یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. ئه‌حمه‌د ئیبراهیم وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2011 : 13:31:10
قه‌باره‌ی فۆنت
مانگی ره‌مه‌زان وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌
مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌رفه‌تێكی گرنگ و زێڕینه‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ ی مرۆڤی مسوڵمان ، چونكه‌ خودی(رۆژوو) له زماندا به ‌مانای خۆگرتنه‌وه‌یه‌ و له زاراوه‌ی شه‌رعیش دا به ‌مانای خۆگرتنه‌وه‌ و خۆ قه‌ده‌غه‌كردن دێت له‌و شتانه‌ی رۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌خوادن و ‌خواردنه‌وه‌ و شته‌كانی تر، بۆیه‌ له میانی به‌جێهێنانی ئه‌م دروشمه‌ گه‌وره‌ و ئاكاری و رۆحییه‌دا، بابای مسوڵمانی رۆژووگر كۆمه‌ڵێك سوودی گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت و هه‌لێكی زێڕینی له ‌به‌رده‌م دا ده‌كریته‌وه‌ بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری له‌ ده‌روون و ره‌فتاری خۆیدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ مرۆڤ رۆچووه‌ له ماددییات و له جیهانێكدا بارگاوییه‌ به‌ سه‌رقاڵی و زه‌حمه‌ت و خێرایی و فشاره‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ر له‌وانه‌ش خواردن و خواردنه‌وه‌ و چه‌نده‌ها شتی تر ، ده‌توانین بڵێین مانگی ره‌مه‌زان مانگی خۆشی و شادی و نوێبوونه‌وه‌یه‌ به تایبه‌ت بۆ هه‌ژاران و خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تان كه‌ ده‌رووی خێریان لێ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندان و زه‌نگینانه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێن به‌ زه‌كات و خێر و سه‌ده‌قه‌كانیانه‌وه‌. ره‌مه‌زان مانگی فتح و سه‌ركه‌وته‌نه‌كان و خێر و چاكه‌ و به‌ره‌كه‌ته‌كانه‌، رۆژه‌كانی باشترین رۆژوو شه‌وه‌كانی باشترین شه‌ون ، شه‌وی به‌ڕێز (لیلة القدر) له‌و مانگه‌دایه‌ كه‌ له‌هه‌شتا ساڵ (هه‌زار مانگ )چاكتره‌ ، له‌و شه‌وه‌دا قورئانی پیرۆز دابه‌زیوه‌ كه‌ په‌یامێكی نه‌مر و ده‌ستووری ژیانه‌، هه‌ر له‌و مانگه‌دا جه‌نگی به‌در روویداوه‌ كه‌ بووه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ئیمان به ‌سه‌ر به‌ره‌ی كوفرو بێ باوه‌ڕی و ملهوڕیدا. مانگی ره‌مه‌زان مانگێكی راگوزه‌رنه‌بووه‌ له‌ ژیانی مسوڵمانان و مێژووی ئیسلامیدا، به‌ڵكو له‌و مانگه‌دا مسوڵمانه‌كان هه‌وڵ و كۆششی زیاتریان ده‌دا و خۆیان زیاتر ماندوو ده‌كرد و جیهادی نه‌فس و جیهادی دوژمنیان ده‌كرد ، خوای گه‌وره‌ش به‌هۆی نیازپاكی و راستی و ئیمانی به‌هێزیانه‌وه‌ ، مسوڵمانه‌كانی سه‌ر ده‌خست، ئه‌وه‌تا له ‌شه‌ڕی به‌دردا سه ر‌كه‌وتنێكی گه‌وره‌ به ‌ده‌ست دێنن سه‌ره‌ڕای كه‌می ژماره‌ی مسوڵمانه‌كان و به‌كارهێنانی هه‌موو رێگایه‌كی فشارخسته‌ سه‌ریان له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانیانه‌وه‌ له ‌شه‌ڕی ده‌روونی و ‌شه‌ڕی ئابووری و به‌كارهێنانی هێز و سیخوڕیكردن به ‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ڵام هیچی نه‌بووه‌ هۆی لاواز كردنی ئیراده‌یان و دابه‌زاندنی عه‌زم و وره‌ی پۆڵایینیان له ‌به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ و سه‌ركه‌وتنی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ له‌و شه‌ڕه‌ مه‌زنه‌دا ، جگه‌ له‌وه‌ چه‌ندین داستان و شه‌ڕی گه‌وره‌ی تر له‌م مانگه‌دا روویان داوه‌. یه‌ك له‌ سیماكانی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ئه‌وه‌یه ‌كه‌ وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زن مسوڵمانان فێری ئه‌وه‌ ده‌كات بڕیار بده‌ن و دوو دڵ نه‌بن له‌ بڕیاردانا، بۆیه‌ش یه‌كه‌م بڕیار ئه‌وه‌یه‌ مسوڵمان به‌ سه‌رنه‌فس و شه‌یتان دا زاڵ ده‌بێت و ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زوواته‌كانی خۆی بجوڵێته‌وه‌ و له ‌به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ تا خۆر ئاوابوون له‌هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌ و جووتبوون و حه‌زه‌كانی تری خۆی دوور ده‌گرێت و زمان و ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته‌ی له‌خراپه‌ ده‌پارێزێت و به‌مه‌ش هه‌ست به‌ گۆڕانكاری له ده‌روونی خۆی و ره‌فتار و سلوكیدا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ بڕیار له‌هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌دات وه‌ك چۆن مسوڵمانه‌كانی پێشوو بڕیاری شه‌ڕ و فه‌تح و به‌رگریكردنیان ئه‌داو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست ئه‌هێنا. ره‌مه‌زان مسوڵمان فێری ره‌وشت به‌رزی و به‌خشین و به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ ده‌كات به‌هه‌ژار و نه‌داران و چاكه‌كردن له‌ گه‌ڵ خزم و كه‌س و كار و دراوسێ و ده‌وروبه‌ریدا ، فێری له‌خۆبوردوویی و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی ده‌كات له ‌ژیانی دا ، ئه‌مه‌ش له رۆژانه‌ی ‌ژیانیدا هه‌ستی پێده‌كات و خه ڵكی تریش هه‌ستی پێده‌كه‌ن ، مه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی نه‌یه‌وێت ئه‌و گۆڕانكارییه‌ له‌خۆیدا بكات و به‌خۆیدا نه‌چێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان به ‌ئاسایی به ‌سه‌ریداره‌ت ببێت یان به ‌رۆژوو نه‌بێت ، یاخود به ‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی وه‌ری بگرێت. یه‌ك له ‌سیماكانی ئایینی ئیسلام گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه‌یه‌ ، هه‌میشه‌ ئیسلام نوێبوونه‌وه‌ و گۆڕان له ‌شوێنكه‌وتوانی ده‌خوازێت ، بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین وێستگه‌ و هه‌لی زێڕین ده‌خاته‌ به‌ر ده‌میان بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكه‌ن و موڕاجه‌عه‌ی خۆیان بكه‌ن و كه‌م و كوڕییه‌كانیان چاك بكه‌ن، یه‌ك له‌ و وێستگانه‌ش مانگی ره‌مه‌زانه‌، یه‌كه‌م گۆڕانیش كه‌ ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ لێمانی ده‌وێت، گۆڕانی ده‌روونه‌ یاخود گۆڕانه‌ له ‌ناخمان و پاككردنه‌وه‌ی ده‌روونمانه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك ئێره‌یی و ر‌ق و توڕه‌یی و خۆراهێنان له ‌سه‌ر ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی وه‌ك ده‌روون به‌رزی و خۆشه‌ویستی و هاوكاری خه‌ڵكی تر و به ‌ده‌مه‌وه‌ چوونی هه‌ژار و بێ نه‌وایان و لاكردنه‌وه‌ له‌ لێقه‌وماوان و بێ سه‌رپه‌رشتان و به‌جێهێنانی سیله‌ی ره‌حم و بڵاوكردنه‌وه‌ی خێر و سه‌لام و ئاشتی له ‌ناو مرۆڤه‌كاندا ، به ‌تایبه‌ت له ‌ناو ئه‌وانه‌ی هاودین و هاوز‌مان و هاونیشتیمانمانن . هه‌ركه‌سێ توانی به‌و شێوه‌یه‌ گۆڕانكاری له‌ خۆیدا بكات و به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ ، بێگۆمان سوود مه‌ند بووه‌ له‌و مانگه‌ و له‌ رۆژوو به‌هره‌مه‌ند بووه‌ ، هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ مانای(رۆژوو) و (رۆژووگرتن).