌یه‌، ئه‌مه‌یش هه‌ر وه‌كو له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا هاتوه‌ [قال رسول الله صلى الله عليه و سلم : إن أمتي لن تجتمع على ضلالة فإذا رأيتم الاختلاف فعليكم بالسواد الأعظم "رواه ابن ماجة] ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌وجه‌ماعه‌یش ڕێبازی زۆرینه‌ی موسوڵمانانه‌ له‌جیهانی ئیسلامیدا

سێهه‌م: به‌دوورگرتنی مزگه‌وت له‌هه‌موو بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌رگروپ‌و تاقمێكه‌وه‌ بێت با ئه‌وشته‌ ناوی ئاینیشی له‌سه‌ر بێت چونكه‌ مزگه‌وت بۆ بانگه‌شه‌ كردنی سیاسی نیه‌ و ئه‌و گروپ و تاقمانه‌یش خۆیان ئازادن له‌هه‌ر هۆڵ وشوێنێكی تر كۆڕو سیمنار ببه‌ستن یان بانگه‌شه‌ی خۆیان بكه‌ن . به‌ڵام مزگه‌وت شوێنێكی گشتیه‌و ناكرێت ڕێگه‌ به‌و شتانه‌ بدرێت تیایدا كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك جار مامۆستای مزگه‌وت خۆی به‌هه‌واداری یه‌كێك له‌و گروپانه‌ ده‌زانێت و فه‌رمان له‌وان وه‌رده‌گرێت خۆی ئه‌و كارئاسانیه‌ ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ په‌یام و نوسراوێك ئیتر به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وشته‌ بۆ تاقمێكه‌و ناكرێت له‌مزگه‌وتدا ئه‌وشته‌ بكرێت..ئه‌وه‌ش له‌زۆرێك له‌مزگه‌وته‌كاندا ئه‌ودیاردانه‌ هه‌یه‌و به‌دی ئه‌كرێت.

چوارهه‌م: پاراستنی دوانگه‌ی مزگه‌وت له‌ هه‌ر وتاردانێك له‌ڕۆژانی هه‌ینی یان هه‌ر بۆنه‌و مناسه‌به‌یه‌كی تری ئاینی كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رتاقمێكی دیاری كراوی سیاسی بێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی هاتون و گوێ بیستی ئه‌و وتارانه‌ ئه‌بن هه‌موو بیرو بۆچونێكی جیاوازی سیاسی تیایه‌ و دوانگه‌ی مزگه‌وتیش له‌وه‌ پیرۆزتره‌ بخرێته‌ خزمه‌تی هه‌ر گروپێكی سیاسیه‌وه‌...

پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی به‌وه‌ هه‌ڵسێت وڕێنمای له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ وڕێگری بكات له‌ هه‌رشتێك كه‌ بۆ ده‌سته‌یه‌كی دیاری كراوبێت وئه‌وانی تری ناو مزگه‌وت به‌كه‌سانی بێگانه‌و نامۆ ته‌ماشا بكرێن ئه‌كرێت ئه‌و ڕێنماییانه‌ له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كاندا هه‌ڵ بواسرێت وهه‌ركه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕینماییه‌كانی كرد لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك.

شه‌شه‌م: لیژنه‌ی به‌دواداچون هه‌بێت كه‌ بتوانن سه‌ردانی مه‌یدانی بكه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكه‌ن كه‌ كام مزگه‌وت كاری به‌و ڕینماییانه‌ كردوه‌و كامی تریش ڕێنمایی حیزبه‌كه‌ی خۆی به‌لاوه‌ پیرۆز تره‌ و گوێ به‌ هیچ ڕینماییه‌كی ئه‌وقاف نادات..

حه‌وته‌م: هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ شاییانه‌ی كه‌ له‌مزگه‌وته‌كاندا به‌دی ئه‌كرێت كه‌به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئه‌و بۆشاییانه‌یان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌بونی كارگوزار كه‌ زۆرینه‌ی مزگه‌وته‌كان خه‌ڵكی مزگه‌وت له‌سه‌رگیرفانی خۆیان كار گوزار بۆ مزگه‌وت دابین ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی بۆ وه‌زاره‌تێكی وه‌كو ئه‌وقاف مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.

هه‌شته‌م: سه‌رجه‌م تاقم و حیزب و لایه‌نه‌كانیش به‌ مامۆستایانی ئاینیشه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر مزگه‌وته‌كان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه‌ بكه‌ن و ڕه‌چاوی باری مزگه‌وته‌كان بكه‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان وه‌لابنێن وناكۆیه‌كانی خۆیان نه‌به‌نه‌ ناومزگه‌وته‌وه‌ ....

له‌كۆتایدا هیوادارم هه‌موان بتوانین خزمه‌تی مزگه‌وت بكه‌ین و خۆمان به‌خزمه‌تگوزاری بزانین و مزگه‌وت بكه‌ینه‌ شوێنی دروست كردنی خۆشه‌ویستی وبرایه‌تی وته‌بایی و نیشتیمان په‌روه‌ری نه‌وه‌ك بیكه‌ینه‌ شوێنی ململانێی سیاسی وڕق وهه‌ڵچون به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانێك كه‌ بیرو بۆچونیان وه‌ك ئێمه‌نیه‌.

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (76)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.