یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2019 : 01:39:17
قه‌باره‌ی فۆنت
یه‌كێتی زانایان توێژێكی له‌ بیركراوی قۆناغی خه‌باتی شاخن

دیاره‌ یه‌كێتی زانایان له‌ 21 /9 هه‌مووساڵێك، یادی دامه‌زراندنی خۆی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ژێرچاودێری وسه‌رپه‌رشتی رابه‌ری كورد ملامصگفی بارزانی دامه‌زراوه‌، كه‌ له‌سالی 1970 له‌ گه‌ڵاله‌ی باڵه‌كایه‌تی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست، ئه‌مه‌شیان بۆ یه‌كه‌م جاربوو هه‌ر له‌زاخۆوه‌ تاكو خانه‌قین ومه‌نده‌لی وبگره‌ چه‌ندین زانای به‌ناوبانگ له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له‌ ژێرچه‌تری یه‌كێتی زانایان له‌ده‌وری یه‌كتر كۆببنه‌وه‌، ئه‌مه‌شیان زه‌روره‌تێكی مێژووی بوو بۆ گرێدانی چه‌كی زانست و شۆرشگێری به‌یه‌كه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ده‌ستێك قه‌له‌م و به‌ده‌ستێك چه‌كی به‌رگری له‌ خاك وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ویه‌كخستنی فه‌تواو پالپشتی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و ته‌وعیه‌و وشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو هاندانیان بۆ به‌رگری كردن له‌ خاك ونه‌ته‌وه‌كه‌یان، بۆیه‌ به‌ سه‌دان داناو زاناومه‌لای مێزه‌ر به‌سه‌ر له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشه‌واو پله‌دارو پێشمه‌رگه‌ و رابه‌ر بوون و سه‌دان شه‌هیدیان  به‌خاك و گه‌ل به‌خشین، ئه‌وه‌ بوو له‌دوای نسكۆی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول له‌سالی 1975 زانایانی ئاینیش به‌شێك بوون له‌وچین وتوێژانه‌ی زێدی باب و باپیرانیان جێهێشت و سه‌ریان بۆ دوژمن دانه‌نه‌واندو ژیانی ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد، ئه‌وانی تریش كه‌وتنه‌ ژێرفشارو ڕاگواستن و زیندانی كردن و ده‌یان زانای كورد په‌روه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ بێ‌ سه‌روشوێن كران.

به‌ڵام زۆری نه‌برد دوای هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گه‌لانی ئێران و ڕووخانی سه‌ڵته‌نه‌تی سه‌دان ساڵه‌ی شاهنشاهی له‌ئێران، دیسان زانایانی ئاینی به‌گوروتینه‌وه‌،هاتنه‌وه‌ كۆری خه‌بات و كۆڵنه‌دان و خه‌باتی شارو شاخیان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداو به‌شێكیان چه‌كی شه‌رفپارێزیان كرده‌شان،  هه‌روه‌ها حوجره‌ی فه‌قێیان ببووه‌ مه‌دره‌سه‌ی پێگه‌یاندنی  كادیری شۆرشگیر، هه‌ربۆیه‌ش سالی 1979، جارێكی تر یه‌كێتی زانایانی ئاینی بنكه‌و باره‌گاكانی خۆی له‌ئاواره‌یی دامه‌زرانده‌وه‌و له‌ كۆنفراسێكدا لێژنه‌ی (ته‌حزیری) هه‌ڵبژاردو زانایانی شۆرشگێری له‌ده‌وره‌ی خۆی كۆكرده‌وه‌و له‌خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌رده‌وام بوون، ئۆردگای (زێوه‌) كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كیتی زانایانی تێدابوو ببوه‌ لانه‌ی زانایانی شۆرشگێر كه‌ له‌ ژێر زه‌برو زه‌نگی به‌عسیه‌كان ژیانی شاخیان هه‌لبژاردبو وسه‌ریان بۆ رژێمی به‌عس شۆڕ نه‌كرد، كه‌سانێك له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا ماندوو بوون و برینداربوون و شه‌هید بوون، حه‌ق وایه‌ ئه‌مرۆ رێزیان لێ‌ بگیرێت و میدالیای وڵاتپارێزی له‌به‌رۆكیان بدرێت، بۆیه‌ پیشنیاز ده‌كه‌م كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی یان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم میدالیای رێزلێنان له‌به‌رۆكی ئه‌وزانایانه‌ بدرێت كه‌ له‌شۆرشی  ئه‌یلول و گولان چه‌ك له‌شان بوون ، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان شانازی به‌ ڕابردووی باب و باپیرانیانه‌وه‌ بكه‌ن .

له‌ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان سلاو له‌ شه‌هیدانی كوردو كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان