یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا مه‌سعود جاف
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/06/2013 : 16:33:44
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ری خۆر به‌ بێژینگ ناگیرێ‌

masoudjaf@yahoo.com

 

یه‌كێك له‌ ڕه‌وشته‌ هه‌ ره‌ به‌رزه‌كانی ئه‌هلی عرفان‌و تصوف ( تواچع )ه‌, واته‌ خۆ به‌كه‌م زانین به‌م ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌شیان خۆشه‌ویستن هه‌ م له‌لای خواو هه‌م له‌لای خه‌ڵكیش‌و جێگه‌ی ڕێزن، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ( صه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر ) ده‌فه‌رموێت: (ان الله اوحي الي أن تواضعوا ولا ينبغي بعضكم علي بعض) رواه البخاری فی الادب، واته‌: خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ كردووم, كه‌ خۆتان به‌كه‌م بزانن وه‌ نابێت هه‌ ندێكتان خۆ به‌ گه‌وره‌تر بزانن له‌ هه‌ندێكی ترتان‌و سته‌میان لێ بكه‌ن، ئه‌م ڕه‌وشته‌ جوانه‌ زۆر به‌ڕوونی له‌ ئه‌هلی تصوف‌و عرفاندا ده‌بینرێت‌و دیاره‌، ئیمامی شه‌عرانی ده‌فه‌رموێت: له‌ پێش كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆمه‌وه‌ دوعا بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌م, كه‌ زوڵمیان لێ كردووم‌و به‌ خراپ ناویان هێناووم.

 

سۆفییه‌كان قاڵ بووی پله‌ی ئیحسانن‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ خوای خۆیاندا هه‌ یه‌‌و عیباده‌ت‌و په‌رستشه‌كانیان له‌م ڕێگه‌یه‌دا بنیاتناوه‌، حه‌زره‌تی سه‌روه‌ریشمان ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی پله‌ی ئیحسانه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: ( ان تعبد الله كانك تراه فان لم تكن تراه فانه یراك ) رواه البخاری ومسلم ، واته‌: ئیحسان ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی په‌رستنی خوادا وادابنێی, كه‌ خوا ده‌بینی ئه‌گه‌ر تۆش ئه‌و نه‌بینی ئه‌وه‌ دڵنیابه‌, كه‌ ئه‌و تۆده‌بینی ئه‌مه‌ ڕێبازی سۆفی‌و ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت‌و ته‌صوفه‌ له‌ دیندا‌و به‌م شێوه‌یه‌ خواپه‌رستی ده‌كه‌ن‌و شه‌وو ڕۆژیان سه‌ریه‌ك ناوه‌و زۆرینه‌ی كاته‌كانیان ناوهێنانی خوایه‌و خۆ مه‌شغوڵ كردنه‌ به‌ زیكرو فیكری خالقه‌وه‌‌و صه‌لاوات دانه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین خه‌مخۆرو خۆشه‌ویسترین پێغه‌مبه‌ر له‌لای په‌روه‌ردگاری هه‌ ردوو جیهان.

 

له‌ دونیاشدا سۆفییه‌كان ئه‌و چینه‌ گه‌وره‌و دیاره‌ن, كه‌ به‌رده‌وام له‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و خاكی خۆیاندان‌و داكۆكییه‌كی گه‌وره‌و سه‌رسه‌ختانه‌یان كردووه‌ له‌ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانێكی میانڕه‌وانه‌و به‌دوور بوون له‌و فیكرو بیرانه‌ی, كه‌ هۆكاری ئاژاوه‌و ئاشووبن له‌ كۆمه‌لگادا، له‌جیهاد كردن له‌پێناو سه‌رخستنی عه‌قیده‌ی ئیسلامی‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فیكرو بیره‌ خواره‌كاندا پشكی شێریان هه‌یه‌‌و مێژو‌و شاهیده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی, كه‌ سۆفییه‌كان چۆن دین‌و ژینیان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستووه‌و شۆڕش ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی دین‌و ژین، یه‌كێك له‌و گه‌وره‌ ناودارانه‌ی, كه‌ هه‌وڵێكی زۆری داوه‌و جیهادی كرد له‌پێناو پاك كردنه‌وه‌ی ووڵاتانی ئیسلامی له‌ صه‌ڵیبیه‌كان‌و خه‌ڵكێكی زۆریش له‌ خزمه‌تیا بوون ( علی كوڕی حسین الواعڤ ) ه‌, كه‌ زانای مێژو‌وناس ( ابن كثیر ) له‌ كتێبی ( البدایه‌ والنهایه‌ ) دا باس له‌ ڕۆڵی ئه‌م گه‌وره‌ پیاوه‌ سۆفییه‌ ده‌كات له‌وپێناوه‌دا، وه‌ هه‌روه‌ها ( ابو عمرو المقدسی الزاهد الحنبلی ) (وكان لایسمع بجهاد الا وخرج فیه ) ئه‌میش یه‌كێكه‌ له‌و سۆفییه‌ مجاهیدانه‌و, كه‌ به‌شه‌و شه‌ونوێژی ده‌كردو هه‌ر كات خه‌و بیبردایه‌ته‌وه‌ قه‌مچییه‌كی بوو ده‌ندا له‌ قاچه‌كانی‌و ده‌یفه‌رموو كاتی خه‌و نییه‌، له‌گه‌ڵ جیهاد كردنه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ش حاڵی بوو.

 

 

گه‌ربێت‌و باسی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ئه‌و زاناو ناودارو عالمه‌ گه‌ورانه‌ی ئه‌هلی عرفان‌و ته‌صوف بكه‌ین, كه‌ چۆن خزمه‌تیان كرد به‌عه‌قیده‌ی پاكی ئیسلامی‌و به‌ره‌و پێشبردنی ژیانێكی ته‌ندروست بۆ كۆمه‌ڵگا به‌ چه‌ند بابه‌ت‌و نوسینێك ته‌واو نابێت، له‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئێمه‌شدا سۆفییه‌كان جوانترین نمونه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌و ڕۆڵی شێخانی بیاره‌ وه‌ك مانگ دیاره‌، كه‌ چۆن‌و به‌چی شێوه‌یه‌ك هۆكار بوون بۆ به‌ره‌و پێشبردن‌و پێشخستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و خزمه‌تكردنی موسڵمانان، وه‌ هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له‌ سلێمانی باقی ئه‌و ته‌كیه‌و خانه‌قانه‌ی, كه‌ بێ ته‌ماحانه‌‌و بێ ئه‌وه‌ی داوای ده‌نگیان له‌ كه‌س كردبێ ڕۆڵی به‌رچاوی خۆیان بینی، وه‌ هیچ كاتیش نه‌بوون به‌ هۆكاری تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵگاو خوێنی كه‌س به‌ده‌ستی ئه‌وان نه‌ڕژاوه‌و ته‌كفیری كه‌سیان نه‌كردووه‌و هاوكاری زاڵم‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكاره‌كانیش نه‌بوون،

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لێره‌و له‌وێ هه‌ ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت ناوی پیرۆزی سۆفی ئه‌هلی عرفان به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێگه‌و ڕێبازه‌ی, كه‌ هه‌یانه‌ بناسێنن‌و ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی خۆیان به‌ سۆفییه‌كاندا بسڕن.

 

له‌ژماره‌ ( ٩١ ) ی په‌یامی زانایاندا بابه‌تێك نوسراوه‌ به‌ناوی ( به‌كارهێنانی دین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژین ) له‌ ناوه‌رۆكی نوسینه‌كه‌دا كاكی نوسه‌ر وا نیشان ده‌دا, كه‌ گوایه‌ سۆفییه‌كان ته‌نها خه‌ریكی باسكردنی قه‌برو قیامه‌تن‌و خۆیان له‌ دونیاو باسه‌كانی دونیا دوور ده‌خه‌نه‌وه‌ منیش ده‌ڵێم قوربان دوونیایه‌ك, كه‌ ببێت به‌ هۆكاری تێكدانی ئاخیره‌ت‌و عه‌زابی قه‌برو سزاكانی ڕۆژی دوایی جێگه‌ی خۆ لێ دور گرتنه‌و سۆفییه‌كان خۆیان له‌م جۆره‌ باسه‌ لاده‌ده‌ن، ئه‌گینا وه‌ك ووتمان مێژوو شاهیدی ئه‌و هه‌ موو شارستانییه‌ت‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌, كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی سۆفییه‌كان به‌رهه‌م هاتوون له‌ وڵاتانی ئیسلامی‌و غه‌یری ئیسلامیش، دواتر كاكی نوسه‌ر ده‌ڵێ: ( ڕۆشنبیری سۆفی گه‌ری ده‌ڵێ دوونیا پێنج‌و دوو ڕۆژێكه‌و سبه‌ی قیامه‌ته‌ پێویست ناكا ئه‌و هه‌ موو خه‌ڵكه‌ی بۆ به‌كوشت بده‌ین‌و شۆڕش بكه‌ین ) ئه‌مه‌ش بوهتان‌و ووته‌یه‌كی زۆر ناڕه‌واو نامه‌عقوله‌و جه‌نابی بۆ سۆفییه‌كانی هه‌ ڵبه‌ستووه‌و هیچی كه‌متر نییه‌ له‌و بوهتانانه‌ی تر, كه‌ ده‌ڵین: سۆفییه‌كان وازیان له‌ عیباده‌تی خوا هێناوه‌و خه‌ریكی عیباده‌ت كردنی شێخه‌كانیان،

 

من ده‌پرسم له‌ كوێی دونیای سۆفیه‌كاندا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌كار هاتووه‌؟ یان بوهتانێكی تره‌ بۆ سۆفییه‌كان‌و هیچی تر، له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ( دیاره‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكاره‌كانه‌و بۆیه‌ ئه‌وانیش به‌رده‌وام پاره‌یان بۆ هه‌ ڵڕشتوون‌و پشتیوانییان لێ كردوون چوونكه‌ زه‌ره‌ریان نییه‌ بۆ په‌زه‌كانی ئه‌وان ) ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه‌ كێیه‌ به‌مێژووی دروست بوونی حه‌ڵپه‌ی پاره‌و ده‌سه‌ڵات‌و زه‌عامه‌ته‌؟ سۆفییه‌كان یان نه‌یاری سۆفییه‌كان؟ له‌ كوێی دونیا بیستراوه‌و بینراوه‌ سۆفی‌و ئه‌هلی ته‌صوف چاویان له‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بووبێت‌و پاره‌یان لێ وه‌رگرتبن، خۆ جه‌نابت ده‌ڵێی: سۆفییه‌كان هه‌ر خه‌ریكی ئاخیره‌ت‌و قه‌برو ئه‌وانه‌ن ئه‌ی ئیتر ئه‌م بوهتانه‌ت له‌چی؟ خۆ ڕوونیشه‌ كێ پاره‌ وه‌رده‌گرێت‌و كێ پاره‌ی بۆ هه‌ ڵڕژاوه‌و كێش پشتیوانی لێ ده‌كرێت نازانم جه‌نابی نوسه‌ر بۆ ده‌یه‌وێت خۆڵ بكاته‌ چاوی خوێنه‌ره‌وه‌و ڕاستیه‌كان بشێوێنێت.

 

جا تكایه‌ ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی خۆتان مه‌سڕن به‌ سۆفییه‌كاندا‌و به‌ ویژدانه‌وه‌ ئاوڕێك له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری سۆفی‌و سۆفییه‌كان بده‌نه‌وه‌و چیتر ئه‌وه‌نده‌ بێ ویژدانانه‌ له‌سه‌ر سۆفی مه‌دوێن‌و مه‌نوسن چونكه‌ بۆ هه‌ر نوسینێك وه‌ڵامێك هه‌یه‌.

* پێشنوێژو وتار خوێنی مزگه‌وتی الرحمن له‌ سلیمانی.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (93)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوەكراوەتەوە.