یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2012 : 10:47:40
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستاندا..

قسه‌كردن له‌ سه‌ر یه‌كێتی زانایان و رۆڵ و هه‌ڵوێستیان ، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و رێكخراوه‌، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ ساته‌ وه‌ختێكی مێژووییدا دروست بوو كه‌ شۆڕشی رزگاریخوازی كورد ده‌ستی پێكردبوو، زانایان و مه‌لایانی كورد به‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانیان و بۆ به‌شداریكردن له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م و ئێش و ژان و موعاناتی گه‌له‌كه‌یان به‌ هاوكاری و پشتیوانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ئه‌و رێكخراوه‌یان دروستكردو له‌و قۆناغه‌دا له‌ مێژووی گه‌لی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و ئاشناكردنیان به‌ روانگه‌ی شه‌رعی له‌ رووبه‌ رووبوونه‌وه‌ی سته‌م و ناعه‌داله‌تی و به‌رگری له‌ خۆكردن و ره‌وایه‌تی شۆڕشی كوردیی، ئه‌مه‌ وێڕای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و پرسه‌ شه‌رعی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

من له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایاندا كه‌ 42 ساڵ به‌ر له‌مڕۆ و له‌ 21/ 9/ 1970دا دامه‌زرا، به‌ كورتی به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رنجه‌كانی خۆم ده‌رده‌بڕم :
1- 
یه‌كێتی زانایان كاتی خۆی كه‌ دروست بووه‌ دوور بووه‌ له‌ حیزبایه‌تی و حیزبی بوون و رێكخراوێكی ته‌واو زانایان بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو زانایانی كوردستان بكات بێ جیاوازی و به‌رگری و دیفاع و پشتیوانی له‌ هه‌موویان بكات و دوور بێت له‌ كاریگه‌رییه‌ حیزبییه‌ سلبییه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان و بۆ سه‌رجه‌م زانایان و مه‌لایانی كوردستان تێبكۆشێت.
2- 
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان كاراو چالاكتر بێت پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی زانایانی (عالم و عامل) سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن كه‌ له‌ ئاستی قۆناغه‌كه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی خه‌ڵك و رۆژدابن و چه‌كدار بن به‌ چه‌كی زانست و زانیاری شه‌رعی و سه‌رده‌م و ئاگاداری رووداوو پێشهات و پێداویستی رۆژگاره‌كه‌ بن.
3- 
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ جێی متمانه‌ی زانایان و خه‌ڵكی مسوڵمانی كوردستان بێت ئه‌بێ هه‌میشه‌ به‌ ده‌م خواسته‌ شه‌رعییه‌كانیانه‌وه‌ بچێت و دوور بێت له‌ هه‌ر ئیعتیباراتێكی حیزبی و ناوچه‌یی و مه‌نسوبیه‌ت و مه‌حسوبیه‌ت و ململانێی ته‌سكی سیاسی و پارتایه‌تی و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بێت دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و له‌ هه‌موو رووداوه‌ گرنگه‌كان حزووری به‌رچاوی هه‌بێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی فتوا توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ جۆراو جۆره‌كانیان هه‌بێت و چاره‌سه‌ری گیرو گرفته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن، هه‌روه‌ها خاوه‌نی پڕۆژه‌ی خۆیان بن له‌ بابه‌ت و بواره‌ جۆراو جۆره‌ كان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ تواناو به‌هره‌ی زانستی و پسپۆڕیبوون.
4- 
پێویسته‌ یه‌كێتی زانایان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بێت له‌ گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كانی هاوشێوه‌ی و ناوه‌نده‌كانی علمی و زانستی و لیژنه‌كانی فتواو ناوه‌نده‌ ئایینیه‌كان له‌ ناوه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ جیهانی ئیسلامیی و وڵاتانی تر و سوود له‌ یه‌كتری وه‌ربگرن، هه‌روه‌ك پێویسته‌ نزیك بێت له‌ خه‌ڵك و رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی تریش له‌ ناوخۆی وڵات له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا.
5- 
گرنگی دان به‌ راگه‌یاندن و هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و رۆشنبیری زانایان.
6- 
پێویسته‌ كۆنگره‌كانی یه‌كێتی زانایان شه‌فافیه‌تی زیاتریان تێدا بێت و زانایان دوور له‌ هه‌ر ئیعتیبارو پاڵنه‌ر وحیسابێكی به‌ده‌ر له‌ تایبه‌تمه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی زانایان و په‌یامه‌ دینییه‌كه‌یان نوێنه‌رانیان له‌ كۆنگره‌ هه‌ڵبژێرن و دیاری بكه‌ن ، وه‌ له‌و میانه‌یه‌دا ده‌كرێ پێداچوونه‌وه‌ به‌ مه‌رجه‌كانی به‌ ئه‌ندام بوون و كێ به‌ ئه‌ندام وه‌رگرتن كاری له‌ سه‌ربكرێت، واته‌ مه‌رج نییه‌ هه‌ركه‌سێك پێشنوێژی كرد یاخود مێزه‌رێكی نایه‌ سه‌ری ناسنامه‌ی (زانا) بوونی پێ بدرێت.
به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان كاریان كردووه‌و بوونی خۆیان سه‌لماندووه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌و ده‌بێ رێگرو كۆسپه‌كانی به‌رده‌می لابه‌رێت تا بتوانێت له‌ ئاینده‌دا خزمه‌تی زیاتر به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی و مسوڵمانان به‌ گشتی بكات ، وه‌ زانایانی كوردستان به‌ كرده‌وه‌ میراتگرایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌ سه‌ر بێت) به‌ پێی فه‌رمووده‌كه‌ی ( العلماء ورثة الأنبىاء) به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن  ، بێگومان ئایینی ئیسلامیش كه‌ ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ خودان توانایه‌كی به‌هێزو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ له‌ ئاراسته‌كردنی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاو جۆشدانیان له‌ بواره‌كانی رۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و ده‌روونی و بواره‌كانی ترو ده‌ستگرتنیان به‌ره‌و خێرو خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و كه‌ناری ئه‌مان، بۆیه‌ زانایانی كوردستان ده‌توانن سوود له‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی ئیسلام و زانایانی و كلتورو به‌رهه‌م و به‌شداریكردنه‌ی مه‌لایانی كورد له‌ رۆشنبیری ئیسلامیی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌ رابردوو و ئێستادا وه‌ربگرن و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر خزمه‌ت به‌ ئایین و گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن .
*
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان