|
||
بهرواری دابهزاندن: 14/04/2015 : 11:46:35 | ||
قهبارهی فۆنت | ||
پاداشتی ئارامگرتن لەسەر مردنی منداڵ | ||
یەكەم: ئارام گرتن لەسەر مردنی منداڵ گوناهی باوكو دایك دەسڕێتەوە: پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ: «مَا يَزَالُ الْبَلاَءُ بِالْمُؤْمِنِ وَالْمُؤْمِنَةِ فِى نَفْسِهِ وَوَلَدِهِ وَمَالِهِ حَتَّى يَلْقَى اللَّهَ وَمَا عَلَيْهِ خَطِيئَةٌ »1 واتــە: بەردەوام پیاوی ئیماندار و ئافرەتی ئیماندار تووشی چەرمەسەری دەبێت و بەڵای بەسەر دادێ لە نەفسی و لە منداڵەكانی و لە ماڵ و سامانی تا ئەوەی بە خوا دەگات بە هۆی ئارامگرتنی لەسەر ئەمانە هیچ گوناهی نامێنێ. دووم: ئارامگرتن لەسەر مردنی منداڵ تای تەرازووی باوك ودایك قورس دەكات: پێغەمبەر ص دەفەرمووێ: «مَا أَثْقَلَهُنَّ فِى الْمِيزَانِ: سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، ولا اله الا الله، و أَكْبَرُ اللَّه، وَالْوَلَدُ الصَّالِحُ يُتَوَفَّى للمسلم فَيَحْتَسِبُهُ »2 واتــە: بەڕاستی ئەمانە لا تەرازووی مرۆڤ قورس دەكەن لە دوا ڕۆژدا: (سُبْحَانَ اللَّهِ، ۆالْحَمْدُ لِلَّهِ، ولا اله الا الله، و أَكْبَرُ اللَّه) هەروەها منداڵی باش كاتێ دەمرێ ئەگەر باوك و دایك ئارامی لەسەر بگرن.
سێیهم: ئارامگرتن لەسەر مردنی منداڵ باوك و دایك دەپارێزێ لە دۆزەخ: پێغەمبەر ص دەفەرمووێ: «أيمَا امْرَأَةٌ مات لها ثَلاَثَةً مِنْ الوَلَد، كَانوا لَهَا حِجَابًا مِنَ النَّارِ، قَالَت امْرَأَةٌ: وَاثْنان؟ فَقَالَ وَاثْنَانِ»٣ واتــە: هەر ئافرەتێك سێ منداڵی بمرێ – ئارام بگرێ و ناشوكری نەكات- ئەوە بۆی دەبن بە بەربەست لە دۆزەخ. ئافرەتێك وتی: ئەی ئەگەر دوو منداڵی مردبێ؟ پێغەمبەر فەرمووی: ئەگەر دوو منداڵیش بێ بە هەمان شێوەیە. چوارهم: ئارامگرتن لەسەر مردنی منداڵ هۆكاری چوونە بەهەشتە: پێغەمبەر ص دەفەرمووێ: « إِذَا مَاتَ وَلَدُ الْعَبْدِ، قَالَ: اللَّهُ لِمَلاَئِكَتِهِ قَبَضْتُمْ وَلَدَ عَبْدِى؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ، فَيَقُولُ قَبَضْتُمْ ثَمَرَةَ فُؤَادِه؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ، فَيَقُولُ: مَاذَا قَالَ عَبْدِى؟ فَيَقُولُونَ: حَمِدَكَ وَاسْتَرْجَعَ، فَيَقُولُ اللَّهُ ابْنُوا لِعَبْدِى بَيْتًا فِى الْجَنَّةِ وَسَمُّوهُ بَيْتَ الْحَمْدِ»٤ واتــە: كاتێ بەندەیەك منداڵەكەی دەمرێت، خوای گەورە بە مەلائیكەتەكە دەفەرمووێ: ڕۆحی ڕۆڵەكەی بەندەكەمتان كێشا؟ دەڵێن: بەلێ خوایە، دەفەرمووێ: ڕۆحی جگەرگۆشەكەتان كێشا؟ دەڵێن: بەلێ خوایە، دەفەرمووێ: بەندەكەم چی وت؟ دەڵێن: سوپاس گوزاری تۆی كرد و {إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ}ی كرد، ئا ئەوكاتی خوای گەورە دەفەرمووێ: بۆ بەندەكەم خانوویەك ساز بكەن ناوی بنێن خانووی سوپاس گوزاری. پێنجهم: منداڵ لە دوا ڕۆژدا شەفاعەت بۆ باوك ودایكی دەكات: پێغەمبەر ص دەفەرمووێ: : «مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَمُوتُ لَهُمَا ثَلاَثَةُ أَوْلاَدٍ لَمْ يَبْلُغُوا الْحِنْثَ إِلاَّ أَدْخَلَهُمُ اللَّهُ وَإِيَّاهُمْ بِفَضْلِ رَحْمَتِهِ الْجَنَّةَ، وَقَالَ يُقَالُ لَهُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ، قَالَ فَيَقُولُونَ حَتَّى يَجِىءَ أَبَوَانَا - قَالَ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ - فَيَقُولُونَ مِثْلَ ذَلِكَ فَيُقَالُ لَهُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنْتُمْ وَأَبَوَاكُمْ»٥ واتــە: هەر موسڵمانێك سێ منداڵی بمرێ كە بالغ نەبووبن، ئەوە خوای گەورە دەیانخاتە بەهەشتەوە، بە منداڵەكان دەوترێت: بچنە بەهەشت، ئەوانیش دەڵێن: ناچین تا باوكو دایكمان نەیەن، سێ جار بەم شێوەیە پێیان پێ دەڵێن، پاشان پێیان دەڵێن: بچنە بەهەشت ئێوە و باوك ودایكتان. ( 1) صحیح: رواه الترمذی ژمارە (2399)، ابن حبان ژمارە (2913)، احمد فی المسند (2/287). (٢) صحیح: رواه ابن حبان ژمارە (833)، الحاكم (1/511)، احمد فی المسند (5/365-366)، والبزار فی كشف الاستار (3072)، و صحیح الجامع ژمارە (2817). (٣) صحیح: رواه البخاری ژمارە (1249)، و مسلم ژمارە (6792). (٤) حسن: رواه الترمذی (ب: 3 /ل 341) و قال: هذا حدیث حسن غریب، و أحمد (ب:4/ل: 415)، و قال الشیخ اڵالبانی: حسن فی السلسلە الصحیحە (ب:3/ل: 398). (٥) رواه النسائی (ج4 ص22)، والبیهقی (ج4 ص68)، وهو علی شرط الشیخین.
H Balesane
| ||