یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
ناسر سه‌باح
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/11/2010 : 21:31:34
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام ریسوات ده‌كات، یان خۆت خۆت ریسوا ده‌كه‌ی؟! وه‌ڵامێك بۆ به‌درانی ده‌زگای ئاراس
جه‌هلی موره‌ككه‌بی وڵاتی ئێمه‌، سه‌یره‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ به‌ رووكه‌ش به‌رماڵی له‌ هه‌وادا ده‌سووڕێ‌‌و چه‌قۆش له‌ به‌رماڵ ده‌دا، ئاخر كه‌سێك هه‌رجاره‌ له‌سه‌ر په‌تێك بێ‌ و جارجاریش وه‌ك فه‌تاح ناوێكی سه‌ر كانی بیه‌وێ‌ خۆی بكاته‌وه‌ بنیشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵكی، جا به‌ تفتی وتاڵی بێ‌ یان به‌ شیرینی گرنگ نییه‌، به‌ڵكو لای ئه‌و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ناوی بێته‌وه‌ نێو ناوان.

له‌ مێژووی چوارده‌سه‌ده‌ی ئیسلام، نه‌ له‌نێو جیهانی ئیسلامی و نه‌ له‌ رۆژئاواو دنیای نائیسلامیدا كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌، بڵێ‌ ئیسلام ریسوامان ده‌كا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ چاوی دڵ‌و به‌ چاوی عه‌قڵ‌و به‌ چاوی سه‌ریش ته‌ماشابكرێ‌، غه‌یره‌ دینیش ویژدانی ده‌كاته‌ پێوه‌ر‌و ئه‌م وته‌یه‌ی به‌سه‌ر زاردا نایێ‌.

وتارۆكه‌یه‌ك به‌و ناونیشانه‌ زه‌نگێكی خه‌ته‌رناكه‌، خه‌ته‌رناك بۆ خودی ئیسلام و مسوڵمانان نا، چونكه‌ كاروان هه‌ر تێده‌په‌ڕێ‌‌و سروشتیشه‌ پێی بوه‌ڕدرێ‌، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوێنه‌رانه‌، خوێنه‌ر هه‌ڵخه‌ڵاتاندن‌و فێڵ له‌ خوێنه‌ر كردن به‌ بڕو بیانووی جیا جیاوه‌، مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران وه‌جواب نه‌یه‌ن، نیشانه‌ی پرسیاریان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر، چونكه‌ مێژ ساڵه‌ (مه‌سعوود مححه‌مه‌د)ی زانا، گوتبووی، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر جنێوفرۆش بوو ده‌مرێ‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌مرد پێویسته‌ خوێنه‌ران بیمرێنن، ئه‌گه‌ر نا فێڵێكه‌و له‌ خوێنه‌رانی ده‌كا.

ئاخر جه‌هلی موره‌ككه‌ب له‌وه‌دایه‌، مرۆ خۆی پێ‌ رۆشنبیر بێ‌ و خه‌ڵكی تری پێ‌ نه‌فام بێ‌، جه‌هل له‌وه‌ زیاتر بگاته‌ كوێ‌؟ نه‌فامی له‌وه‌ زیاتر چ بێ‌، كه‌ له‌ حاڵێكدا شانازی به‌ رۆشنبیربوونی خۆت بكه‌ی و لاف و گه‌زافی پێ‌ لێ‌ بده‌ی و مێژووییه‌كی پڕشنگداری زاناو بیرمه‌نده‌ ئیسلامییه‌كانیش فه‌رامۆش بكه‌ی و به‌ نارۆشنبیر له‌ قه‌ڵه‌میان بده‌ی، خۆ به‌ زل زانین بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ئه‌و پێشووله‌یه‌كیش نییه‌ له‌ چاو ده‌ریای پڕ زانست و رۆشنبیریی ئه‌و كه‌ڵه‌ زانایانه‌ی كه‌ تا دوا تنۆكی خوێنیان و تا دوا هه‌ناسه‌ی مانیان به‌ زاریاندا نه‌هات جارێك بڵێن ئێمه‌ رۆشنبیرین، عاجباتی له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و زانایانه‌ ئێستا له‌ قه‌بره‌كانیان هه‌ڵبستنه‌وه‌، به‌راستی رۆشنبیری پێشكه‌شی ئه‌و به‌درانه‌ ده‌كه‌ن و خۆشیان ئه‌و جۆره‌ رۆشنبیرییه‌ سێ‌ به‌ سێ‌ ته‌ڵاق ده‌ده‌ن، چونكه‌ لای ئه‌وان رۆشنبیری ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ر رۆژه‌ له‌سه‌ر په‌تێك و هه‌ر جاره‌ له‌سه‌ر بیروبۆچوونێك بیت و به‌و په‌ڕه‌ نوسینۆكانه‌ خوێنه‌ر هه‌ڵخه‌له‌تێنی و له‌ ناڵیش بده‌ی و له‌ بزماریش.

ئه‌و كابرایه‌ به‌ناوی رووداوی كه‌نیسه‌ی سه‌یده‌نه‌جاته‌وه‌، شمشێری ژه‌هراوی خۆی له‌ ویژدانی سه‌تا نه‌وه‌دی مسوڵمانانی كوردستان و عێراقو جیهانی ئیسلامی ده‌دا، وا ده‌زانێ‌ به‌و قسانه‌ی به‌و هه‌ناسه‌و فووه‌ نه‌رۆیشتووانه‌ی چرای رۆشنی ئایین ده‌كوژێنێته‌وه‌، بێگومان نه‌خێر وڕێنه‌یه‌كه‌وه‌ هیچ، چونكه‌ رق‌و قینه‌ی له‌مێژینه‌ی هه‌ڵگرتووه‌‌و هه‌ر بینا خۆزگه‌یه‌ك ده‌خوازێ‌ به‌وه‌ی رووداوێكی وا رووبدا تا به‌سه‌ر نووسیندا بڕشێته‌وه‌‌و مه‌رامی كه‌سانی تری پێ‌ جێبه‌جێ‌ بكا، چونكه‌ ئه‌و بۆ خۆی بیرناكاته‌وه‌‌و بێگومان كه‌ توانای ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌شی نییه‌ و له‌نێو جه‌هلی موره‌ككه‌بدا ماوه‌و هه‌ر ده‌مێنێ‌.

من پێی ده‌ڵێم وه‌ك چۆن خۆی به‌ ئازا ناوده‌با به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی، با به‌ ئازاییش له‌گه‌ڵ دڵ و ده‌روونی خۆی راستگۆ بێ‌ و واز له‌م ئایینه‌ بێنێ‌، چونكه‌ (لا اكراه فی الدین) دروشمی ئایینه‌كه‌یه‌، مادام ته‌نیا ریسوایی و سووكی و شه‌رمه‌زاری بۆ به‌درانێك كه‌ بیه‌وێ‌ و نه‌یه‌وێ‌ مسوڵمانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌با به‌ جورئه‌ته‌وه‌، بۆ بیه‌وێ‌ و نه‌یه‌وێ‌؟ با نه‌یه‌وێ‌ به‌ یه‌كجاره‌كی، وه‌ك چه‌ندان كه‌سی تر با ئایینی خۆی بگۆڕێ‌.
هه‌ر له‌م وتارۆكه‌یدا چی ناراستی ده‌یڵێ‌، ده‌ڵێ‌: به‌لامه‌وه‌ گرنگ نه‌بووه‌ تا ئێستا ئیسلام چی ده‌كا و چی ناكا، ئاخر ناراستی شاخداری وا ده‌گاته‌ كه‌هكه‌شانی ئاسمان، خۆی چه‌ندین جار ویستویه‌تی و به‌ فیعلیش به‌سه‌ر ئیسلامدا رشاوه‌ته‌وه‌، له‌ نووسینۆكه‌كانی، ئه‌مه‌ هه‌ر یه‌كه‌م جاری نییه‌ و كۆتاجاریشی نابێ‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێو و ناوبانگ ده‌ركردنیه‌تی و هه‌ر به‌و رشانه‌وه‌یه‌ نازناوی رۆشنبیریی بۆ خۆی پاوان كردووه‌، ده‌نا رۆشنبیری راسته‌قینه‌ و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و كوجا مه‌رحه‌با.

ئه‌و خۆی ده‌ڵێ‌ ئیسلام له‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ژیانی مندا تێكه‌ڵ نییه‌، مادام وایه‌ من پێشنیاری بۆ ده‌كه‌م، با هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ وه‌سیه‌ت بكا كه‌ له‌ گۆڕستانی مسوڵمانان ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی نه‌كه‌ن و با یان به‌ ئاوی ده‌ریای رادێرن، یان بیسوتێنن و یان به‌ ته‌نیایی له‌ شوینێك بینێژن و یان ئه‌گه‌ر هێنده‌ ئاینی دیانانی له‌ ئیسلام خۆشتر ده‌وێ‌ با بێ‌ شه‌رم و شكۆییه‌وه‌و به‌ جه‌ساره‌ته‌وه‌ بڵێ‌ له‌ گۆڕستانی دیانه‌كانم بنێژن، ئه‌گه‌ر چی زه‌حمه‌ته‌ نه‌ك هه‌ر بهێڵن له‌وێ‌ بنێژرێ‌، به‌ڵكو ره‌نگه‌ به‌ میوانداری و سه‌ردانیش نه‌یه‌ڵن ئه‌و بچێ‌.

هه‌روه‌ها با له‌ ئێستاوه‌ بڕیار بدا كه‌ مرد نه‌یبه‌نه‌ مزگه‌وت و به‌ كفن و دفنی ئیسلامیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن و به‌ قات و ریباته‌ ئه‌وروپییه‌كه‌یه‌وه‌ بینێژن و پرسه‌ی ئیسلامیانه‌ی بۆ دانه‌نێن و مه‌لا ته‌لقینی نه‌دا و له‌ پرسه‌كه‌ی له‌ جیاتی قورئان قه‌وانه‌ رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌وی بۆ لێبده‌نه‌وه‌و نوسینۆكه‌كانی له‌جیاتی قورئان بۆ بخوێننه‌وه‌.

سه‌یر له‌وه‌دایه‌ خۆی پێ‌ ئازاو ره‌شیده‌و خه‌ڵكی خوێنده‌وارو رۆشنبیریش پێ‌ ترسنۆكه‌ به‌وه‌ی كه‌ چۆن ده‌بێ‌ مێچكه‌ مێچكه‌یی بۆ پیاوانی ئایینی بكه‌ن و وه‌خته‌ دابته‌پێ‌ و بتاوێته‌وه‌ له‌ داخی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسلام سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ‌ (ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ ئاینییه‌ بۆ ترسنۆكی و جووته‌وه‌ری (ازدواجیه‌) ی داوو و ده‌زگای راگه‌یاندن‌و تێكڕای رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام مێچكه‌ مێچكه‌یی بۆ پیاوانی ئایین ده‌كه‌ن بێ‌ ئه‌وه‌ی خۆیان باوه‌ڕیان به‌ بیری ئاینی هه‌بێ‌، رۆژێك له‌ رۆژانیش خۆیان ناخه‌نه‌ به‌رده‌م پرسیارێكی ره‌وشتییه‌وه‌ كه‌وا ئاخۆ ئه‌م دووروویی و گه‌مه‌ بێ‌ ره‌وشتی و خۆ له‌ هه‌ڵوێست دزینه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كاری رۆشنبیریدا كه‌ مه‌رجه‌ كارێكی ره‌وشت به‌رزانه‌ بێ‌، چی كۆیان ده‌كاته‌وه‌).

له‌م قسه‌یه‌یدا ئاگاداری خۆی نییه‌ خۆی كه‌وتۆته‌ نێو دووڕوویی و ئیزدواجیه‌ت و گه‌مه‌ بێ‌ ره‌وشتی و خۆ له‌ هه‌ڵوێست دزینه‌وه‌، چونكه‌ به‌و پێوه‌ره‌ بێ‌ خۆی یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ ئیزدواجییه‌ به‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕی به‌ بیری ئایینی و زاناو پێشه‌وایانی ئاین و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ‌ پیاوانی ئایین نییه‌، به‌ڵام خۆیش دێت كتێب و به‌رهه‌می زانایانی ئیسلامی به‌ ره‌گه‌ز كورد چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و زانایانه‌ ئێستا له‌ گۆڕ هه‌ڵبستنه‌وه‌، سه‌ت ساڵی تر به‌رهه‌مه‌كانیان چاپ نه‌كرێت، تخوونی ده‌زگایه‌ك ناكه‌ون كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاری بێ‌ و به‌رهه‌می لێ‌ چاپ بكه‌ن، مێژووی زانایانی كورد له‌ رێگای ده‌ستخه‌ته‌كانییانه‌وه‌ چه‌ند به‌رگێكه‌، لای ده‌زگاكه‌ی به‌دران چاپ كراوه‌، یان ئه‌وه‌تا نازانێ‌ ئه‌م كتێبانه‌ باسی چی ده‌كه‌ن، یان خۆی مێچكه‌ مێچكه‌یی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌كاو ئه‌وان به‌ په‌ڕه‌ كاغه‌زۆكه‌یه‌كی بچووك ئه‌مری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ چاپ بكا، ئه‌ویش بێ‌ تێ‌ فكرین و به‌ (سمعنا وأگعنا) و سه‌ر سه‌ر‌و سه‌ر چاو ئه‌مریان له‌سه‌رچاو و دڵان، داده‌نێ‌، كه‌ ئه‌مه‌ خۆی ئه‌وپه‌ڕی ئیزدواجی و خیانه‌ت كردنه‌ له‌گه‌ڵ فیكر و هزری خۆی و خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵوێستێكی جه‌ساره‌تانه‌ به‌ قسه‌ی ئه‌و.

من لێره‌وه‌ داوا له‌ زانای ماندوونه‌ناسی ئیسلامی و كورد (مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی) ده‌كه‌م كه‌ چیتر به‌رهه‌مه‌كانی لای ئه‌و كابرایه‌ چاپ نه‌كات و به‌ به‌رهه‌می زانایانی پێشین و كه‌ڵه‌ پیاوه‌ موته‌وازیعه‌كانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌و ده‌زگایه‌ نه‌كه‌ن و ناوبانگ بۆ ئه‌و كابرایه‌ په‌یدانه‌كه‌ن و خۆی به‌ هۆی ئه‌و زانایانه‌وه‌ گه‌وره‌ نه‌كا، چونكه‌ ئه‌م نووسینه‌ی ئه‌و دژی هه‌موو زانایایه‌كی ئایینییه‌ به‌ وردو درشت و كۆن و نوێیه‌وه‌ و مامۆستا قه‌ره‌داغیش له‌و نێوانه‌و مامۆستا مه‌لا خدری نالی و ته‌واوی شاعیرانی تری كورد كه‌ ده‌رچووی قوتابخانه‌و زانكۆ و حوجره‌ ئیسلامییه‌كانی كورده‌واری بوون، با به‌دران باش بزانێ‌ ئه‌گه‌ر بیری هێنده‌ له‌سه‌ر مێچكه‌ مێچكه‌ییه‌، مرۆڤ هه‌ر چۆنێ‌ مێچكه‌ مێچكه‌یی بۆ زانایه‌ك بكات باشتره‌ له‌وه‌ی مێچكه‌یی و مه‌رایی بۆ ده‌سه‌ڵات بكه‌ی، كه‌ ده‌سه‌ڵات باوه‌ڕی به‌ وزه‌و كه‌سایه‌تی تۆش نییه‌ و تۆ سه‌رده‌مێك گولله‌ت پێوه‌ ده‌نان و ئه‌مرۆش بۆ پاروه‌ نانێك مه‌رایی و مامه‌حه‌مه‌ییان بۆ ده‌كه‌ی، كه‌ دڵنیام ده‌سه‌ڵات یان خۆی بێ‌ ئاگا ده‌كا له‌ بیره‌ بۆگه‌ن و ژه‌هراوییه‌كانت، یان هێشتا شاره‌زای مامه‌حه‌مه‌ییه‌كانی تۆ نه‌بووه‌، ده‌نا له‌مێژ بوو به‌ ره‌سمی ده‌یكردی به‌ رۆشنبیرێكی ده‌ربار، كه‌ گه‌وره‌ترین هیوایه‌تی تۆیه‌،هه‌روه‌ك ئێستا ده‌رباری پله‌ یه‌ك تۆی.

به‌دران وه‌ك هه‌میشه‌ نه‌ریتی وایه‌ ده‌یه‌وێ‌ له‌ په‌نای (كلمه‌ حق یراد بها باگل) ده‌ردی دڵی خۆی هه‌ڵڕێژێ‌، ده‌نا هه‌موو مسوڵمانێكی راسته‌قینه‌و هه‌موو زانایه‌كی دڵسۆزی ئیسلام له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامیدا، ده‌زانێ‌ و سه‌لماندووشیه‌تی و راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌م كاره‌ تیرۆریستییه‌ی كه‌نیسه‌ی (سه‌یده‌تنه‌جات) كارێكی وه‌حشیگه‌رانه‌یه‌ و خه‌ڵكێك به‌ناوی ئیسلام بوون ده‌یكا، چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانێ‌ به‌ناوی ئیسلام كاری چاكیش بكات و كاری خراپیش، خۆ تۆ به‌ناوی ئیسلام و به‌و ناوه‌ی (كه‌ خۆت ده‌ڵێی بمانه‌وێ‌ و نه‌مانه‌وێ‌ ئیسلامین) به‌ڵام خه‌نجه‌ریش له‌ ئیسلام ده‌ده‌ی، به‌و جۆره‌ تۆ ده‌توانی به‌ناوی ئیسلام خه‌نجه‌ر له‌ئیسلامیش بده‌ی و له‌ غه‌یره‌ ئیسلامیش بده‌ی. ده‌نا مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ چوارده‌ سه‌ده‌یه‌ دیانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسلامه‌كان پێكه‌وه‌ به‌ ئاشتی و ته‌بایی ده‌ژین. سه‌یره‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ خودی قه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئیسلام دووره‌ له‌و كارانه‌ به‌ڵام به‌دران به‌ لۆژیكی بشفڕی هه‌ر بزنه‌، ده‌ڵێ‌ نه‌خێر قه‌شه‌كان راست ناكه‌ن خه‌تای ئیسلام و زانایانی ئاینییه‌.

به‌دران ده‌یه‌وێ‌ له‌ په‌نای به‌رگریكردن له‌ دیانه‌كان، توانج و پلار له‌ ئیسلام بگرێ‌ و به‌سه‌ر دیندا بڕشێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ وه‌ك (مه‌ریوان) ناوێك بیه‌وێ‌ مافی په‌نابه‌ری له‌ وڵاتێك بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكا، چونكه‌ ته‌مای به‌ كوردستان نه‌ماوه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌تۆقێ‌ و ده‌ترسێ‌ له‌وه‌ی رۆژێك دادێ‌ به‌ گه‌شه‌كردنی مه‌لایه‌كان كورسییه‌كه‌ی ئه‌و له‌ق ده‌بێ‌، بۆیه‌ خه‌می داهاتوویه‌تی و هه‌موو مه‌لاكان ده‌خاته‌ بازنه‌ی مه‌ترسییه‌وه‌، بێ‌ ئاگا له‌وه‌ی كه‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد كه‌ ئه‌و ئێستا له‌ به‌رهه‌می ئه‌وانه‌ پێ‌ له‌سه‌ر پێ‌ و خاوه‌نی ده‌زگایه‌كه‌ كه‌ میزاجی خۆی ته‌حه‌كووم پێ‌ ده‌كا، نان ده‌خوا و هه‌رجاره‌ مه‌لایه‌ك ده‌بینێ‌، كزه‌ی له‌ جه‌رگییه‌وه‌ دێ‌ و نازانێ‌ هه‌موو رۆژێك پۆلێك مه‌لای تر و هۆشیارتر ده‌رده‌چن و ساڵانه‌ ده‌یان مزگه‌وتی تر زیاد ده‌بن و ئه‌ویش ده‌بێ‌ له‌ داخان به‌ دیار به‌رهه‌می زانایانه‌وه‌ ئاخ هه‌ڵكێشێ‌.