یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-02-19
حاڵەتەکانی دڵ و جۆرەکانی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان:
دڵ بە بەراورد لەگەڵ ئەندامانی تری لاشە وەکو پاشا وایە لە تەصەروفکردنی لەگەڵ سەربازەکانی، کە هەموو فەرمانەکان لەوییەوە دەردەچن، وەك پێغمەبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (أَلا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إذا صَلَحتْ صَلَح الْجَسَدُ كُلُّهُ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كَلُّهُ)، واتە: ئاگادار بن پارچە گۆشتێك لە لاشە دایە ئەگەر چاك بوو هەموو لاشە چاك دەبێت، ئەگەر تێكچوو هەموو لاشە تێك دەچێت، ئەویش دڵە.

جۆرەکانی دڵ: دڵ دەکرێتە چەند بەشێك، لەوانە: دڵی ساخ و سەلیم، دڵی نەخۆش، دڵی مردوو.

دڵی سەلیم
دڵی ساخ و سەلیم ئەو دڵەیە کە رۆژی قیامەت کەس دەرناچێت تەنها ئەوانە نەبن کە خاوەنی ئەم دڵەن، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَوْمَ لَا يَنْفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ* إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ)، واتە: ئەو رۆژەی ماڵ و منداڵ داد نادات، مەگەر کەسێك بە دڵێکی ساخەوە هاتبێت. ئەوە بە کەسێك دەگووترێت کە بە دڵسۆزییەوە بەندایەتی بۆ خوا کردبێت بە ویست و خۆشەویستی و پشت بەستن بە خواو ترسان و هیواو رەجاوە، کردەوەکانی بە دڵسۆزییەوە بۆ خوا کردوونە، ئەگەر خۆشەویستی هەبێت بۆ خوایەتی ئەگەر رقیشی هەبێت بۆ خوایەتی، ئەگەر ببەخشێت بۆ خوا دەیبەخشێت ئەگەر بگریتەوە لە پێناوی خوا دەیگرێتەوە.

دڵی نەخۆش
ئەو دڵەیە کە ژیانی تێدایە بەڵام دەردەدارەو عیللەتی تێدایە، دوو مادەو هۆکاری تیدایە، جارێکیان ئەوە هانی دەدات جارێکی تر ئەوەی تر، خۆشەویستی خواو ئیمانی تێدایە بە دڵسۆزی و پشتبەستنەوە، ئەوە مادەی ژیانییەتی، بەڵام لە هەمان کاتدا خۆشەویستی شەهەوات و هەوەسبازیشی تێدایە، رژدە لەسەر وەدەستهێنانیان، حەسادەت و خۆپەسەندی و تەکەبورو ریاسەتی تێدایە، ئەوەش مادەی هیلاك و لە ناوچوونیەتی.
دڵی نەخۆشیش کۆمەڵێك نیشانەی هەیە کە پێیانەوە دەناسرێتەوە، وەك:
١/ خاوەنەکەی هەست بە ئازاری گوناه ناکات.
2/ خاوەنەکەی لە خۆراکە سوودبەخشەکان لادەدات بۆ خواردنەوەی ژەهری زیانبەخش، هەروەك زۆربەی خەڵك لە گوێگرتن لە قورئان دوور دەخاتەوە کە شیفاو رەحمەتە، بۆ گوێگرتن لە گۆرانی ناشیاو کە نیفاق و دوورووی دەخاتە دڵەکانەوەو شەهەواتو ئارەزووەکان دەجووڵێنێت.
3/ دونیا بە لای ئەوەوە گرنگترە لە گرنگترین ئامانجەکانی و هەست بە غوربەت ناکات وەك پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (كُنْ فِي الدُّنْيا كأّنّك غَرِيْبٌ أَوْ عَابِرُ سَبِيْلٍ)، واتە: لە دونیادا وەکو غەریبێك یان وەکو رێبوارێك بە.

دڵی مردوو
ئەوە دڵێکە کە ژیانی تێدا نییەو خوای خۆی ناناسێت.
رێگاکانی شەیتان بۆ ناو دڵی مرۆڤ
دەبێ ئەوە بزانین کە دڵ وەکو قەڵا وایەو شەیطانیش دوژمنییەتی و دەیەوێت لە دەرگایێکەوە بچێتە ناویەوە، ئەو دەرگایانەش وەك: (تووڕەیی، شەهوەت و هەوەسبازی، حەسادەت و ئێرەیی بردن، حیرص و سووربوون، زۆرخۆری، پەلەکردن، بەخیلی و چرووکی، ترسان لە هەژاری، دەمارگیری بۆ مەزەب یان رایەکان، بردنی گومانی خراپ بە موسڵمانان). بەڕاستی شەیطان وەکو سەگێکی برسی وایە لێت نزیك دەبێتەوە جا ئەگەر نانت لەلا نەبێت دەرەوێتەوە، بەڵام نانت لالە بێت ئەوا هێڕش دەکاتە سەرت.

هۆکارەکانی نەخۆشی دڵ
کۆمەڵێك هۆکار هەن دڵەکان بەرەو نەخۆشی دەبەن، کە لێرەدا تەنها یەکێکیان باس دەکەین، ئەویش (گوێنەدان بە تێکەڵبوون)، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَالَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا * يَاوَيْلَتَا لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا * لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنْسَانِ خَذُولًا)، واتە: بیر لەو رۆژە بکەرەوە کە ستەمکار لە داخاناو لەبەر پەشیمانی خۆی لەوە کە لە دنیادا ستەمکاریی کردووە دەستی خۆی ئەگەزێ و ئەڵێ بریا لەگەڵ پێغەمبەری رێگاپیشاندەردا رێگای راستی ئیسلامەتیم بگرتایەتە بەرو بە گوێم بکردایە* هەی هاوار! خۆزگە فڵانە کەسی گومراولە خوایاخیم نەکردایە بە دۆستی خۆم کە بە قسەی ئەوم ئەکردو گومڕای کردم* بەڕاستی ئەو کابرا گومڕای کردم و دووری خستمەوە لە یادی خوا پاش ئەوەی کە هاتبووە بەردەستم و ئەمتوانی یادی خوا بکەمەوەو رێی راست بگرمەبەر، بەراستی شەیتان کە ئادەمیزاد لە رێگای خوا دوور ئەخاتەوەو ئەیخاتە سەر خەتی گومراهان، نائومێدو دەسخەڕۆی ئەکا.
بێگومان تێکەڵیکردن لەگەڵ خەڵک، چوار جۆری هەیە:
1/ تێکەڵاوییەك هەیە وەکو خواردن وایە شەوو رۆژ پێویستت پێی هەیەو ناتوانی وازی لێ بێنیت، ئەوە تێکەڵبوونە لەگەڵ زانا خواناسەکان کە ئامۆژگاری خەڵك دەکەن بۆ رێگەی راست و رێنیشاندەرن.
2/ جۆرێکی تر وەکو دەرمان وایە لە کاتی نەخۆشیدا پێویستی پێی هەیە، تا لەش ساخ بیت پێویستی پێی نییە، ئەوەش تێکەڵیکردنە بۆ معامەلات و هاوبەشیکردن.
3/ جۆرە تێکەڵاوییەك هەیە وەکو دەردە، ئەوەش تێکەڵیکردنە لەگەڵ خەڵکانێك کە نە بۆ دونیاو نە بۆ ئاخیرەت هیچیان لێ قازانج ناکەیت.
4/ هەندێك تێکەڵیش هەیە یەکسەر هیلاکی و لە ناوچوونە، ئەوەش تێکەڵبوونە لەگەڵ خەڵکی خراپەکارو گومڕاو سەر لێشێواو، کە چاکە بە خراپەو خراپە بە چاکە نمایش دەکەن، بۆیە لەو سەردەمەدا پێویستە چاودێری منداڵو خوشکو براو کەس و کارەکانمان بکەین تا بزانین داخۆ تێکەڵی کێ دەبن و لەگەڵ کێ دەچن و دێنەوە.