یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌چێته‌ سه‌ر مزگه‌وتێك‌و یه‌كێتی زانایانیش به‌دواداچوونی كێشه‌كه‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 10:12:30
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌لی كووتاوه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتێك‌و دوای گه‌ڕان‌و پشنكنینی مزگه‌وته‌ش چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی مامۆستای مزگه‌وت‌و كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، یه‌كێتی زانایانیش له‌ كێشه‌كه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌‌و كاری پێویستی له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌ .
شه‌وی 19/5 له‌ گه‌ره‌كی كوردستانی شاری هه‌ولێر هێزێكی ئاسایشی شاره‌كه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتی(حاجی جوامێر)‌و دواتریش ماڵی مامۆستای پێش نوێژی مزگه‌وت به‌ڕێز (مامۆستا مه‌لا محمد غه‌زالی)‌و كوڕه‌كه‌شی به‌ناوی(محمد) له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.
ئه‌مه‌‌و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وه‌ك پارێزه‌رێكی زانایان‌و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی ئایینی، به‌دوا داچوونی پێویستی كردووه‌‌و له‌ كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه‌.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ په‌یام به‌ڕێز (شێخ نیاز دێگه‌یی) به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌ گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌و كێشه‌یه‌، راسته‌وخۆ لێژنه‌یه‌كمان به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون پێك هێنا، كه‌ خۆم سه‌رپه‌شتیم كرد‌و سه‌ردانی ماڵی مامۆستامان كرد‌و له‌ زاری مامۆستاوه‌ چۆنیه‌تی كێشه‌كه‌مان بیست‌و مزگه‌وته‌كه‌شمان بینی كه‌ پشكنینی بۆ كرابوو، دواتر په‌یوه‌ندیمان به‌لانی په‌یوه‌ندار كردو له‌گه‌ڵ به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش قسه‌مان كرد، خۆشبه‌ختانه‌ توانرا كۆڕه‌كه‌ی مامۆستا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی‌و كێشه‌كه‌شمان چاره‌سه‌ر كرد.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ڕِوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌، كه‌ له‌ به‌شی به‌یاننامه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.