سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م كه‌ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌ی پێناساندم داوای ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاریش ده‌كه‌م بۆسه‌ر ڕوح و لاشه‌ی پیرۆزی حه‌زره‌تی محمد صلی الله علیه وسلم.
ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێك ده‌بێت ئاگام له‌سایت و ئینترنێت نه‌مابوو به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 2362011 كه‌له نوێژی به‌یانی گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆم چاوێكم به سایته جوانه‌كه‌ی یه‌كییتی زانایاندا گێڕا بابهتیكم بهرچاوكهووت به‌ناونیشانی (زیان و مه‌ترسییه‌كانی شیرك) سه‌ره‌تا وام ئه‌زانی نوسه‌ری بابه‌ته‌كه باس له و جۆره كه‌سانه‌ده‌كات كهشهریك بو خوا داده‌نێن وه‌ك گاووره‌كان و هیندوسییهكان و باقی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگاردا كه‌سێكی دیكه ده‌په‌رستن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه به‌لایدا نه‌ڕۆشتبوو ئه‌وانه‌بوو زۆری باسه‌كه‌ی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كهڕۆشتنه لای شێخ و په‌نابردن بۆفڵان و فیسارو وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت مردوو بێت یان زیندوو شیركه ئیتر نازانم جه‌نابی نووسه‌ر ئاگای لو ئایه‌ته پیرۆزه نییه یان خۆی لێههڵهدهكات كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت( ولو أنهم أذ ظلموا انفسهم جاؤوك فاستغفروا الله واستغفرلهم الرسول لوجدوا الله توابا رحيما) واته ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه سته‌م له‌خۆیان ده‌كه‌ن و گوناه ده‌كه‌ن بێنه‌لای تۆ‌و داوای لێ‌خۆش بوون بكه‌ن له‌په‌روه‌ردگار و تۆش داوای لێخوش بوونیان بۆبكه‌ی ئه‌وا په‌روه‌ردگار لێیان خۆش ده‌بێت واته لێخوش بوونی په‌روه‌ردگار په‌یوه‌سته به داوای لێخوش بوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كه‌ی ( عوسمانی كوڕی حونه‌یف) مشهوره كه نابینایه‌ك هاته خزمه‌ت حه‌زره‌ت بۆئه‌وه‌ی دووعای خێری بۆبكات چاوی چاك بێته‌وه پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی گه‌ر حه‌زبكه‌ی دووعات بۆده‌كه‌م ئه‌گه‌ر سه‌بریش بگریت بۆتۆباشتره نابیناكهش ووتی دوعام بۆبكه جا پیغه‌مبه‌ریش صل الله علیه وسلم فه‌رمانی پیكرد ده‌سنوێژێكی جوان بشواو ئه‌م دوعایه بخوێنێت ( اللهم اني اسألك واتوجه اليك ( بنبييك محمد) نبيالرحمة ( يامحمد ) اني توجهت بك الي ربي في حاجتي هذه لتقضي لي اللهم شفعه في ) رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح ورواه البخاري في التأريخ ورواه الحاكم وصححه علي شرط البخاري ومسلم ورواه ابن خزيمة في صحيحه ورواه الامام احمد في مسنده ورواه البيهقي في الدعوات بأسناد صحيح وزاد ففعل الرجل فبرأ ) ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی تریش كه‌هاوه‌ڵانی حه‌زره‌ت له‌كاتی ناڕه‌حه‌تی ئازار‌و پێداویستییه‌كانیاندا هاواریان بۆ حه‌زره‌ت بردووه ئه‌ویش ڕێگرنه‌بووه لێیان و بفه‌رموێت هاوار بۆخوابهرن با توشی شیرك نه‌بن خۆ په‌نابردنی حه‌زره‌تی عمری كوڕی خه‌تتابیش بۆمامی پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی عباس له‌كاتی بێبارانیدا ڕوون و ئاشكرایه كه بخاری به‌ڕه‌قه‌می (1010 ) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ئه‌مه‌و جه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی تریش كه په‌یوه‌ندییان به م باسه‌وه هه‌یه بۆیه ده‌بوایه نوسه‌ر وورتر ئه‌و بابه‌ته‌ی بنوسییایه نه‌ك ههرئایهتیك باسی شیركی تیدا بێت بسه‌پێنریت به سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ده‌چن بۆلای پیاوچاكان و سه‌ردانی گۆڕه‌كانیان ده‌كه‌ن
ده‌بێت ئه‌وه لای هه‌موو كه‌س ڕوون و ئاشكرا بێت كه په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت له‌هه‌مووكه‌س زیاتر له‌خه‌می ئایینی پیرۆزی ئیسلامدان و ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ئیسلامدا بحه‌سێته‌وه نه‌ك نیسبه‌تیان بدرێت به‌لای هه‌ندێك شتی نه‌شیاودا خۆمامۆستایانی ناوداری ناو میلله‌ته‌كه‌مان شاهیدی ئه‌م حاڵه‌ن كه‌زۆربه‌یان ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت و تصوف بوون و زیاره‌تی بیاو جاكانیشیان كردووه‌و خه‌لكیشیان هانداوه له‌سه‌ر نزیكی له پیاوچاكانه‌وه بۆیه باشتر وایه تۆزێك به ویژدانه‌وه لا به‌لای میژووی ته‌ریقه‌ته‌وه بكریته‌وه‌و و كاره‌كانیان به‌رز بنرخێنریت نه‌ك به‌ئه‌هلی بیدعه‌و موشریك له‌قه‌ڵم بدرێن پشت به په‌روه‌ردگار له‌چه‌ند به‌شێكدا میژووی ته‌ریقه‌ت و كه‌ڵه پیاوانی ته‌ریقه‌ت له سایتی زانایاندا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه
خوای په‌روه‌ردگار پشت و په‌نای هه موو لایه‌كمان بێت
پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی (الرحمن ) له سلیمانی
Masoudjaf!yahoo.com |