یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/08/2011 : 15:36:38
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌شفرۆشی زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان
گه‌رچی به‌ پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، كه‌ قانونی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو عێراقه‌ به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ، له‌شفرۆشی و له‌شكڕین ، واته‌ زینا، قه‌ده‌غه‌كراوه‌ ، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلامه‌ كه ‌له ‌مادده‌ی دووه‌می ده‌ستووره‌كه‌دا هاتووه‌ نابێ هیچ یاسایه‌ك له‌عێراق ده‌ربچێت و كاری پێبكرێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام بێت، هه‌روه‌ها سه‌رباری بوونی یاسای(به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی) ژماره‌ (8) ی ساڵی (1988) كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ركاره‌و به‌حساب كاری پێده‌كرێت ، به‌ڵام له ‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ، به‌داخه‌وه‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ماڵه‌كانی شه‌ڕواڵپیسی و زینا كردن ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوونه‌ كه‌ مرۆڤ شه‌رم ده‌كات ببیستێ ته‌نها له ‌شاری سلێمانی ( 400 )خانه‌ و ماڵی له‌شفرۆشی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش به ‌دانپێدانانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی (وه‌ستا حه‌سه‌ن) كه‌ له‌ دیمانه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ژماره‌ (283) ی رۆژی 12/7/2011 دا هاتووه‌.
له‌شفرۆشی و له‌شكڕین پێكه‌وه‌ ده‌بنه‌ ئه‌وكاره‌ی قورئانی پیرۆز به (زینا) ناوزه‌دی كردووه‌ و به‌ كاری هه‌ره‌ خراپ و فاحیشه‌و خراپترین رێگا ناوی بردووه‌ و جگه‌ له‌حه‌رام كردنی سزای توندیشی بۆداناوه‌ ، یاسا عێراقیه‌كه‌ش سزای توندی بۆداناوه‌ ، له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌موارێكی ئه‌و یاسایه‌ به‌ ناوی پڕۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی كه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرابوو، به‌و بیانووه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ یاسا عێراقیه‌كه‌ له‌ هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت و سزای توندیشی بۆكاری له‌شفرۆشی داناوه‌ ، بۆیه‌ پێویست به ‌یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ ناكات، به‌ڵام وا دیاره‌ ئه‌م یاسایه‌ش له‌هه‌رێمدا جێبه‌جێنا‌كرێت، چونكه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه ‌ناتوانن هیچ ئیجرائاتێك له‌ گه‌ڵ له‌شفرۆش و له‌شكڕه‌كاندا بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بوونی(خانه‌كانی له‌شفرۆشی)ن و ئه‌وه‌ش زیاد ده‌كات كه‌ داوای به ‌یاسایی كردنی له‌شفرۆشییان كردووه‌ ، واته‌ شوێنه‌كانی له‌شفرۆشی و زینا و بیغاء به ‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ رێگه‌یان پێبدرێت.
بێگومان ئه‌وه‌ی داواده‌كرێت به‌ یاسایی بكرێت ، خۆی له‌خۆیدا نایاساییه‌ ، چونكه‌ یاسا هه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات و ئاسایش و حكومه‌تیش كاری پێناكات ،و چاویان له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌ قێزه‌ونه‌دا نووقاندووه‌.
له‌شفرۆشی و به ‌دیارده‌ بوونی ئه‌وكاره‌ زه‌نگێكی پڕ مه‌ترسیداره‌ بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و گه‌نج و لاوه‌كانمان ، چونكه‌ كاره‌كه‌ ته‌نیا به ‌ئه‌نجامدانی ئه‌و مامه‌ڵه‌ ناشه‌رعی و نا مرۆڤانه‌وه‌ ناوه‌ستێت ، كه‌ كه‌سێك له‌ پێناو به‌ده‌ستخستنی بڕێك پاره‌ جه‌سته‌ی خۆی ده‌فرۆشێت و یه‌كێكی تریش بۆتێركردنی ئاره‌زوویه‌كی جنسی كاتی خۆی جه‌سته‌كه‌ ده‌كڕێت ، به‌ڵكو كاره‌كه‌ سه‌رده‌كێشێ بۆ چه‌ندین ئاكامی مه‌ترسیدار و خراپی تر، یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌ خودی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی پێكردووه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵه‌ له‌شفرۆشه‌كان بوونه‌ته‌ شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریش ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی تری وه‌ك (ئایدز) یش له ‌ئارادیه‌ ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كێشه‌ی خێزانی و ته‌ڵاق و ده‌یان ئاریشه‌ی تری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئه‌و كاته‌ ئه‌ركی حكومه‌ت قوڕستر و چاره‌سه‌ریشی زه‌حمه‌تتر ده‌بێت.
گه‌لی كورد هه‌میشه‌ به ‌گه‌لێكی ره‌وشت به‌رز و به‌ ئابڕوو وداوێنپاك ناسراوه‌، ئه‌گه‌ر دوژمن له‌ رابردوودا نه‌یتوانیبێت به‌ ته‌واوی زه‌فه‌ر به‌ كورد به‌رێت و له ‌ڕێگه‌ی شه‌ڕ و كوشتار و كیمیاباران و زینده‌به‌چاڵكردن ئیراده‌ی لاواز بكات و به‌ چۆكیدا بێنێت، بێگومان له‌ رێگه‌ی ئافره‌ت و جنس و مادده‌ ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌توانێت به‌ سه‌ریدا زاڵ بێت و ویست و ئیراده‌ی لاواز بكات ، گه‌لی كورد وشۆڕشه‌كانی به ‌ئه‌خلاقی به‌رزی ئیسلامی و نه‌ته‌وایه‌تی ره‌سه‌ن به‌ناوبانگ بوون، هیچ شتێك چۆكی به‌لاوانی كوردستان دانه‌دا له ‌به‌رامبه‌ر داواكردنی مافه‌ ره‌واكانی، به‌ڵام ئێستا له‌ گه‌ڵ ئه‌و ده‌روازه‌ خێره‌ی لێمان كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژووییه‌ی له به‌رده مماندایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ترمان ، وا خه‌ریكه‌ خۆمان ده‌رگا به‌ ڕووی سڕكردنی لاوه‌كانماندا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له ‌ڕێگه‌ی خانه‌ و ماڵه‌كانی له‌شفرۆشی و جنسبازی كه‌ واده‌كات ئه‌وانه‌ بیر له‌ ئاینده‌ی میلله‌ت و هیچ شتێكی تری ئیجابی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌ و خێزانه‌كانیان و گه‌له‌كه‌یان نه‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نیا تێركردنی ئاره‌زووه‌ جنسییه‌كانی خۆیان نه‌بێت.
ئێستا ئه‌ركی په‌رله‌مان و حكومه‌ت زۆر قوڕس بووه‌ ، هه‌موان له ‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختتدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و قه‌ده‌غه‌كردنی ، پێوسته‌ حكومه‌ت به‌هیچ بیانوو و پاساوێك رێگه‌نه‌دات ئه‌و خانانه‌ی له‌شفرۆشی له ‌وڵاتدا بوونیان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر گوایه‌ كه‌سێك به‌هۆكاری هه‌ژاری ئه‌و كاره‌ ده‌كات ، ده‌بێ حكومه‌ت كێشه‌ی هه‌ژارییه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكات، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ردێك ده‌یان ده‌ردی تر بڵاوبكه‌نه‌وه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا ، له‌و لاشه‌وه‌ هانی هاوسه‌رگیری شه‌رعی بدرێت و كار ئاسانی بۆ بكرێت، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا من به ‌پێویستی ده‌زانم یاسایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی له‌هه‌رێم دا ده‌ربچێت و پشتیوان به‌ خوا كاریشی بۆ ده‌كه‌ین.
31/7/2011