یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
شه‌فیقی حاجی خدر
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/11/2010 : 12:19:50
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ عێراقدا پاشای دوێنێ ... سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌مڕۆ!
Shafiq68@gmail.com
ده‌گوترێت مێژو خۆی دوباره‌ده‌کاته‌وه‌، یان ده‌گوترێ که‌ ئه‌مڕۆ له‌دوێنێ ده‌چێ. ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ کتومت وه‌ک خۆیان روناده‌ن به‌ڵام ئاخێوه‌رانی ئه‌و جۆره‌ گوتانه‌ش به‌ڵگه‌وبه‌ندی خۆیان هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ململانێ سیاسیه‌که‌ له‌سه‌ر پله‌وپایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیرانی عێراقه‌، جۆریک له‌ وێکچونێکی له‌گه‌ڵ مێژو و سه‌رده‌می هێنانی فه‌یسه‌لی کوڕی حسێن و کردنیان به‌پاشای عیراق تێدایه‌.

ئاشکراو رونه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت مانگه‌ی رابردوودا چه‌ندان ناو دێن و ده‌چن به‌ڵام تا ئێستاش له‌سه‌ر یه‌ک ناو کۆده‌نگی نیه‌، پێشناچێ ئه‌و کۆده‌نگیه‌ بێته‌ دی. کاتی خۆشی پێش ئه‌وه‌ی بازه‌که‌ به‌ته‌واوی له‌سه‌ری فه‌یسه‌لی کوڕی حسێن بنیشێته‌وه‌، چه‌ندان ناو ده‌هاتن و ده‌چوون و پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌ماوه‌رییان بۆده‌کرا ، تا کاتێ فه‌یسه‌لی کوڕی حسێن له‌ ئازاری 1921 له‌ قاهیره‌ وینستن چه‌رچلی کونه‌ وه‌زیری کۆلۆنیاله‌کانی ئه‌وکاتی به‌ریتانیای دیت، به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی عه‌لی وه‌ردی؛ چه‌رچل فه‌یسه‌لی به‌ په‌شۆکاوی و جلێکی په‌ڕپوته‌وه‌ دی و عه‌با به‌ناوبانگه‌که‌ی له‌به‌رنه‌بینی، ئه‌وسا پێی گوت گوێ مه‌ده‌رێ ده‌بێ له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا عه‌بایه‌کی پۆشته‌تر بپۆشی ئه‌وسا ئه‌میر فه‌یسه‌ل تێگه‌یشت که‌ ده‌کرێته‌ پاشا.

هه‌نوکه‌ بیجگه‌ له‌ مشتومڕی ناوخۆی لایه‌نی تایفه‌گه‌ری له‌عێڕاقدا، وڵاتانی هه‌رێم له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ ئێران و سعودیه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا هاتونه‌ته‌ سه‌رهێڵ بۆ پێشخستنی ئه‌و ناوه‌ی که‌ لێیانه‌وه‌ نزیکه‌؛ کاتی خۆشی هێنان و دانانی پاشا له‌سۆنگه‌ی هۆکاری ده‌ره‌کیه‌وه‌ بوو، چونکه‌ به‌ریتانیا چاکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حسینی کوڕی عه‌لی ئه‌میری حیجاری له‌تۆڵه‌ی هاوکاریه‌کان له‌ده‌رپه‌ڕاندنی تورکه‌‌کان له‌ روداوگه‌لی 1916 که‌ به‌شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ڕه‌بان ناسراوه،‌ دایه‌وه‌.

کاتی خۆی مس بێل که‌ به‌ خاتون ناسرابوو رۆڵێکی به‌رچاوی له‌ دانانی ته‌ختوتاراجی پادشاکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ر هه‌بوو، پاشایه‌تی عێڕاقی نوێ(ئه‌و کات) ئاسته‌نگترینیان بوو، هه‌ر بۆیه‌ گوته‌یه‌کی ناسراوی هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێ چی له‌ دروستکردنی ته‌ختی پادشایان و تاج له‌سه‌رنانیان ناخۆشتر نیه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌و زه‌قو زۆپیه‌ی تێدا نیه‌، چونکه‌ کۆمه‌ڵێ هۆکاری تێکچڕژاون، ناکرێ هه‌ندێکیان له‌سه‌ر حیسابی هه‌ندێکیان به‌لاوه‌ بنرێن.

کاتی خۆی باڵاده‌ستێتی درایه‌ سوننه‌کان و پاشایه‌کی سه‌یدیشیان له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ڕه‌بییه‌وه‌ بۆهێنان، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ شیعه‌کان هه‌رای فوراتی ناوه‌ڕاستیان به‌رپاکرد و به‌ریتانیایان ناچارکرد فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌کی خۆجێی دارده‌ست دابنێ. که‌چی ئه‌م پرسه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی هاوچه‌رخمانه‌ چونکه‌ هاوکێشه‌که‌ ته‌‌واو پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا سه‌نگی سوننه‌ له‌به‌ر دوو هۆکار یه‌که‌میان گوشاری سه‌ر سه‌قامگیری ئاسایش و دووهه‌میشیان قوڵایی عروبه‌ی سوونه‌نشینی دوروبه‌ر نه‌وه‌ک هه‌ر بێ باندۆر نیه‌، به‌ڵکو هه‌ڵوه‌دای هاوشان بوونه‌ و گرێکه‌ی زیاتر کوێر کردووه‌.

ئه‌وکات کێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ و پرسی کورد و شۆڕشه‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمود ته‌واو یه‌کلا نه‌بووبووه‌، هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌ ته‌شکیلکردنی یه‌که‌مین حکومه‌تی عێڕاق هیچ حیسابیان بۆ نه‌کرا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان یه‌کێکه‌ له‌ پێگه‌ سێ کوچکه‌ییه‌که‌.

ئه‌وکات وابوو، له‌ له‌یه‌کدانی هه‌رسێ پێگه‌که‌ (سوننه‌، شیعه‌ و کورد) یه‌ک حکومه‌تی باسک ئه‌ستوری تاکڕه‌هه‌ندی لێکه‌وته‌وه‌، به‌ڵام تۆ بڵێی له‌مه‌یاندا مێژو خۆی به‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌بکاته‌وه‌ یان هه‌رسێ پێگه‌که‌ به‌پێی قه‌واره‌ی خۆیان شت(گه‌ل)ێکی نوێیان ده‌وێ؟