هیجره‌ت ئه‌و ڕوداوه گه‌وره‌ی كه ڕێچكه‌ی ژیانی گۆڕی‌و بانگه‌وازی ئیسلامی له قۆناغێكه‌وه كواسته‌وه بۆ قۆناغێكی تر، ته‌نانه‌ت ژیاننامه‌ی خۆشه‌ویستی كرد به دوو به‌ش‌و سوره‌ته‌كانی قورئانی كردبه دوو گروپ(مه‌ككی‌و مه‌ده‌نی)،هه‌ر له‌به‌ر گه‌وره‌یی كۆچ بو كرا به سه‌ره‌تای ساڵی موسڵمانان، له‌كاتێكدا له‌دایكبون‌و میعراج‌و وه‌فاتی خۆشه‌ویست‌و دابه‌زینی قورئان له‌ئارادابو.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی‌و گرنگی ئه‌و ڕودا وه كه هه‌مو ساڵێك له 1ی موحه‌ڕه‌م یادی ده‌كرێته‌وه، پێویستی به چه‌ند تێبینی‌و سه‌رنجێك هه‌یه، له‌وانه: كۆچ له مانگی موحه‌ڕه‌مدا نه‌بوه كه ئێمه له‌م مانگه‌دا یادی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م مانگی قه‌مه‌ریه وه‌گه‌رنا ڕوداوی كۆچ له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 26/سه‌فه‌ری/ساڵی 14ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوه كه ده‌كاته به‌رامبه‌ر 12/9/622 ز كاتێك پێغه‌مبه‌ر له‌ته‌مه‌نی 55 ساڵیدابو، ئینجا بابێین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕوداوه گه‌وره‌و گرنگه‌دا چۆكداده‌ین‌و فێری هه‌ندێك وانه‌ی نوێ بین.
1- كۆچ فێرمان ده‌كات كه كێبه‌ركێ نێوان حه‌ق‌و باتڵ هه‌رهه‌بوه‌و هه‌ر دشمێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دڵنیا بین كه سه‌ره‌نجام هه‌ربۆ موسڵمانانه{ كَتَبَ اللَّهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا وَرُسُلِي إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ }
2- ده‌بێ بزانین نه‌یارانی ئیسلام هه‌مو ڕێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ ڕێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی جارێك به خۆشی‌و ته‌رغیب‌و جارێك به ته‌عزیب‌و تا ده‌گاته كوشتن‌و ده‌ربه‌ده‌ركردن، وه‌كو گوتیانه پێغه‌مبه‌ر ده‌تكه‌ین به گه‌وره‌ی خۆمان‌و زۆرترین ماڵ‌و جوانترین ئافره‌تت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست له بانگه‌وازیكردن بۆ ئیسلام هه‌ڵگری،به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و دروشمه بوكه بۆ ئێمه‌شجێی تێڕامانه (والله لو وضعوا الشمس على يميني والقمرعلى يساري ماتركت هذا الامر......)
3- ده‌ستگرتن به هۆكاره‌كانی ژیان، دوای ئه‌وه‌ی پشت به خوا ده‌به‌ستین به‌ڵام له‌بیر نه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه وه‌كو پاڵپشتی ڕاسته‌قینه له ئاسمانه، له كاتێكدا ئه‌و خوایه‌ی كه میعراجی پێكرد هه‌ر هه‌بو، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ئێمه فێركات كه ده‌ست به هۆكاره‌كانی ژیان بگرین، بۆیه سه‌یركه
• له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا كه كه‌س له‌ده‌ره‌وه نیه دچێته لای ئه‌بوبه‌كر.
• به ده‌م‌و چاو پێچراوی ده‌ڕوات.
• به شه‌و ده‌رده‌چێت‌و له ده‌گای دواوه ده‌ڕوات.
• ڕێگاگۆڕین له كاتی ده‌رچون له مه‌ككه.
• پشت به‌ستن به ڕێبه‌ری ڕێگا.
• دانانی كه‌سانی شیا‌و كار پێسپاردنیان، وه‌كو پێشه‌وا عه‌لی كه له شوێنی ئه‌ودا بخه‌وێ‌و عبدالله بۆ هه‌واڵگری‌و ئه‌سما بۆ خۆراك هێنان‌و عامر بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێن پێیه‌كان.
4- ئه‌مانه‌ت پارێزی‌و ده‌ست پاكی ده‌رسێكی گه‌وره‌ی كۆچه بۆ ئێمه ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه دوژمنیشن، سه‌یركه چۆن عه‌لی له شوێنی خۆیدا دنوێنێ تاكو به‌یانی ئه‌مانه‌تی ئه‌وانه‌ی دوێنی ئازاریان داوه بگه‌ڕێنێته‌وه.
5- گیان فیدایی به‌هه‌مو شتێك بۆ خۆشه‌ویست وانه‌ی پێنجه‌می هیجره‌ته، سه‌یركه ابوبكر چۆن ده‌مێك له‌دواه‌و ده‌مێك له پێشه‌وه‌و جارێك له ڕاست‌و جارێك له چه‌پ، كاتێكیش ده‌گه‌ن به ئه‌شكه‌وت خۆی پێشی خۆشه‌ویست ده‌چێته ژورێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زیانێكیش هه‌بێت به‌ر پێغه‌مبه‌ر نه‌كه‌وێت،ئه‌وه‌یشی به‌كرده‌وه سه‌لماند كه چۆن ژه‌هری ماریش وای لێناكات پشو له خۆشه‌ویست تێكبدات.
6- له ده‌رسه هه‌ره گرنگه‌كانی كۆچ پشت به‌ستنه به خوا به شێوه‌یه‌ك كه خوا پێی سه‌رسام بوه‌و له قورئان تۆماری كردوه
ابوبكر: ئه‌گه‌ر سه‌یری ژێر پێیانكه‌ن ده‌مانبینن
خۆشه‌ویست: گومانت چۆنه به‌رامبه‌ر دوان خوا سێهه‌میانه
{ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا } له‌به‌ره‌كه‌تی ئه‌و ته‌وه‌ككوله‌یه { فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ}
7- وانه‌ی خۆشویستنی نیشتمانمان فێر ده‌كات كه چۆن هه‌مو كات خاك وڵاتی خۆمان خۆشبوێ‌و تێ‌بكۆشین بۆ خزمه‌ت كردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و پێشمان عیباده‌ت بێت، سه‌یركه كاتێك مه‌ككه به‌جێ دێڵێ له كاتێكدا خێر‌و خۆشی له مه‌ككه نه‌بینیوه جگه‌له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ئینجا له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی مه‌ككه ئاوڕێكی ماڵئاوایی ده‌داته‌وه‌و فرمێسك بۆ مه‌فته‌نی داده‌ڕێژی‌و ده‌فه‌رموێت (يامكة والله انك لخير ارض الله واحب ارض الله الى الله ولولا اني اخرجت من‌ك ما خرجت) بۆیه دبێ ئێمه‌ش سرودی سه‌ر زارمان (زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وه‌ته‌ن ناده‌م به قه‌سری قه‌یسه‌ری....)بێت،به‌ڵام ئاگادابین نه‌ته‌وایه‌تی بكه‌ین نه‌ك نه‌ته‌وه په‌رستی.
8- وانه‌ی گه‌شبینی‌و هیممه‌ت به‌رزیمان فیرده‌كات تاكو له‌ڕێی بانگه‌وازیدا ماندوبون نه‌ناسین‌و چۆك له‌به‌رده‌م كۆسپه‌كانی ژیان دانه‌ده‌ین، ،سه‌رنجده له‌و كاته ناسكه كه 500حوشتر دیاریه بۆ هه‌ر كسێك ئه‌وان بێنێ به زیندووی یان به مردووی ته‌نها‌و بێ چه‌ك‌و تفاق ده‌ربه‌ده‌ر‌و ئاواره كه‌چی په‌یمانی بازنه‌كانی ده‌ستی كیسرا ده‌دات به سوراقه، با ئێمه‌ش دروشمی ژیانمان ئه‌وه بێت (ئه‌ی دڕك‌و داڵی سه‌ره ڕێم دانه چیڕه‌ی چیتانه لێم هه‌زار شه‌به‌ق بخه‌نه پێم به سه‌رتانا هه‌نگاو ده‌نێم)
9- باوه‌ڕبون به موعجیزاتی هه‌ست پێكراو، وه‌كو له‌ڕێگادا ده‌رهه‌ق به سوراقه بینرا‌و ده‌رهێنانی شیری زۆرله مه‌ڕه له‌ڕ‌و لاوازه‌كه‌ی خێوه‌تی ئوممو مه‌عبه‌د كه پڕ شیر ده‌بێت به به‌ره‌كه‌تی ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر
10- با له هه‌مو كاتێدا په‌یامی بانگه‌وازیمان له بیر نه‌كه‌ین، ئه‌وه‌تا دوای بڕینی 500میل برسێتی ڕێ‌و شه‌كه‌تی گه‌رما‌و ده‌ربه‌ده‌ری په‌یامی سه‌ره‌كی له‌بیرناباته‌وه كه رزگار كردنی مرۆڤه له دۆزه‌خ به‌ره‌و به‌هه‌شت، سه‌یركه له ده‌روازه‌ی مه‌دینه‌دا هاوار ده‌كات ( ايها الناس اطعموا الطعام وافشوا السلام وصلوا بالليل والناس نيام ادخلوا الجنة بسلام) |