یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات    *****    *****   ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ يادى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا    *****    *****   پەیامی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان    *****    *****   جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەبۆنەی (٥٠)سالەی دامەزراندنی یەكێتی زانایان    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی بەسەر دەکاتەوە   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2019-11-01
زه‌روره‌تی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

ضرورة ولادة النبي مرة أخرى (صلى الله عليه وسلم)
له‌ ده‌سپێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێمان باشه‌ تیشكێك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی، كه‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری له‌ پێناو ره‌وانه‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رواوردێك له‌ نێوان واقعی ئه‌وسای جیهانی نه‌فامی‌و واقعی ئێستای جیهان به‌گشتی‌و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی بكه‌ین.
دیارترین ئه‌م هۆكارانه‌ بریتیه‌ له‌ رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی له‌ كوێره‌وه‌ریه‌كان، هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آَيَاتِ اللَّهِ مُبَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا قَدْ أَحْسَنَ اللَّهُ لَهُ رِزْقًا) الطلاق: 11.
یان ده‌فه‌رموێ: (الر كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ) ابراهيم:1
خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوو لایه‌نه‌وه‌ كار له‌ سه‌ر چه‌مكی (الظلمات) بكات:
لایه‌نی یه‌كه‌م: له‌ڕوی خواپه‌رستی‌و خواناسیه‌وه‌ بوو، واته‌ خوای گه‌وره‌ له‌ رێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ مرۆڤه‌كانی فه‌رموو ئه‌و دارو به‌ردو ئاگرو ئه‌ستێره‌‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ئێوه‌ ده‌یانپه‌رستن بۆ په‌رستن ناشێن، به‌ڵكو زاتێكی تر هه‌یه‌ له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌، كه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كه‌ونه‌‌و شیاوی په‌رستن‌و به‌ گه‌وره‌ زانینه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) البقرة: 21.
یاخود ده‌فه‌رموی: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاريات: 56. ئه‌وه‌ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌میانه‌ی ئه‌م كاره‌یدا رووبه‌ڕووی قوڕسترین ته‌حه‌ددی بوویه‌وه‌و مه‌ینه‌تی زۆری له‌و پێناوه‌ چێشت، ئه‌وانه‌ی كه‌وتبوونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و نه‌فامیه‌ش به‌ سه‌رسامیه‌وه‌ پێیان ده‌گۆت: (أَجَعَلَ الْآَلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ) ص:5. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ كارێكی ئاسان نه‌بوو له‌ناو دۆخێكی وادا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كاری له‌سه‌ر كرد.
لایه‌نی دووه‌م: لایه‌نی مرۆڤایه‌تی بوو، سه‌رده‌می پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دونیا ببووه‌ جه‌نگه‌ڵستان‌و جه‌هل‌و نه‌فامی‌و سته‌م‌و بێ دینی ته‌واو ته‌نگی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵچنیبوو، ئافره‌ت سته‌می لێ‌ ده‌كرا، كچ زینده‌به‌چاڵا ده‌كرا، به‌هێز بێ هێزی له‌ناو ده‌برد، كۆیلایه‌تی‌و بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ هزری مرۆڤ داگیر كردبوو.
به‌ڵام كه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌‌و به‌هارێكی تازه‌ی به‌سه‌ر دونیا داهێناو بووه‌ مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ دونیا‌و ئینسانیه‌ت.
بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و زاته‌ ده‌فه‌رموێ: (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) الأنبياء: 107. واته‌: ئه‌ی محمد ئێمه‌ تۆمان ره‌وانه‌ نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ببیته‌ ره‌حمه‌ت‏‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌كان (جیهانی ئاده‌میزادو گیاندارو رووه‌ك‏‌و په‌ری و...هتد).
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ كاتێك رۆسته‌م به‌ ره‌بعی كوڕی عامری گوت: بۆچی هاتون و چیتان ده‌وێت؟ له‌وڵامدا گوتی: "اللَّهُ ابْتَعَثَنَا، وَاللَّهُ جَاءَ بِنَا لِنُخْرِجَ مَنْ شَاءَ مِنْ عِبَادَةِ الْعِبَادِ إِلَى عِبَادَةِ اللَّهِ، وَمِنْ ضِيقِ الدُّنْيَا إِلَى سِعَتِهَا، وَمِنْ جَوْرِ الأَدْيَانِ إِلَى عَدْلِ الإِسْلامِ، فَأَرْسَلَنَا بِدِينِهِ إِلَى خَلْقِهِ لِنَدْعُوَهُمْ إِلَيْه".
ئێستا له‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ‌ له‌ جیهان به‌گشتی‌و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی، له‌و دیارده‌و پێشهاته‌ نه‌خوازراوانه‌و، ئه‌و یه‌كتر قه‌بوڵنه‌كردن‌و یه‌كنه‌بوون‌و هه‌بوونی شه‌ڕو كوشتارو سته‌م‌و بێدادی، هه‌ست ده‌كرێ‌ دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌نهه‌ج‌و رێبازو سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ ئارا دایه‌.
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و واقعه‌ وای لێ‌ هاتووه‌ كه‌سانی تر پێمان بڵێن ها ئه‌وه‌ ئیسلامه‌ بۆته‌ مایه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌، یان خاوه‌نی ئه‌و ئیسلامه‌ جوانه‌ین كه‌چی ده‌یه‌ها كاری نابه‌جێ‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، خه‌ڵك هه‌بووه‌ له‌پێناو ره‌حمه‌تی ئیسلام ویستویه‌تی ئه‌وسه‌ری دونیا جێبێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی ئیسلامه‌وه‌ بحه‌وێته‌وه‌، كه‌چی ئێستا له‌به‌ر سته‌می به‌ناو موسڵمانان خه‌ڵك له‌جیهانی ئیسلامیه‌وه‌ راده‌كا بۆ وڵاتانی تر! له‌كاتێكدا سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێ: (الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ).
خه‌ڵك له‌وڵاتانی تر وێڕای پێشكه‌وتن‌و ته‌كنه‌لۆژیا له‌مامه‌ڵه‌‌و پێكه‌وه‌ژیانیش له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاون، به‌ڵام له‌عاله‌می ئیسلامی په‌رته‌وازه‌یی‌و دووبه‌ره‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه‌، به‌جۆرێك له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا سه‌دان نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌ ئایین‌و كلتورو خاك‌و جوگرافیا هه‌ن‌و توانیویانه‌ یه‌كێتیه‌ك بۆخۆیان دروست بكه‌ن! كه‌چی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ له‌جیهانی عه‌ره‌بی وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌ك ئایین‌و یه‌ك قیبله‌و یه‌ك پێغه‌مبه‌رو یه‌ك كیشوه‌رو یه‌ك زمان‌و یه‌ك كلتوریان هه‌یه‌، ناتوانن وه‌كو برا به‌یه‌كه‌وه‌ بژین‌و یه‌كێتیه‌ك له‌نێوان خۆیاندا دروست بكه‌ن، به‌ڵكو له‌ نێوان 24 سنورو وڵاتی جیاوازه‌وه‌ وه‌كو دوژمن ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌سڵ وابوو ببنه‌ نمونه‌ی پێشه‌نگی یه‌كێتی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی بۆ ته‌واوی جیهان، له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی لوتكه‌ی برایه‌تی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌فه‌رموێ: (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ). هه‌روه‌ها وێنایه‌كی شایسته‌مان بۆ ئیسلام نه‌كردووه‌‌و نه‌مانتوانیوه‌ په‌یامه‌ جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع پیاده‌ بكه‌ین، غه‌یره‌ موسڵمان سوود له‌ پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت له‌خزمه‌تی ژیان‌و شارستانیه‌ت‌و وڵات‌و نیشتمانی خۆی به‌كاری دێنێت، كه‌چی ئێمه‌ بوینه‌ته‌ چاولێكه‌رو موشته‌ری پێشكه‌وتن‌و داهێنانه‌كانی وڵاتانی تر.
كه‌واته‌ له‌ ئێستادا پێویستمان به‌ دووباره‌ له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رو دووباره‌ ئاشنابوونه‌وه‌ به‌و ئامانجه‌ گرنگانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌پێناوی نێرداوه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ جیهانی ئیسلامی پڕیه‌تی له‌هه‌مان ئه‌و كوێره‌وه‌ریانه‌ی كه‌ سه‌رده‌می پێش ئیسلام هه‌بوونه‌.
پێویستمان به‌هه‌مان رۆحیه‌ت‌و ئه‌خلاق‌و په‌یامی پێغه‌مبه‌ره‌(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، جارێكی تر یادی له‌دایكبوونه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكاری رزگاربوونی مرۆڤ له‌ كوێره‌وه‌ریه‌كان له‌رووی ئایینی‌و مرۆییه‌وه‌، وه‌ ته‌كانێك بێت بتوانێ‌ جه‌وهه‌رو ناخمان به‌ ئاراسته‌یه‌كی ئیمانی‌و ئینسانی به‌رێت‌و له‌گه‌ڵ به‌رز راگرتنی یادی له‌دایكبوون ده‌رسێكی گرنگ وه‌ربگرین.