وائهمساڵیش گه‌لی كوردی موسڵمان به‌گرنگییه‌وه پێشوازیی ده‌كه‌ن له‌مانگی له‌دایكبوونی گه‌وره‌و خۆشه‌ویستمان حه‌زره‌تی ( محمدالمصگفی ) درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئیمان و ئیلتزامێكی ته‌واوه به‌و حه‌زره‌ته خه‌مخۆره‌وه، چوونكه ئه‌و پێشه‌وا دڵسۆزه‌مان هه‌موو هه‌وڵ و ماندوو بونێكی له پێناوی ئه‌وه‌دا بوو كه تێكڕای مرۆڤه‌كان له‌خۆشیدابن و به‌دوور بن له هه‌موو ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌ك، هه‌موو نه‌داری و ده‌ربه‌ده‌ری و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی قه‌بوڵ كرد له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه ئینسانه‌كان له تاریكییه‌وه ببات به‌ره‌و ڕۆشناییه‌كی هه‌تا هه‌تایی. خۆشه‌ویستی ئه‌و نازداره به‌شێوه‌یه‌ك بوو بۆ ئوومهتهكهی كه بۆ چركه ساتێك له دوونیادا له‌یادی نه‌كردین و له هه موو نزاكانیدا به‌تاییبه‌ت ناوی ئومه‌ته‌كه‌ی ده‌بردو ده‌پاڕایه‌وه له یه‌زدان كه تووشی خێر‌و بێری دوونیاوو قییامهتمان بكات، له ڕۆژی حه‌شرو حیسابی خواییشدا هه‌ر له‌یادمان ناكات و به أمتی أمتی له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه كه سعادهتی ئه‌به‌دیمان به نسیب بكات. بۆیه ده‌بێت خۆشمان بوێت زیاتر له‌خۆمان له‌ماڵ و منداڵمان له هه رچی كه‌سمان ، چونكه ئه‌وه تاقه كه‌سمان ئه‌وه فریاد ڕه‌سمان ئه‌وه خه‌مخۆرتر بۆمان له‌خۆمان، به‌رز ڕاگرتنی یادهكهشی گرنگیدان به‌یادی له‌دایك بوونیشی، نیشانه‌ی ئیمان و خۆشه‌ویستی ته‌واوه، چوونكه به‌بێ خۆشه‌ویستی شوێنكه‌وتنی ته‌واو مه‌حاڵه بێته جێ. پڕ به‌ره‌كه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی یادی سه‌رداری هه ردوو جیهانی تێدا ده‌كرێته‌وه، به‌خته‌وه‌ره ئه‌و كه‌سه‌ی یادی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ی لاگرنگ و پڕبایه‌خه، سه‌ربه‌رزو سه‌رفه‌رازه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆی له‌یادی ئه‌م پێشه‌وا گه‌وره‌دا، ده‌كاته‌وه ، به‌دووره له هه‌موو غه‌م و هه مێك ئه‌وه‌ی ماڵ وحاڵی خۆی له یادی ئه‌م لابه‌ری غه‌م و هه مه‌دا صه‌رف ده‌كات. گه‌وره‌ترین هۆكارێك بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وایه، هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌یه كه له ڕۆژی دوواییدا به‌خزمه‌تی ئه‌م حه‌زره‌ته خۆشه‌ویسته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت، (عن ان‌س بن مالك رچى الله عنه قال جا‌و رجل الى رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) فقال يارسول الله متى الساعه؟ قال ( وما أعددت للساعه ؟) قال حب الله ورسوله ، قال ( فانك مع من أحببت ) قال ان‌س رچى الله عنه ، فما فرحنا بعد الاسلام فرحا أشد من قول النبى ( صلى الله عليه وسلم ) فأنك مع من أحببت، قال أنس رچى الله عنه فأنا أحب الله ورسوله وابابكر وعمر رچى الله عنهما فأرجوا أن أكون معهم ، وان لم أعمل بأعمالهم ) رواه مسلم . واته حه‌زره‌تی ئه‌نه‌سی كوڕی مالك فه‌رموی پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رموی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ی قیامه‌ت هه ڵده‌ستێت پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی چیت بۆ ئاماده كردووه؟ ئه‌ویش ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌نها خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی ده مژده‌ت لێ بێت تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه حه‌شر ده‌كرێی كه خۆشت ده‌وێ، پاشان حه‌زره‌تی ئه‌نه‌س فه‌رموو خۆشه‌ویست ترین شتێك لامان دوای موسڵمان بوون ئه‌م فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌یه كه ده‌فه‌رموێت تۆ له‌گه‌ڵ ئهوكهسهدای كه خۆشت ده‌وێ منیش خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ئهوبهكری صدیق و عمرم خۆش ده‌وێ ڕجام وایه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بم لهقییامهتدا ، هه رچهند كردهوهكانیشم نه‌گا به كرده‌وه‌كانی ئه‌وان . موسڵمانانیش به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌روه‌ره‌وه ئاهه نگ ده‌گێڕن و كۆڕی گه‌وره گه‌وره‌ی بۆ ده‌گرن و ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌كه‌ن به‌قوربانی ئه‌و مامۆستا خۆشه‌ویسته دڵسۆز‌و میهره‌بانه. یاخوا پیرۆز بێت ئه‌م یاده پڕ شكۆیه ئه‌م یاده گه‌وره‌یه له تێكڕای موسڵمانان بهگشتیو گه‌لی كوردی سته‌مدیده به‌تایبه‌تی. |