(ابن قیم) ده‌فه‌رمووێ: "داوێن پاكی چێژێكی زۆر زیاتر به مرۆڤ ده‌به‌خشێت له داوێن پیسی و خۆدامركاندنه‌وه به حه‌رام، به‌ڵام چێژی داوێن پاكی پێشه‌كی ئێشی ئارام گرتنی ده‌وێت.. ئینجا دوای ئارامگرتنه‌كه هه‌ست به چێژی داوێن پاكی ده‌كرێت، كه‌چی چێژی داوێن پیسی و خۆدامركاندنه‌وه به حه‌رام، به پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌تا هه‌ست به چێژ ده‌كات، به‌ڵام دواتر تووشی ئازار و دڵ ته‌نگی وناخۆشی دێت".
1. به‌هه‌شتی بۆ هه‌یه: پێغه‌مبه‌ر گرنتی داوه به‌و كه‌سه‌ی ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر داوێن پاكی كه ده‌فه‌رمووێ: (( مَنْ يَضْمَنْ لِى مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ ))(1 ). واته: هه‌ر كه‌سێك زامان و دامێنی بپارێزێت له حه‌رام، من گرنتی به‌هه‌شتی پێ ده‌ده‌م.
2. دڵ ئارامه و چێژ له عباده‌ت وه‌رده‌گرێ: چونكه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ: « النظرة سهم من سهام إبليس من تركها خوفا من الله آتاه الله إيمانا يجد حلاوته في قلبه»( 2). واته: سه‌یركردنی ئافره‌تان تیرێكی ژه‌هراوی شه‌یتانه له دڵی مرۆڤ ده‌دات، هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاتری خوا وازی لێ بهێنێت، ئه‌وه خوای گه‌وره چێژی ئیمان ده‌خاته دڵیه‌وه.
3. له ژێر سێبه‌ری خوا ده‌بێ: پێغه‌مبه‌ری خوا باسی حه‌وت چین كه‌س ده‌كات كه ڕۆژی قیامه‌ت له ژێر سێبه‌ری خوا دانه، یه‌ك له‌وانه ئه‌و كه‌سه‌یه ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر داوێن پاكی كه ده‌فه‌رمووێ: (( وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ ))( 3). واته: پیاوێكه ئافره‌تێكی جوان و خانه‌دان بانگی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاری بێ ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: من ئه‌و كاره له ترسی خوا ناكه‌م.
4. له نه‌خۆشی به دوور ده‌بێت: چونكه به هۆی داوێن پیسی خوای گه‌وره نه‌خۆی وناخۆشه ده‌نێرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ:« لم تظهر الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن مضت في أسلافهم »( 4). واته: هه‌ر كات به‌د ڕه‌وشتی و فاحشه له‌ناو گه‌لێك به‌ئاشكرا بڵاو بۆه ئه‌وا خوای گه‌وره ئێش وئازارو تاعونیان بۆ ده‌نێرێ كه پێشتر ئه‌و نه‌خۆشیانه له ناویان نه‌بووه.
5. ده‌رگای خێری لێ ده‌كرێته‌وه: پێغه‌مبه‌ر باسی سێ كه‌س ده‌كات كه سێ كه‌س كۆچبه‌ر بوون به ڕێگه‌یه‌كدا ده‌ڕۆیشتن. باران لێداكردن و ناچاری كردن به‌وه‌ی كه په‌نا به‌رنه به‌ر ئه‌شكه‌وتێك له شاخێكدا، كه‌چی به‌ردێك له شاخه‌كه‌وه به‌ر ده‌بێته‌وه و ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لێده‌گرێت، له ناو خۆیاندا به‌یه‌كتری ده‌ڵێن: تێفكرن بزانن و كارێكی چاكتان له‌به‌ر خوا ئه‌نجامداوه له‌مه‌وبه‌ر، بانگی خوای گه‌وره‌ی پێبكه‌ن. سا به‌ڵكو خوا ده‌روومان لێبكاته‌وه... یه‌كێكیان له‌و سیانه ئارامی گرتبوو له‌سه‌ر داوێن پاكی بۆیه ووتی: خوایه خۆت ئه‌زانی كه من كچێكی ئامۆزام هه‌بوو حه‌زم لێی بوو زۆرم خۆش ئه‌ویست زیاد له هه‌موو كه‌سێك كه ئافره‌تی خۆش بوێت، داوام لێ‌كرد كه بێ شه‌رعیم له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو هه‌تا سه‌د دیناری نه‌ده‌مێ، منیش ماندوو بووم هه‌تا سه‌د دینارم كۆكرده‌وه و بۆم هێنا و ویستم كاره‌كه ئه‌نجام بده‌م ووتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا له خوا بترسه و مۆری كچێنیم مه‌شكێنه به حه‌قی خۆی نه‌بێ، منیش وازم لێهێنا، جا ئه‌گه‌ر من ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تۆ ئه‌نجام داوه. كه‌لێنێكی ترمان بۆ بكه‌ره‌وه... دواتر ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لێ ده‌بێته‌وه.
6. ماڵ و منداڵ ده‌پارێزرێ: هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێت له‌سه‌ر داوێن پاكی ئه‌وه خوای گه‌وره ماڵ ومنداڵی ده‌پارێزێت له دوێن پیسی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ: « احفظ الله يحفظك »( 5) واته: تۆ دوركه‌وه له حه‌رام وسنووره‌كانی خوا بپارێزه خوا ش ده‌تپارێزێ.
7. دوور ده‌بێت له توڕه‌ی و سزای خوا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ: « ما ظهر فى قوم الزنا أو الربا إلا أحلوا بأنفسهم عذاب الله »( 6)، واته: له ناو هه‌ر گه‌لێك زینا یان ریبا بڵاوبێته‌وه، ئه‌وه سزا وتووره‌ی خوایان بۆ خۆیان به ده‌ست هێناوه.
8. پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه: هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێت له‌سه‌ر داوێن پاكی له كاتێكدا خراپه‌كاری بڵاوبۆته‌وه، ئه‌وه پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ: «العبادة في الهرج كهجرة إليّ»(7 ) واته: ئارام گرتن له‌سه‌ر عباده‌ت له كاتی فیتنه و ناخۆشی، وه‌ك كۆچ كردنه له‌به‌ر خاتری من.
په‌راوێز:
( 1) صحيح: رواه البخاري (6474 ).
( 2) ضعيف: "الترغيب والترهيب " للمنذري (4/106). "مجمع الزوائد " للهيثمي (8/ 63). "تلخيص المستدرك " للذهبي (4/314)، و "مسند الشهاب" ( 1/195 ).
( 3) صحيح: رواه البخاري (660) ومسلم (1031).
( 4) صحيح: ، الستدرك على الصحيحين، 4/358. وفتح الباري،10/193.
( 5) صحيح: رواه الترمذى(2516).
( 6) حسن: رواه أبو يعلى بأسناد جيد، صحيح الجامع (5634).
( 7) صحيح: رواه مسلم ( 2948)، و أحمد (20298)، والترمذي (220). |