zardasht_ali@maktoob.com
به‌لامه‌وه سه‌یر نیه به‌دران حه‌بیب تانه له ئیسلام بدات و وه‌خت و ناوه‌خت بگه‌ڕێ به دوای سه‌ره‌داوێكدا بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئیسلام و ئه‌و ڕووداوه ناقۆلایانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌فامه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی ئیسلام ، من ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یر نیه ئه‌وه‌ی پێشی سه‌یر بێ دیاره ئه‌و ناوبراوه‌ی نه‌ناسیوه ، به‌لام زۆر به‌لامه‌وه سه‌یرو بێ مانایه كابرا بیه‌وێ تانه‌و ته‌شه‌رو بوختان بۆئیسلام بكات له‌ولاشه‌وه خۆی به دڵسۆز‌و دۆست بناسێنێ ئه‌و دوژمنایه‌تی كردنه‌ی به دۆستایه‌تی و به‌خه‌مه‌وه بوون به خه‌لكی بفرۆشێ یان بیكاته منه‌تێك به‌سه‌ر هه‌ندێكی تردا گوایه هه‌ستی مرۆڤدۆستی وای لێكردوه بێته قسه.
ئه‌و وا ده‌زانێ خه‌لكی وه‌ك خۆی وان ، كورد گووته‌نی (گیایان به گوێیان خواردووه) و ئه‌و دوو ڕووییه‌ی ئه‌و به خه‌مخۆری و دلسۆزی وه‌رده‌گرن و نازانن وته بۆگه‌نه‌كانی له كام زبڵدانه‌وه ده‌رده‌چن، بۆیه زۆر بێ شه‌رمانه دوای ئه‌وه‌ی ئیسلام به مایه‌ی ڕیسوایی خۆی ده‌داته قه‌له‌م و شه‌رمی به‌وه‌یه كه ئیسلام ئاینیه‌تی ئه‌كه‌ر چی ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی ته‌نها به ناویش بێ ، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی به زمانی خۆی ئاشكرای ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نه‌ماوه وه‌ك ئایین و دوای ئه‌و هه‌موو بێ ویژدانیه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسلام و موسلمانان و زانایانی ئایینی ده‌یكات و به هه‌ڵگری په‌یامی كینه‌و ڕقه به‌رایه‌تی ناوزه‌دیان ده‌كات ، كه غه‌یره‌دینه‌كان ئه‌وه‌نده بێ‌ویژدان نین و له‌و جۆره قسانه‌ی ئه‌و خۆیان ده‌بوێرن به‌لكو شایه‌تی چاكه‌ش ده‌ده‌ن ، دوای ئه‌و هه‌موو ناهه‌قیانه به‌رامبه‌ر به ئیسلام و موسلمانان ئینجا ده‌یه‌وێ خۆل بكات چاوی هه‌ندێك و وای نیشان بدات كه ئه‌و مه‌به‌ستی دژایه‌تی ئیسلام نیه به لكو ده‌یه‌وێ خاوه‌ندارێتی ئیسلام بكات و له‌ده‌ستی نه‌زانه‌كان رزگار بكات !!
لێره‌دا له‌گه‌ل ئێوه‌ی به‌رێز به خێرایی سه‌رنجێكی نووسینه‌كه‌ی ناوبراو ده‌ده‌ین تا ئه‌و ژه‌هره‌ی ئه‌و به ئه‌سپایی له دوو توێی نووسینه‌كه‌ی دا هه‌لی رشتووه و ئه‌و ئامانجه له پشت قسه‌كانیه‌وه شارراوه‌ته‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، تاكو بزانین ئه‌و نووسینه‌ی ناوبراو چه‌نده نا دادپه‌رانه‌و بێ ویژدانانه‌و دوور له ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی مرۆڤی رۆشنبیری نووسراوه .
به‌دران ده‌لی: (رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی كڵێسای "سه‌یده نه‌جات" له به‌غدا كه رێكخراوی ئه‌لقاعیده به‌رپرسیاره‌تیی خۆی لێ راگه‌یاند، رووداوێكه جگه له ریسواكردنی ئیسلام هیچ ئامانجێكی تر ناپێكێ.)
ئاشكرایه ئه‌و ڕووداوه تیرۆریستیه كه هه‌موو لایه‌نه سیاسی و مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كانی عیراق به ئیسلامی و نا ئیسلامیه‌وه ئیدانه‌یان كرد، وه‌ك هه‌ر رووداوێكی تری دلته‌زێن وایه كه رۆژانه له‌م ولاته‌دا روو ده‌ده‌ن ، وه‌ك ناوبراو خۆشی ده‌لێ ریكخراوی قاعیده به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و كاره راگه‌یاندوه ، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا كاتێك تاوانبار دیار‌و ئاشكرایه چ پێویست ده‌كات بگه‌ڕێین به دوای كه‌س و لایه‌نی تردا بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباریان بكه‌ین؟ خۆ ئه‌گه‌ر بڵێی ئه‌و گروپه به‌ناوی ئیسلامه‌وه كردوویه‌تی كه‌واته ئیسلام و هه‌موو شوێن كه‌وتوان ئیسلام تاوانبارن و لێی به‌رپرسیارن( هه‌روه‌ك وا ده‌ڵێی) بێگومان ئه‌وه حوكمێكی زۆر ناڕه‌وایه ، به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره ناراسته بێ تۆیه‌ك مادام كوردی جیاوازیت چیه له‌گه‌ل قاسماغای كۆیه كه له‌م رۆژانه‌دا باسه‌كه‌ی له‌سه‌ر زارانه و چه‌ندین تاوانی ڕووبه‌روو كراوه‌ته‌وه؟ ده‌كرێ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئه‌و تۆ یان هه‌ر كه‌سێكی تر تۆمه‌تبار بكرێ چونكه هه‌ردووكتان كوردن!! چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێ ئیسلامه‌تی زانایانی ئایینی كوردستان له‌گه‌ل كرده‌وه‌كانی ریكخراوه تیرۆریستیه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كوردایه‌تی كوردێكی پاك له‌گه‌ل جاشایه‌تی جاشێك وێك ده‌چن ، جا جه‌نابت هه‌لبژێره له‌و نێوانه‌دا به كام بژارده رازیت؟
سه‌باره‌ت به ئیسلامیش كه ئایینێكی گه‌وره‌ی ئاسمانیه جیهان شایه‌تی گه‌وره‌یی بۆ ده‌دات كه‌چی تۆ ده‌ڵێی ئه‌و ڕووداوه جگه له ریسواكردنی ئیسلام ئامانجێكی تر ناپێكی ئه‌وه من هیچ پاكانه‌یه‌ك بۆ ئیسلام ناكه‌م چونكه ئیسلام خۆی ئه‌وه‌نده به‌رزه كه ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ له ئاستی دا وه‌ك وه‌ڕینی سه‌گ به مانگی چوارده‌یه!
پاشان ده‌ڵێ: (ئه‌لقاعیده و ئه‌وانه‌ی له دوایه‌وه‌ن پرسی تیرۆریان به‌م رووداوه برده قۆناغیكی تازه‌تره‌وه كه ته‌نیا ریسوایی و سووكی و شه‌رمه‌زاری تێیدا وه‌ك ئه‌نجام بۆ ئێمه‌ی "بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ" موسڵمان ده‌مێنێته‌وه)
به‌م قسه‌یه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له وشه‌ی (ئێمه) ته‌نها خۆت و ئه‌وانه‌بێ كه وه‌ك خۆتن، كه خۆت واته‌نی له ناچاریدا موسلمانن یان خه‌لك به موسلمانتان ده‌زانێ، ئه‌گه‌ر ئێوه له‌و كاره‌دا هه‌ست به (ریسوایی و سوكی و شه‌رمه‌زاری ) ده‌كه‌ن ئازادن چه‌ندی بتانه‌وێ ده‌توانن ریسوا‌و سووك و شه‌رمه‌زار بن ! كه‌س بۆی نیه ڕێگری ئه‌وه‌تان لێ بكات كه شه‌رمه‌زار بن ! به‌لام من پێم باشه ئێوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌ی كه‌سانی تر هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكه‌ن جارێ له سه‌ر كرده‌وه پڕ شه‌رمه‌زاریه‌كانی خۆتان له شه‌روال پیسی و ئیستیغلال كردنی كارمه‌ندی مێینه‌و هه‌ڵ لوشینی سامانی میلله‌ت و تانه‌و تۆمه‌ت هه‌لبه‌ستن بۆئیسلام و موسلمانان كه به‌شێكن له شه‌ر مه‌زاریه‌كانتان هه‌ست به ریسوایی بكه‌ن ، خوا ده‌زانێ چه‌نده كاری تری شه‌رم ئاوه‌رو ریسواكه‌رو سووك تان ئه‌نجام دابێ و هه‌ستتان پێ نه كردبێ كه ئه‌گه‌ر تا ماون هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكه‌ن هه‌ر كه‌مه .
به‌لام مافی ئه‌وه‌تان نیه بۆ خه‌لكی تر بریار بده‌ن و به شه‌رمه‌زاریان بزانن ، چونكه مرۆڤی ژیر قه‌ت خۆی به شه‌ر مه‌زار نازانێ له كارێك دا كه دورو نزیك ده‌ستی ئه‌وی تێدا نه‌بووبێ ، هه‌موو یاسا ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان ده‌ڵێن به‌رپرسیاری تاوان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ره‌كه‌یه‌تی ، كه‌س له گوناهی كه‌س به‌رپرسیار نیه، ته‌نها شتێك له‌و بۆنه‌یه‌دا كه پێویسته هه‌ستی پێ بكه‌ین هاوخه‌می و دلته‌نگیه به‌وه‌ی كه‌سانی بێ تاوان به‌م جۆره ده‌بنه قوربانی .
دواتر ده‌لێ: (له هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ژیانی مندا ئیسلام وه‌ك ئاین تێكه‌ڵ نییه هه‌رچه‌نده وه‌ك كولتوورێكی تایبه‌ت رێزی لێ ده‌نێم و كێشه‌م نییه له‌گه‌ڵیدا.)
ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه هونه‌ری ڕه‌وانبێژی ناوبراومان بۆ ده‌رده‌خات كه زۆر وه‌ستایانه توانیویه‌تی (راستییه‌كی گه‌وره) و (درۆیه‌كی گه‌وره) به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه!! قسه راسته‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌لێ (له هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ژیانی مندا ئیسلام وه‌ك ئاین تێكه‌ڵ نییه) ئه‌وه داننانه به ڕاستیه‌كی زۆر ئاشكرادا كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زاری ناوبراو خۆیه‌وه نه‌بوایه سه‌لماندنی ئاسان نه‌ده‌بوو له‌وانه‌یه به‌ر ده‌می دادگا‌و یاسای بۆ بگیرایه، به‌لام وا ئێستا خۆی به‌ده‌می خۆی ده‌ری ده‌برێت كه ئیتر گومان هه‌لناگرێ كه ناوبراو له‌مێژه ناوی خۆی له تۆماری ئیسلام سریوه‌ته‌وه .
به‌شی دووه‌می وته‌كه‌ی كه ده‌كاته درۆ گه‌وره‌كه! ئه‌وه‌یه كه له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ده‌لێ: (وه‌ك كولتوورێكی تایبه‌ت رێزی لێ ده‌نێم و كێشه‌م نییه له‌گه‌ڵیدا.) ، ته‌ماشاكه‌ن به‌ریزان ئه‌و براده‌ره چۆن سه‌ری خۆی خستۆته ژێر خۆل و نه‌عامه ئاسا واده‌زانێ خه‌لكی چاویان نیه بیبینن ! ئاخر تۆ هه‌ر له‌م نووسینه‌تدا چه‌ندین ناماقوڵی گه‌وره‌ت به‌رامبه‌ر به خودی ئیسلام كردووه ، له‌لایه‌ك ده‌لێی ئیسلام ریسوا بووه، له لایه‌كی تره‌وه ئیسلامت وه‌كو كولتورێكی پێش هه‌زارو پێنج سه‌دسال به زه‌ویه‌كی به پیت بۆ بیری دینه‌وه‌ری و كینه‌وه‌ری ناساندوه ، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕێز بێ بێڕێزی چۆنه؟ ئه‌گه‌ر كێشه‌ت له‌گه‌ڵی دا نیه ئه‌و په‌لاماردان به‌رۆك گرتنه‌ت له چیه؟ ئاخر مرۆڤ درۆش بكات وا بیكات كه‌مێك بخایه‌نێ ئه‌وجا سپی ببێته‌وه نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستات ، وادیاره درۆیه‌كانیشت وه‌ك شیوعیه‌ته‌كه‌ت وان كه به دیتنی چه‌ند گوێچكه دۆلارێكی سه‌رمایه‌دار و ده‌ره‌به‌گه‌كان بوو به هه‌ڵم و به هه‌وادا چوو !!
4/ له‌به‌شێكی تری تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌كه‌ی دا ناوبراو جگه له زانایانی ئایینی و موسلمانان به گشتی ، چه‌ند ده‌سته‌و چینێكی تریش ده‌خاته لیستی تۆمه‌تباره‌كانه‌وه، له‌وانه: هه‌ركام له ده‌سه‌لاتداران و دام و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تێكرای رۆشنبیرانی كۆمه‌لگا موسلمانه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كات و به (دووڕوو ) ناویان ده‌بات ، به‌لام به چ تۆمه‌تێك؟! به تۆمه‌تی گه‌نده‌لی ؟ یان ناعه‌داله‌تی؟ یان سته‌م و زۆرداری و دزینی سه‌روه‌تی خه‌لك ؟ یان بێ ه‌نگ بوون له پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ؟ نه‌خێر هیچ كام له‌وانه بایی ئه‌وه‌نین جه‌نابی له‌سه‌ریان بێته ده‌نگ! ئه‌وه‌ی وای كردوه جه‌نابی ئاوا سینگ ده‌رپه‌رینێ مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو تاوانێكی خراپتره كه بریتییه له نه‌رمی نواندن و ریزگرتنی ده‌سه‌لات به‌رامبه‌ر به زانایانی ئایینی، ئه‌و قسه‌یه‌ی ناوبراو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی تاوانباركردنی ده‌سه‌لاته به كارێك كه زۆر بێتاوانه تێیدا و ئه‌نجامی نه‌داوه به‌لام لای جه‌نابی تاوانێكی نه‌به‌خشراوو بێ ڕه‌وشتانه‌یه ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌لاتدارانی جیهانی ئیسلامی (به كوردستانیشه‌وه) به (دووڕوو) ناوده‌بات له‌وه‌ش زیاتر بریاری بێ دینی و ته‌كفیریشیان بۆ ده‌رده‌كات و ده‌ڵێ:(ئه‌مانه خۆیان "مه‌به‌ستم ده‌سه‌ڵاتدارانه" فڕیان به‌سه‌ر ئاینه‌كه‌وه نییه.) من به‌رگری له‌و ده‌سه‌لاتدارانه ناكه‌م ته‌نها ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یرو نامۆیه چۆن له‌و هه‌موو ناڕه‌واییانه‌ی رۆژانه ده‌كرێن و ده‌بینرێن بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت جاروبار ڕوویه‌كی خۆشی پیشانی زانایانی ئایینی و خه‌لكی دیندار دابێت ئاوا كێچی كه‌وتۆته كه‌وڵی و ئارامی لێ هه‌ڵگیراوه ، ڕه‌نگه وابزانێ له مووچه‌و به‌راته‌كه‌ی ئه‌و كه‌م ده‌بێته‌وه‌و له‌وه‌رگاكه‌ی لێ پاوان ده‌كه‌ن ، یان وه‌ك هاورێكه‌ی گووته‌نی: له به‌زمی شه‌وانی ده‌كه‌ن!!
جگه له‌وه‌ش ناوبراو خۆی كردۆته حاكمی شه‌رعی و بریاری كوفر‌و ئیمان بۆ ئه‌م و ئه‌و ده‌ر ده‌كات ، هه‌روه‌ك به‌رامبه‌ر به چینی ده‌سه‌لاتدار كردوویه‌تی بێ جیاوازی خستنه نێوانیان، هه‌روا به‌رامبه‌ر به رۆشنبیران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش به‌هه‌مان تاوان به ترسنۆك و إزدواجی و دووروویی و گه‌مه‌ی بێ ڕه‌وشتانه تۆمه‌تباریان ده‌كات و ته‌نانه‌ت حوكمی كافربوون و بێ دینیشیان بۆ ده‌برێته‌وه وه‌ك ده‌ڵێ (ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه ئاینییه، هه‌روه‌ها بۆ ترسنۆكی و جووته‌وه‌ری (ازدواجیه) ی داووده‌زگای راگه‌یاندن و تێكڕای رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رده‌وام مێچكه‌مێچكه‌یی بۆ پیاوانی ئاین ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی خۆیان باوه‌ڕیان به‌بیری ئاینی هه‌بێ) ، بێگومان ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی رۆشنبیران و راگه‌یاندن كارانه به‌رگری له خۆیان و پیشه‌كه‌یان بكه‌ن و راستی یان درۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ناوبراو بخه‌نه روو .
له كۆتایی نووسینه‌كه‌ی دا ناوبراو ئه‌وه‌نده حه‌ماسه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌كه‌وێته فڕین، فڕین به‌ره‌و ڕابردوو، به‌ره‌و سه‌رده‌می لینین و ستالین و چاوشیسكۆ، به رۆژی روناك زینده خه‌ون ده‌بینێ ، له خه‌ونی دا به ئالایه‌كی سور و له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه‌یه‌كی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه، هاتووه قورئان و مزگه‌وت و مه‌لای كوردستان له‌ناو ببات و قه‌تل و عامی موسلمانان بكات وه‌ك چۆن له رابردوودا كردیان، له خه‌ونی دا زه‌مه‌ن هه‌ر زه‌مه‌نی شۆرشی سورو بانگه‌شه‌ی به‌هه‌شتی به‌لێن دراوی ماركسیزمه، بۆیه به‌و حه‌ماسه‌ته‌وه فه‌رمان ده‌دات و ده‌لێ: (سه‌ره‌تا ده‌بێ رۆڵی ئه‌م كه‌لله پووتانه له رێنوێنیكردنی كۆمه‌ڵگه بۆ ژیانی سه‌رده‌م، به‌كۆتا بهێنین) ئاشكرایه (ئه‌م كه‌لله پووتانه) لای ئه‌و مه‌لاو حزبی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ئیسلامی پێش هه‌زارو پێنج سه‌د سالیش ده‌گرێته‌وه، وه‌ك پێشتر ده‌ری خستووه‌و ده‌ڵێ: (هه‌ردووكیان "واته مه‌لا و حزبی ئیسلامی" له ڕه‌گدا هه‌مان شتن. ئه‌مان جیاواز نین له كولتوور و بیركردنه‌وه‌یان كه بێگومان ئه‌و كولتوور و بیركرنه‌وه‌یه هی پێش هه‌زار و پێنسه‌د ساڵه و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌وه زه‌وییه‌كی به‌پیت بۆ چاندنه‌وه‌ی بیری دینه‌وه‌ری و كینه‌وه‌ری) ، جا ئێستاكه كێ ده‌توانێ بڵێ ئامانجی ئه‌و كه‌لله پووچه داخ له دڵه جگه له لێدانی خودی ئیسلام شتێكی تره؟ دوژمنایه‌تی له‌وه راشكاوتر هه‌یه كه‌به‌م جۆره تێكرای موسلمانانی له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له بازنه‌یه‌ك دا كۆ كردۆته‌وه‌و هه‌مووشیانی به چێنه‌ری رق و كینه ناوبردووه و بریاری سرینه‌وه‌یان ده‌دات ، وه‌ك له دوا دڵۆپی ژه‌هر وه‌شاندنه‌كه‌ی دا ده‌لێ: (باشترین رێز بۆ ئاینی ئیسلام به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م حزب و پیاوه ئاینییانه یان نه‌مێنن یان سه‌ركوتینه‌وه‌ی ته‌واویان بۆ بێته كردن.)
من لێره دا ئه‌وه‌نده ده‌لێم خۆزگه جه‌نابت كه ئه‌وه‌نده عه‌ودالی ئاژاوه نانه‌وه‌و فیتنه بازی و راگه‌یاندنی جه‌نگی ، پێشنیاری نه‌هێشتن و سه‌ركوت كردنی چینێكی هه‌ره كاریگه‌ری كۆمه‌لگای كوردی و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و میلله‌ته موسلمانه ده‌كه‌ی ، خۆزگه خۆت كه‌مێك غیره‌تت هه‌بوایه و له جیاتی ئه‌وه‌ی كوری خه‌لك به كوشتن بده‌ی وه‌ك له شه‌ری ناوخۆدا زۆرتان به‌و ده‌رده برد ، غیره‌تی ئه‌وه‌ت هه‌با چه‌ك بكه‌یته شان و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجام ده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه كه به ئاشكرا ده‌ڵێ منم راوه‌ستابای ، ئه‌و كاته له‌وانه‌یه قسه‌شت بكردبا نرخێكی هه‌بوایه ، نه‌ك وه‌ك ئێستاكه خۆت له ناو نوێن و پێخه‌فی گه‌رم و نه‌رم پال بده‌یه‌وه‌و له پشت مێزو به‌رامبه‌ر سپلیت له‌سه‌ر كورسی دابنیشی فه‌رمان بده‌ی و داوای به‌رپا كردنی جه‌نگ بكه‌ی بۆ نه‌هێشتن و سه‌ركوتینه‌وه‌ی چینێك كه تاكه په‌ناگه‌ی میلله‌تی كورد بوون بۆ چاكه خوازی و ئاشته‌وایی و كاری خێر ، تۆیه‌ك ئه‌وه‌نده ترسنۆكی ناوێری به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌ری ڕووداوه‌كه هیچ بلێی كه‌چی دێی داوای ئاژاوه نانه‌وه‌و له‌ناوبردنی زانایانی ئایینی و ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ی كه زۆر له تۆ زیاتر به خه‌م ڕه‌وشی عیراق و كوردستانه‌وه‌ن ، دلنیات ده‌كه‌مه‌وه لالۆ گیان ئه‌وه‌ی تۆ له خه‌ونت دا بینیوته له خه‌ونی حوشتریش بێ مانا تره ، بۆخۆت دانیشه‌و ئه‌و دوو فلسه‌ی پێیان داوی به‌بێ ده‌نگی بیخۆ ، جارێكی تریش قسه‌و هه‌ره‌شه‌ی له قه‌باره‌ی خۆت گه‌وره‌تر مه‌كه.
ئه‌وه‌شت له بیر نه‌چێ كاك به‌دران وانه‌زانی كه ئێستاكه خه‌لكێك قسه‌و نوسینه‌كانت به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و وه‌لامیان ده‌داته‌وه له‌به‌ر شان و شكۆ‌و زانا‌و دانایی جه‌نابته، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ نوسینه‌كانی تۆ ئه‌وه‌نده كاریگه‌ربن مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئیسلام و زانایانی ئایینی و ئیسلامیه‌كان دروست بكات، نا دلنیابه وانیه، ته‌نها هۆكارێك كه تۆی هێناوه‌ته ناو ناوان ئه‌وه‌یه جه‌نابت به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌ر ره‌حمه‌تی حزب كه‌وتووی و ده‌زگایه‌كی زه‌به‌لاحی بلاو كردنه‌وه‌ت به ئیمكانیاتێكی كراوه‌و مفته‌وه خراوه‌ته به‌ر ده‌ست ، ئه‌و ده‌زگایه‌ش له‌سه‌ر لایه‌نێكی سیاسی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌ژمار ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر نا تۆ وه‌كو (به‌دران حه‌بیب) هیچت له‌وانه زیاتر نیه كه له سایته‌كان و رووپه‌ری هه‌ندێك له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا به‌رده‌وام دژ به ئیسلام و موسلمانان ده‌نووسن و كه‌سیش حسابیان بۆ ناكات ، دلنیاش به هه‌ر رۆژێك ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی تۆی هێناوه‌ته ئه‌و شوێنه گۆرانی به‌سه‌ر دابێت یان مه‌رحه‌مه‌تی حزبت لێ ببرێ (كه هه‌ر خوا ده‌زانێ به چ نرخێك ده‌ستت كه‌وتووه) ئه‌وه جه‌نابیشت ده‌چیه‌وه دۆخی جارانت كه ته‌نها خاوه‌ندارێتی ئایدیۆلۆژیایه‌كی مایه‌پووچ و دۆراوو به‌زیوی مه‌یدانی فكر‌و سیاسه‌تت بۆ ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌و حزبه‌ی تۆ له سه‌ر سفره‌كه‌ی ده‌له‌وه‌رێی و ئه‌و میلله‌ته‌ش كه گوایه خۆت كردۆته خاوه‌ن و خه‌مخۆریان موسلمانن و شانازیش به ئیسلامه‌تیانه‌وه ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ی تۆوه كه وه‌ك خۆت نوسیوته له ناچاری هه‌وی، (ئێمه "بمانه‌وێ و نه‌ماوێ" ئیسلامین) له كاتێكدا كه ئیسلامه‌تی ناچاری و زۆر كردنی تێدا نیه ، ئه‌وه‌ی تۆ ناوت ناوه ئیسلامه‌تی ناچاری جگه له نیفاقێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه شتێكی تر نیه، دلنیابه ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌لكه و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ش له وته ناقۆلایه‌كانت ئاگادار بكرێن و حالی بكرێن ئه‌وا نه‌ك جارێك سه‌د جار نه‌فره‌تت لێ ده‌كه‌ن، زۆریشم پێ سه‌یره لایه‌نێكی سیاسی كه ده‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی میلله‌تێكی سه‌راپا موسلمان بكات، خودی حزبه‌كه‌ش هه‌م مێژووه‌كه‌ی و هه‌م كه‌سایه‌تی دامه‌زرێنه‌رو رێبه‌ری شۆرشه‌كه‌ی مۆركی ئیسلامه‌تی و ئاین په‌روه‌ری سه‌رتاپای داپۆشیون، له‌م هه‌رێمه فراوان و ده‌وله‌مه‌نده له كه‌سانی رۆشنبیر‌و زانا كه‌سێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه بیكه‌نه ده‌مراستی راگه‌یاندن و ده‌زگایه‌كی وا گرنگی په‌خش و بلاوكردنه‌وه‌ی خۆیان جگه له تۆی زمان هه‌راش كه ڕێز بۆ نازناوی گه‌وره‌ترین كاریزما‌و كه‌سایه‌تی خودی ئه‌و حزبه‌ش دانانێ كه له‌ناو كورد‌و سه‌رده‌می شۆرش دا به نازناوی (مه‌لا ) ناو بانگی ده‌ركردووه، كوردیش به‌و نازناوه‌وه خۆشیان ویستووه . |