رسول الله القدوة الحسنة
گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وه ده‌ره‌كه‌وێت، كه له هه‌ر رووێكه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ی نمونه‌ی هه‌ره به‌رزو جوانی پێشه‌نگیه، باشترین كه‌س بۆ ئێمه‌ی موسڵمان كه بۆ ژیانی دونیا‌و سه‌رفرازبوون له قیامه‌ت لێی بڕوانین پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ئه‌و راستیه‌مان بۆ به‌یان دهكاو ده‌فه‌رموێت: (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا) الأحزاب: 21. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا) النساء:80.
له گه‌ڵ مانگی مولودی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بابه‌تێكی گرنگ باس ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌ی موسڵمان، ئه‌ویش بابه‌تی لاسایی كردن‌و چاولێكردن لهپێغهمبهرمانو دانانی وه‌ك پێشه‌نگی كاروانی ژیانمان.
ئاشكرایه هه‌ر مرۆڤێك به سروشتی خۆی حه‌ز به لاسایی كردنه‌وی كه‌سێك ده‌كات جا له هه‌ر به‌شێكی ژیاندا بێت، به‌ڵام ئێمه‌ی موسڵمان جیاوازین خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژاردوو بۆ ئۆمهتێكی له‌م بواره‌دا، واته ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خوا‌و به‌خته‌وه‌ری دوا رۆژی مه‌به‌سته، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێشهنگو رابه‌رو زامنی ئه‌و پایه‌و مه‌قامه‌یه. پێشه‌وا ئیبن كه‌سیر له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌تدا ده‌فه‌رموێت: (هذه الأية أصل كبير في التأسي برسول الله في اقواله وافعاله واحواله). حه‌كیمی تورمزی ده‌ڵێت: " الاسوة في الرسول الاقتداء به والاتباع لسنته وترك مخالفته في قول وفعل فمتابعة الرسول تجب على كل مؤمن حتى يتحقق رجاؤه ويثمر عمله ".
بۆیه چاو له پێغه‌مبه‌ر كردن‌و پابهندیو ئیقتیدا به‌و زاته هه‌موو كه‌س و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه.
بۆ نمونه حه‌زره‌تی عائیشه ده‌گێرێته‌وه (حديث عائشة -رضى الله عنها- قالت: ما ضرب رسول الله صلى الله عليه وسلم شيئاً قطُّ بيده، ولا امرأةً، ولا خادماً، إلا أن يجاهد في سبيل الله، وما نيل منه شي‌ء قطُّ فينتقم من صاحبه إلا أن يُنتهك شي‌ء من محارم الله، فينتقم لله تعالى) رواه مسلم.
ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له نێو خێزاندا ده‌بێت دایك‌و بابان بیكه‌نه پێشه‌واو پێشهنگو لاسایی بكه‌نه‌وه، كه نابێت سته‌م له منداڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته په‌روه‌رده‌یه‌كی موحه‌مه‌دیان بكه‌ن.
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی دا بزانن حه‌زره‌تی خه‌دیجه كه ١٥ ساڵ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی ژیانی هاوسه‌رێتی له گه‌ڵ برده سه‌ر چۆن وه‌صفی حه‌زره‌ت ده‌كات تا ببێته نمونه بۆ به‌هێز كردنی كه‌سایه‌تیمان.
كاتێ پێغه‌مبه‌ر تازه له ئاسمانه‌وه په‌یامی پێ گه‌یشتبوو هه‌ستی به دڵه‌راوكێ‌و ترس ده‌كرد ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ باسی خۆی بۆ خێزانی ده‌كات، به‌ڵام حه‌زره‌تی خه‌دیجه چۆن به‌م چه‌ند وشه‌یه فێرمان ده‌كات: (كلا والله لا يخزيك الله ابدا انك لتصل الرحم وتحمل الكل وتقري الضيف وتكسب المعدوم وتعين على نوائب الحق) رواه البخاری
پاشان وانه‌یه‌كی گرنگ فێر ده‌بین له وڵام نه‌دانه‌وی كه‌سانێك كه ئازارمان ده‌ده‌ن! نمونه‌ی ووشه جوانه‌كانی له گه‌رانه‌وی له‌شاری تائیف دوای لێدانیو ماندوو كردنی ده‌یفه‌رموو: (اللهم اغفر لقومي فانهم لايعلمون)رواه البخاری.
ئه‌و گه‌وره‌ترین مرۆڤ بوو كه به‌ندایه‌تی بۆ خوای تاكو ته‌نها كرد‌و سه‌رجه‌م پایه‌كانی به‌ندایه‌تی بری، بۆیه دڵی تامه‌زرۆی په‌رستنی خوای گه‌وره بوو، توانه‌وه له نزا‌و پارانه‌وه، خۆی زۆر ماندوو ده‌كرد له په‌رستندا.
بۆیه له ژیانی مرۆڤایه‌تی دا كه‌سێكی بێ وێنه بوو كه توانی به‌رزترین پله‌ی روحی به ماندوو بوون له عیبادهت و په‌رستندا له هه‌مان كاتدا به‌رزترین كه‌سایه‌تی بوو له كار‌و چالاكی گه‌یاندنی په‌یامی خوای گه‌وره.
ئێمه ده‌بێت وابین نابێت ته‌نها لایه‌نێكی ژیانی لاسایی بكه‌ینه‌وه ده‌بێت په‌رستنی سوننه‌تی له ژێر سێبه‌ری كیتابو سونه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ژیانی خۆمان پر كه‌ین له‌كاری ناوازه‌و پاك‌و باش بۆ كۆمهڵگاو وڵات‌و نیشتیمان.
له گه‌وره ره‌وشته‌كانی كه جێگه‌ی بایه‌خن نابێت مرۆڤی موسڵمان لێی بێ ئاگا بێت:
حه‌یاو وه‌فادارو به‌ئه‌مه‌ك و سه‌خی و ده‌ست كراوه خاوه‌ن رێز‌و و حورمهتو خۆ به‌كه‌م زان‌و ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موان درێژ بووه.
كه‌واته له گهشتو سه‌فه‌رو ماڵا‌و خانه‌واده‌و له‌كاتی ئاشتی‌و شه‌ڕو له‌گه‌ڵ خواپهرستیو موعامه‌لاتدا، له خه‌سڵه‌تی كه‌سی‌و تایبه‌تی له گفتوگۆ‌و قسهنهبڕین به بهرامبهرو گوێراگرتنو خولقو لوتف خۆشی‌و بزه‌و خه‌نده‌ی لێوانی، هه‌واڵپرسی دۆست‌و ده‌رو جیران و راوێژ‌و ئیسڵاح و گۆرانكاری‌و نهرمونیانیو سینگفراوانیو حیكمهتو دووربینیو رێزگرتنی بهرامبهرو ته‌نانه‌ت له ئیداره‌و به‌رێوه‌بردندا نمونه‌ی به‌رزی پێشه‌نگی‌و مامۆستایه‌كی پایه‌به‌رزو خاوه‌ن پێگه‌و تایبه‌تمه‌ندی بووه.
ئیبن حه‌زم له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: (من أراد خير الأخرة وحكمة الدنيا وعدل السيرة والإحتواء على محاسن الأخلاق كلها، وإستحقاق الفضائل بأسرها، فليقتد بمحمد رسول الله- صلى الله عليه وسلم- وليستعمل أخلاقه وسيره ما أمكنه).
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا قسه‌و ناخ و كرده‌وه‌ی یه‌ك بووه، راستگۆیی له وتارهكانیو كرداره‌كانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ جیاوازیه‌ك نابینی له هه‌ر فه‌رموده‌یه‌ك كه فه‌رمویه‌تی له گه‌ڵ ژیان و ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتدا، رێك ئه‌خلاقی وه‌ك قورئان بووه. بۆیه‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ))القلم: 4. هه‌روه‌ها خۆیشی ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمِّمَ صَالِحَ الْأَخْلَاقِ).
بۆیه هه‌ر كه‌سێ لاسایی بكاته‌وه‌و شوێن رێباز‌و رفتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بكهوێتو به پێشه‌نگی خۆی دابنێت ئه‌وا: جوانترین ره‌وشتی لێ كۆده‌بێته‌وه‌و زۆرترین چاكه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ. جوانترین خێزان‌و باشترین باوك‌و چاك ترین كه‌سی لێ ده‌رده‌چێت. جوانترین په‌یام و فه‌رمانه‌كانی خوا جێ به‌جێ ده‌كات. سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو دونیا دهبێتو به‌ر شه‌فاعه‌تی رسول الله ده‌كه‌وێت. |