یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/07/2011 : 14:55:28
قه‌باره‌ی فۆنت
عه‌یب له‌ زمانی كوردی دایه‌ یان له‌ وشه‌ی دزراو و داتاشراو دا؟
له‌ حه‌فتا ساڵی ڕابردوو دا ڕۆشنبیرانی كوردمان ده‌ردێكیان دا به‌ زمانی كوردی كه‌ با به‌ سه‌ر ده‌واری شڕی نه‌ھێناوه‌ و شه‌خته‌ به‌ گوڵی نه‌كردووه‌. ئه‌وان به‌ ناوی كوردایه‌تییه‌وه‌ چی قسه‌ی زاری خه‌ڵك بوو ھه‌ڵیان قه‌ند و فڕێیان دا ده‌ره‌وه‌ و له‌ جێی ئه‌وان وه‌دووی وشه‌ی فارسی كه‌وتن و به‌ كوردیی ڕه‌سه‌نیان به‌ خه‌ڵكی بێ خه‌به‌ر فرۆشته‌وه‌ و منه‌تی كوردیزانینیان له‌ سه‌ر كردن. ئه‌گه‌ر له‌ فارسیشه‌وه‌ وشه‌یان نه‌دزیبێ له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ داتاشینی وشه‌ كرد و له‌ جێی قسه‌ی زاری خه‌ڵكیان دانا. بۆ وێنه‌ خه‌ڵك ده‌ڵێ سه‌بر ئه‌وان گوتیان ئارامگیری.


ڕاكردن له‌ ده‌ست زمانی خه‌ڵك و په‌نا بردن بۆ فارسی بۆته‌ به‌ڵایه‌ك بۆ سه‌ر زمانه‌كه‌مان. له‌و نێوه‌ دا مسوڵمانه‌كان له‌ دنیایی یه‌كان توندتر ده‌ڕۆن. له‌ ده‌قێكی دینی دا له‌ ته‌رجه‌مه‌ی | ملائكه‌ وحی| دا نووسیبوویان " فریشته‌ی سروش". ئه‌وه‌ له‌ حاڵیك دایه‌ كه‌ تۆ له‌م كوردستانه‌ له‌ ھه‌ر كه‌س بپرسی مه‌لایكه‌ چیه‌ ده‌زانێ و به‌ ھه‌ر كه‌سێك بڵێی وه‌حی لێی تێده‌گا. به‌ڵام لێم ڕوونه‌ كه‌ فریشته‌ی سروش شتێكی نامۆ و غه‌ریبه‌ بۆ ھه‌مووان و چ حه‌وجێ به‌وه‌ی ناكا بچی له‌ زمانی فارسی ڕا شتێك قه‌رز بكه‌ی و له‌ جێی ناوێكی دانێی كه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆمان زمانی خۆیه‌تی و خۆماڵییه‌ و له‌وه‌تا بووه‌ ھه‌ر وا گوتراوه‌ و ھیچ به‌ڵگه‌ و ده‌لیلێكیش نیه‌ كه‌ نیشان بدا پێش مه‌لایكه‌ كورد چ ناوێكی بۆ ئه‌و زاته‌ ھه‌بووه‌ و ھیچ زانایه‌كیش له‌ جانتای دانیه‌ كه‌ سابیتی بكا پێش له‌ وشه‌ی وه‌حی كورد به‌و شته‌ی گوتووه‌ چی.


وه‌ك گوتم ئه‌وه‌ كوردی دۆزینه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو كوردی ون كردنه‌ و زمانی خه‌ڵك فه‌وتاندنه‌. جا كه‌ زمانی خه‌ڵك فه‌وتا ئیدی چ سوودێكی ھه‌یه‌ كه‌ ڕۆشنبیران زمانێك له‌ خۆیانه‌وه‌ داتاشن یان له‌ فارسییه‌وه‌ بیھێنن؟ زمانی كوردی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك گوتوویه‌ ھه‌ڵبه‌ت پێش بزاڤی كوردایه‌تی. واته‌ وه‌ختێك كه‌ ده‌وڵه‌ت و كۆڕی زانیاری و تلڤزیۆن و شاعیر و نووسه‌ر و حیزب و ڕادیۆ و جه‌ریده‌ ده‌ستیان ده‌ وشه‌ی زاری خه‌ڵك وه‌ر نه‌داوه‌. ئه‌وه‌ی 80 ساڵ پێش له‌ زاری خه‌ڵك ھاتۆته‌ ده‌ر مڵكی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ و كوردییه‌. ئه‌گه‌ر نا نه‌ " فریشته‌ی سروش" و نه‌ | ھه‌ینی|، و نه‌ " ڕووگه‌" و نه‌ | ئارامگیری| و نه‌ " چوونه‌ ناو پڕۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری" ھیچی كوردیی زاری خه‌ڵك نین، یان دزراون یا داتاشراون. نه‌ | سپاس| و نه‌ "نیشتمان"، نه‌ | پۆزش| و نه‌ " نۆژدار"، نه‌ | یادداشت| و نه‌ " گوزاریشت"، نه‌ | سه‌رگوریشته‌| و نه‌ " كیشوه‌ر"، نه‌ | خه‌سته‌خانه‌| و نه‌ " خانه‌ی داد"، نه‌ | سه‌رباز| و نه‌ " ئاماده‌باشی"، نه‌ | دانا| و نه‌ " له‌ میانه‌ی"، نه‌ | ده‌رباره‌ی| و نه‌ " كۆشش" ھیچی كوردی نین. له‌ زمانی خه‌ڵك دا وشه‌ی زۆر جوانتر و ڕوونتر و ڕه‌سه‌نترمان ھه‌ن كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ڕووناكبیران به‌ ناوی كوردزانینه‌وه‌ وه‌ك لێزمه‌ باران وشه‌ی خه‌ڵكیان شۆرده‌وه‌ و ڕایان دان.


ئێستاش ئه‌م جیله‌ سه‌ری لێشیواوه‌ كه‌ ئه‌رێ كامه‌ كوردییه‌ و كامه‌ داتاشراوه‌ و كامه‌یان له‌ فارسی ڕا له‌و 70 ساڵه‌ دا هێندران